ناسراو بە بەختیاری شکۆف، ساڵی 1968 لە شارۆچکەی #خورماڵ# لە ناوچەی هەورامان لەدایک بووە.ساڵی 1982 پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە کردووە. ساڵی 1983 پەیوەندیی بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە و لە ماوەیەکی کەمدا بووەتە فەرماندەی کەرتی بیارەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. لەراپەڕینی 1991 لەگەڵ دابەزینی پێشمەرگەدا و بۆ ئازادکردنی ناوچەی #هەڵەبجە# و دەوروبەری لە گوندی ئەحمەدئاوای ناوچەی هەورامان٬ بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بووە. لە دوای ڕاپەڕین٬ لە ڕۆژی 25-12-1993 دا گیانی سپاردووە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,904