- ڕوودانی شەڕی دەربەندی بازیان لە نێوان شۆڕشگێڕەکانی باشووری کوردستان و داگیرکەری ئینگلیزدا، ئەو شەڕە بە فەرماندەی ژێنەراڵ فرایزەر و ژێنەراڵ ساندوس بوو کە چەندین فڕۆکە و تانک و چەکی قورسی تێدا بەکار هێنرا، لە ئەنجامدا شۆرگێڕەکانی کورد بە هۆی خیانەتی چەند جاشێکی کوردەوە شکان و شێخ مەحمودی بەرزنجییش، بە برینداری بە دیل گیرا. لەو شەڕەدا شۆڕشگێرە کوردەکان 48 شەهیدیاندا، کە ئەمە نێوی هەندێکیانە: حاجی سەید حەسەنی مامی شێخ مەحمود، تایەر ئەفەندیی بەڕیوەبەری پۆلیس و گەلێکی تر، هەروەها بێجگە لە شێخ مەحمود ئەمانەش بە دیل گیران قادر ئەفەندی قەراخی، عیزەت تۆپچی، عەبدولقادر ئایشەخان، ڕەشید جەودەت، ڕەشید غەفور، ئەدهەم ئەفەندی و عەلی یاوەر ساڵح.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 8,113
Ваше мнение о предмете!