خەڵکی شاری کۆیە، ساڵی 1951 لە دایکبووە، سەرەتای کارکردنی سیاسی لەساڵی 1964 دەستپێکردووە.
بە بەردەوامی لەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسی ئەو سەردەمە بووە.
لەسەرەتای دروستبوونی یەکێتییەوە ئاگاداری کار و جموجوڵەکانی ئەو حزبە بووە، لەناو ڕیزی شۆڕشیش پلەی زۆر بڕیوە لە تەمەنی بچووکییەوە بەهۆی کاریگەریی بنەماڵەکەیان هاتۆتە دنیای سیاسەتەوە و لە قوتابیانی سەر بە باڵی مەکتەبی سیاسیی دەستی پێکردووە و بێ دابڕان لە هەردوو شۆڕشەکە بەشداریی کردووە، زۆر پلە و پۆستی لە ناو ی. ن. ک وەرگرتووە، ساڵی 1989 بووە بە ئەندامی سەرکردایەتی ی. ن. ک لەدوای ڕاپەڕینیش چەندین پۆستی وەرگرتووە تا کۆنگرەی دووەم. دوای ئەوە لە حکوومەت کاری وەرگرتووە بەپلەی وەزیر. دواتر بووە بەئەندامی پەرلەمانی کوردستان. پێش کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی بووە و ئێستاش هاووڵاتی خانەنشینە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 8,047