بەپێ سەرچاوە ڕەسمیەکانی وەزارەرەتی سامانە سرووشتیەکانی هەرێم، لە پاڵاوگەکانی هەرێمدا ڕۆژانە سێ ملیۆن و 200 هەزار لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنرێت، بەم پێیەش بێت کە نرخی بەنزین بوەتە 900 دینار بۆ هەر لیترێک، حکومەت ڕۆژانە بایی دوو ملیارو 280 ملیۆن دینار بەنزین بەرهەم دەهێنێت.
د. شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و سامانە سروشتیەکانی پەرلەمانی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: بەپێی نووسراوی ڕەسمی وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی حکومەتی هەرێم، ڕۆژانە لە پاڵاوگە ڕەسمیەکانی هەرێمدا سێ ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت.
راشیگەیاند: لە هەوڵدا دەبن بۆ ئەوەی ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتیەکان بانگهێشتی پەرلەمان بکەن.
لە لایەکی دیکەوە بەپێی لێدانەوەیەک کە بۆ ئه و سێ ملیۆن و 200 هەزار لیتر بەنزینە کراوە، دەردەکەوێت ڕۆژانە هەرێم لە بەنزینی پاڵاوگە ناوخۆییەکان ئەگەر لیترێک بەنزین بە 900 دینار بفرۆشێت، ڕۆژانە بایی دوو ملیار و 280 ملیۆن دینار بەنزین بەرهەم دەهێنێت.
- 01-09-2014
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 8,973