ئەو هاوینەهەوارە لە گەرووی ڕێگای هاملتۆندایە لەنێوان شارۆچکەی خەلیفان و شاری #سۆران# بە درێژای (12) کم. تاڤگەی گەلی عەلی بەگ لە بەرزایەکی بڵند بەتەوژمێکی خێرا ئاوێکی زۆر دێتە خوارەوە لەنێوان هەردوو شاخی کۆڕەک و برادۆست.
گەلی عەلی بەگ (130) کم لە هەوێرەوە دوورە و بە یەکێک لە هاوینەهەوارە جوانەکانی #هەولێر# و کوردستان دادەندرێت، بەرزی ئەو هاوینەهەوارە لە ئاستی ڕووی دەریا (800) مەتریەو هاوینان پلەی گەرمی دەگاتە (35) سەدی و (10) پلەی ژێر سفر لە زستاناند.
هەر لەوگەرووەدا چەند کانییەکی دیکە هەیە و هەڵدەقوڵێت کەمایەی حەسانەوە و ڕابواردنی گەشتەوەرانە کەوا چێشتخانە و کافترییان لەتەک کراوە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 17,974