وەرگیڕ و نووسەری کوردە کە ساڵی 1958 لە گەڕەکی #جەوراوا# ی شاری #سنە# لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگدا لەدایکبووە. ڕوحانی خوێندنی خۆی لەبواری کیمیادا تەواو کردووە بەڵام پاش دەرچوون لە زانکۆ زیاتر ڕووی کردووەتە وەرگێڕان و چاپی بەرهەمەکانی خۆی و نووسەرانی دیکە. ئەم نووسەرە لە بەهاری ساڵی 1980 کاری خۆی لە بەشی کوردی چاپەمەنی سروش لە تاران(سەرەڕای دژایەتی بنەماڵەکەی) دەسپێکرد و دوای ئاشنابوون لەگەڵ مامۆستا #هەژار# هاوکارییەکانی لەگەڵ ئەم کەڵە نووسەرە درێژە پێدا.
یەکێک لە کارە گرنگەکانی ماجید مەردووخ ڕوحانی، ساخکردنەوە و چاپی کتێبی #چێشتی مجێور# و #هەنبانە بۆرینە#ی مامۆستا هەژارە. گرنگترین چالاکی ئەم نووسەر و وەرگێڕە، ساخکردنەوەی گەورەترین فەرهەنگی وشەی(کوردی-فارسی) بە هاوکاری #زانکۆی کوردستانی سنە#یە کە لە چوار بەرگدا پێشکەش کراوە و بەرگی یەکەمی ساڵی 2009 چاپ کرا.
ماجید مەردووخ ڕوحانی ئێستا لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژی و یەکێکە لە ئەندامانی توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 6,137