لەساڵی 1958 لەگوندی بەرگورد لەناوچەی شارباێرِ لەدایکبووەو خوێندنی سەرەتایی لەشارەدێی ماوەت تەواوکردووە، هەڵوێستی شۆرِشگێرِانەی بەرامبەر بەدرِندەکانی بەعس، رێگە بەدرێژەدانی خوێندنی نادا، بۆیە لەساڵی 1977 پەیوەندیی دەکات بەرِێکخستنی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە، لەساڵی 1985 پەیوەندیی کردووە بەتیپی (47)ی پیرەمەگروون و بەشداری شەرِەکانی (وڵاغلۆ، قەیوان ماوەت، بایزاوە)و چەندین داستانی تری کردووە، لەرِێکەوتی #11-03-1988# لەدۆڵەرِوت دەکەوێتە بۆسەیەکی مەفرەزە خاسەکانی ڕژێم، بەڵام میلی کڵاشینکۆفەکەی لەکاردەکەوێت و دەستگیر دەکرێت تائێستاش بێسەرو شوێنە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,139