ئەحمەد مستەفا کانیلینجی ساڵ 1919 لەگوندی کانیلینج لەدایکبووە و لە ساڵانی 1943 تاکو 1945، بەشداری لە شۆرِشەکانی بارزاندا کردووە، دواتریش وەک ئەفسەرێک لە کۆماری کوردستاندا بەشداری کردووە و لەیەکێک لەشەرِەکاندا زۆر بەسەختی بریندار دەبێت.
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستانیش، لەگەڵ شێخ ئەحمەد بارزانی و خێزانە بارزانیەکان دەگەرِێتەوە عێراق، دوای گەرِانەوەش بۆ عێراق لەگەڵ هەڤاڵانی دەسگیر دەکرێت و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت، بەڵام دواتر فەرمانەکە دەگۆرِێت بە 20 ساڵ زیندان.
لە #24-05-2010#، لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری #هەولێر#، کەسایەتی و پێشمەرگەی دێرین، ئەحمەد مستەفا کانیلنجی، ناسراو بە ئەحمەد مستیَ، بەهۆی نەخۆشیەوە لەتەمەنی 91 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
هەر هەمان ڕۆژ لە مەراسیمێکی فرەواندا، تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ گوندی کانیلینج و لەزێدی خۆی نێژرا.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,174