فیلمەکە باس لە کوڕێک دەکات بە ناوی جوامێر کاتێک خێزانەکەی، کاڵێ دووگیانە و ژانی هەیە، جوامێر دەچێت مامانێک بهێنێت تا منداڵەکەیان ببێت، بەڵام لەناکاو بەڕێکەوت دەکەوێتە نێو خۆپیشاندانێکی کوردەکانەوە کە داوای ئاشتی و برایەتی لەنێوان کورد و عەرەب دەکەن. جوامێر دەیەوێت لە خۆپیشاندانەکە بێتە دەرەوە و بڕوات بەدوای مامانەکەدا، بەڵام حکوومەت چواردەوری خۆپیشاندانەکە دەگرێت و گوللەبارانیان دەکات. جوامێر بریندار دەکرێت لەگەڵ چەندین بریندار و کوژراوی تردا دەگوازرێتەوە بۆ ئەمنەسوورەکە، لەوێ لەلایەن ناپاکێکەوە بە ڕێکخەری خۆپیشاندانەکە دەناسرێنرێت.
جوامێر ماوەی 10 ساڵ لە زینداندا دەمێنێتەوە و بەتوندی سزا دەدرێت. لە دوای ئازادبوونی دەچێتەوە ماڵەوە، کاتێک دەبینێت ماڵەکەی ڕووخاوە و هیچ جێشوێنی مرۆڤێکی پێوە نییە. جوامێر سەردانی ماڵی ئامۆزایەکی دەکات و بۆ ماوەیەک لەوێ دەمێنێتەوە. ئامۆزاکەی پێی دەڵێت کە خێزانەکەی و کوڕەکەی لەترسی حکوومەت کۆچیان کردووە بۆ گوندێک لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا.
کاتێک جوامێر بەڕێ دەکەوێت بۆ گوندەکە، لەلایەن پێشمەرگەوە بۆ چەند ڕۆژێک دەستبەسەر دەکرێت تا لە کۆتاییدا لێی دڵنیا دەبن کە جوامێر ناپاک نییە و کەسێکی نیشتمانپەروەرە. یەکێک لە سەرکردەکان کە جوامێر دەناسێت دەیباتە سەر دوو گۆڕ و پێی دەڵێت کە گوندەکە لەلایەن حکوومەتەوە بۆمبباران کراوە و هەموو دانیشتووانی گوندەکە شەهیدبوون.
کاتێک جوامێر دەبێتە پێشمەرگە، ئامۆزاکەی لە نامەیەکیدا بۆی، پێی دەڵێت: کە خێزانەکەی بە ئازاری کوڕەکەیەوە گیانی لەدەست داوە منداڵەکەشی نەژیاوە. حکوومەتیش خانووەکەی ڕووخانووە.
$کەسایەتییەکان$
#نزار سەلامی# بە ڕۆڵی جوامێر
#ڕێناس وریا# بە ڕۆڵی کاڵێ
#ژیان ئیبراهیم خەیات# بە ڕۆڵی دایکی جوامێر
#ئاسۆ عومەر سوارە# بە ڕۆڵی ئامۆزای جوامێر
عەبدول حەمە جوان بە ڕۆڵی فەرمانبەرێکی حکوومەت
نەوزاد مەجید
بەهادین هەڵەبجەیی
ئەحمەد مەحموود مام هەژار
سۆلاڤ محەمەد غەریب
زاموا زاهیر سدیق بە ڕۆڵی ڕێبوار [1]