شەبەک یا شەوەک منبەیەکی ئایینی کورد لە عێراق و کوردستانی باشوورن. نازناویان، شەوەک’، لە زمانی کوردییەوە ھاتوووە و بە واتەی (رووناکیی شەو) ئە. ئێستا نزیکەی 60،000 شەبەک لە شاری موسڵ و 35 گوندی دەوروبەری دا دەژین. لە سەردەمی بەعسییەکان دا شەبەکەکانیش وەکوو ھەموو کوردەکانی دیکە ئەشکەنجە دران. ڕەژیمی بەعس بە شوێنی ئەوە بوو کە ناسنامەی کوردەواری شەبەکەکان بسڕێتەوە و ئەوان وەکوو عەرەب بناسێنێ. ھەر وەسا کە زەلامێکی شەبەک ووتیوە (ئەگەر ئێمە کورد نەبووین، بۆ بەعسییەکان ئێمەیان لە ماڵەکان و شوێنەکانمان کردە دەر؟!). لە ئاخرین بزاوکە دا، شەبەکەکان بە گشتی داخوازیان لەوە کرد کە شوێنەکانیان بێتە تێکەڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
زمانی شەبەکەکان لە بنەرەت دا زاراوایەکی ھەورامیە، کە لە دەرەوەی کوردستان دا بە گۆرانی دەناسرێ. بەڵام ئەم زاراوە گەلێک لێکچوونی لەگەڵ زاراوای سۆرانی ھەیە.
ئایینی شەبەکەکان شێوەیکی یارسانە و زۆر بە ئایینی ئەھلی حەق نزیکە. ھەر وەسا بە دوای تێکەڵ بوون لەگەڵ موسوڵمانەکان دا، ھەندێک شەبەکەکان بوونە شیعە یان سوننی. ناوی پەرتووکی ئایینیی شەبەکەکان بویروقە و بە زمانی تورکەمانی نووسراوە کە نیشان دەدە ئایین و کۆمەڵەی شەبەکەکان لە سەردەمی سەفەویکانی ئێران دا دامەزرانراوە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,462