حمە تاڵی بانە کێ بوو...؟!!
هەناری گوڵ هەناری هەناری دانە دانە
سەرەڕێگەت لێدەگرم وەک حەمەتاڵی بانە
ن/ئاراس جاف
ناوی تەواوی محمد حمە میرزایە سالی 1889 لە شاری بانە لەدایک بووە لە تەمەنی 15 ساڵی دا لە لایەن هاوڕێکانیەوە نازناوی تاڵی پێدە بەخشرێت بە هۆی ئەوەی کەسێکی ڕوو گرژو بە ئنتیقام بووە لە بەرانبەرەکەی ڕۆستەم ئاغا کە ئاغایی حمە تاڵی بانە بووە لە لایەن شای ئیرانەوە بەبێ دادگایی کردن لە سێدارەی دەدەن حمە تاڵی بانە لە تۆڵەی ئاغاکەی دا ئەو حاکمە دەگرێت وگوێ و لوتی دەبڕێت ئەوجا حاکمەکە دەکوژێت حمە تاڵی بانە بۆماوەیەکی زۆر لەگەڵ سەربازانی شای ئێران دا لە شەڕدا دەبێت دەست بەسەر دەکرێت دوایی ماوەیەکی زۆر لە زیندان هەڵدێت و خۆی دەگەینێتە شاری سلێمانی لەوێ کۆنە دۆستێکی خۆی دەبینێت بە ناوی سەید عەتای مەریوانی کە ئەویش لە بنچینە دا خەڵکی گوندی چۆڕیە کە گوندی چۆڕێ کەوتوەتە نێوان شارستانێتی شاری سنەو مەریوان لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان (ئێران)هەردوو کیان بڕیاردەدەن بە گژ دەسەڵاتی ستەمکاری شای ئیران دا بچنەوە دوایی ماوەیەک لە پێکەوە بوونیان سەید عەتایی مەریوانی لە خەودا حەمە تاڵی بانەدەکوژێت.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 14,784