ڕۆژنامەی (پێشکەوتن) یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بوو لە کوردستان، کە لەلایەن (مێجەرسۆن) حاکمی بەریتانی لە ساڵی 1920 لە #سلێمانی# ، بە زمانێکی پاراویی کوردی بڵاوبویەوە. ئەم ڕۆژنامەیە تا 27-07-1922 بەردەوام بووە، 118 ژمارەی لێدەرچوو. گەشەسەندنی زمان و ڕێنووسی کوردی، لەم بەشەی کوردستان، بەشێکی بۆ ئەو زمانەی ڕۆژنامەی پێشکەوتن دەگەڕێتەوە کە لەو سەردەمەدا دەرچووە. تەنانەت لە ڕۆژنامەکەدا بە فەرمانی میجەرسۆن گۆشەیەک دانرابوو بۆ ئەو نووسەرە کوردانەی بە کوردییەکی پاراو دەنووسن، هەر نووسەرێک بەو کوردییە پاراوە وتارەکەی بنووسیایە 20 ڕوپییە پاداشتی وەرگرتووە.! #محەمەد ئەمین زەکی بەگ# ، لە پەرتووکی خولاسەیەکی تەئریخی کوردستان، دەڵێت (میجەرسۆن زمانێکی زۆر باشی کوردی زانیوە و ئەمەش ڕەنگدانەوەی لەسەر ڕۆژنامەکە هەبووە).!
[1] [2]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 14,310