$ژیاننامە$
ساڵی 1944 لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەری شاری #سلێمانی# لەدایکبووە.
$خوێندن$
خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی هەر لەوێ تەواوکردوەو پاشان کۆلێژی کشتوکاڵی لە #زانکۆی سلێمانی# تەواوکردووە.
$خەبات و شەهیدبوونی$
لەسەرەتای ساڵی 1960ەوە تێکەڵ بەکاروانی خەبات بووەو چۆتە ڕیزی یەکێتیی قوتابیانی کوردستانەوە.
دواتر لەناو ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#-دا درێژەی بەخەبات داوە.
لەسەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا پەیوەندی بەریزەکانی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#-ەوە کردووەو بەهاوڕێ (باوەڕ) ناسرابوو.
ساڵی 1974 و لەسەر ڕێنماییەکانی کۆمەڵە بەشداری لەشۆڕشی ئەیلول-دا کردووە. دوای هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلول، شەهید جەبار لەناو ڕیزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران-دا درێژەی بەخەبات داوە.
ساڵی 1987 بۆتە لێپرسراو و سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی سلێمانی و #کەرکووک# و بەغدا.
رۆژی 22-1-1990 و لەکاتی ئەنجامدانی کارێکی ڕێکخراویدا لە بازگەی #تاسڵوجە# لەلایەن پیاوەکانی ڕژێمی بەعس-ەوە دەستگیردەکرێت.
رۆژی 16-10-1990 لەگەڵ چوار هاورێی تریدا فەرمانی لەسێدارەدانیان بەسەردا دەدرێت و ڕۆژی 11-7ی هەمان ساڵ فەرمانەکە لەلایەن جەلادەکانی ڕژێمەوە جێبەجێدەکرێت و لەگۆڕستانی (کەرخ)ی شاری بەغدا بەخاک دەسپێردرێت.
دوای ئازادکردنی عێراق لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە، تەرمی پیرۆزی جەباری حاجی ڕەشیدو هاوڕێکانی هێنرانەوە بۆ خاکی نیشتمانو ڕۆژی 25-05-2003 لە مەراسیمێکی شایستەدا لە #گردی سەیوان# لەشاری سلێمانی بەخاک سپێردرانەوە.