הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,472
תמונות 106,117
ספרים 19,167
קבצים הקשורים 96,495
Video 1,307
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
بەربژێری هوداپار بۆ گەورە شارەوانیی ئێلێﮪ بۆ رووداو: نەژادپەرستیی جەهەپە وەک خۆی ماوە
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەرکان رامانلی، بەربژێری هوداپار بۆ گەورە شارەوانیی ئێلێهـ

سەرکان رامانلی، بەربژێری هوداپار بۆ گەورە شارەوانیی ئێلێهـ
عەبدولسەلام ئاکنجی
بەربژێری پارتی دۆزی ئازاد-هوداپار بۆ گەورە شارەوانیی ئێلێﮪ دەڵێت: ئەگەر لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ڕۆژی 31-3-2024دا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا بایەخ بە دوو شت دەدات؛ خوێندن و پەروەردە بە زمانی کوردی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.
سەرکان ڕامانلی، بەربژێری هوداپار بۆ گەورە شارەوانیی ئێلێﮪ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ عەبدولسەلام ئاکنجی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو لە شاری ئێلێﮪ لە باکووری کوردستان لەبارەی کێشەی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پەیوەندییەکانی نێوان هوداپار و ئاکپارتی، خوێندن بە زمانی کوردی، بۆچوونی پارتی گەلی کۆماری -جەهەپە لەبارەی پرسی کورد و زۆر بابەتی دیکە قسەی کرد.
ئەوەی کە پەیوەندی بە خوێندن و بەکارهێنانی زمانی کوردییەوە هەیە، سەرکان ڕامانلی وتی، لە ئەگەری بوونی بە سەرۆکی شارەوانیی ئێلێﮪ دەتوانێت سێ کار بکات. یەکەم، خزمەتگوازی بە زمانی دایک دەبێت و پێویست ناکات تەنیاوتەنیا بە زمانی تورکی بێت. دووەم شت، پەیمانگەی بەدیعوزەمان دادەمەزرێنین و تێیدا منداڵی کورد بە ژیان و ژیاننامەی کەسایەتییە دیارەکانی گەلی کورد بە زمانی کوردی ئاشنا دەکەن. سێیەمین شتیش کە بۆ منداڵەکانمان دەیکەین ئەوەیە کە باخچەی منداڵان دەکەینەوە و مامۆستاکانمان بێ بەرانبەر منداڵەکان فێری زمانی خۆیان دەکەن، هەروەها فێری ئایینەکەیان دەکەن.
پارتی دۆزی ئازاد کە ناسراوە بە ھوداپار، پارتێکی ئیسلامیی سوننەی کوردستانییە و ڕۆژی 19-11-2012 دامەزراوە.
هوداپار تا ئێستا بەشداری لە پێنج هەڵبژاردندا کردووە و زیاتر لە 11 هەزار و 500 ئەندامی هەیە. لە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانییی تورکیا لە 2018دا 157 هەزار و 324 دەنگی هێنا کە ڕێژەی 0.31%ی دەنگەکانی تورکیا بوو. ئەوکات هوداپار نەیتوانی هیچ کورسییەک لە پەڕڵەمان مسۆگەر بکات، بەڵام لە هەڵبژاردنەکەی 14-5-2023 لەژێر چەتری هاوپەیمانیی جمهوور کە ئاکپارتی سەرکردایەتی دەکات، هوداپار بەشداری لە هەڵبژاردندا کرد و چوار کورسیی لە پارێزگاکانی ئیستەنبووڵ، مێرسین، ئێلیﮪ و دیلۆک بردەوە.
لەم هەڵبژاردنەدا هوداپار لە بەشێک لە شارەکان سەربەخۆ بەشداری دەکات، بەڵام لە شارە گەورەکانی وەک ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە پاڵپشتی لە بەربژێری ئاکپارتی دەکەن.
دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ سەرکان ڕامانلی، بەربژێری هوداپار بۆ گەورە شارەوانیی ئێلێﮪ
ڕووداو: زۆر سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە. بانگەشەی هەڵبژاردنتان چۆن بەڕێوەدەچێت؟ سەردانی کوێ دەکەن؟
سەرکان ڕامانلی: سڵاو، زۆر بەخێر بێن. لە شارێکدا کە دانیشتووانەکەی نیو ملیۆن کەسە کات بەشمان ناکات؛ دەمانەوێت بچینە لای هەموو کەس؛ دەمانەوێت ڕووبەڕوو خەڵک ببینین و ئامانجەکانمان بۆیان باس بکەین؛ هەروەها باسی پڕۆژەکانی خۆمان بکەین؛ دەمانەوێت دەنگی هەمووان بەدەستبێنین.
ڕووداو: وەک هوداپار، تەنیا 4 پەڕڵەمانتارتان هەیە و لە حکومەتیش یارمەتیی دارایی وەرناگرن. چۆن بەردەوامی بە بانگەشەی هەڵبژاردنتان دەدەن؟
سەرکان ڕامانلی: چاومان لە گیرفانی هاوڕێیانمانە. هاوپەیمان و هاوڕێیانمان ئێمەیان خۆشدەوێت و دەست بۆ گیرفانیان دەبەن و یارمەتیمان دەدەن. کاتێک کەشی هەڵبژاردن دەستپێدەکات، هەر کەس بە گوێرەی توانای خۆی یارمەتیمان دەدات. بەو شێوەیە بەردەوامی بە بانگەشەکەمان دەدەین.
ڕووداو: لە ساڵی 2018ەوە هوداپار بە شێوەیەکی سەربەخۆ بەشداری هیچ هەڵبژاردنێکی نەکردووە. لە 2019دا لەگەڵ ئاکپارتی بوون و لە ساڵی 2023ش بە هەمان شێوە. ئەم جارەش دەگوترا لەگەڵ ئاکپارتی پێکەوە دەبن. بۆچی ئەم جارە هاوپەیمانیتان لەگەڵ یەکدی نەکرد؟
سەرکان ڕامانلی: ئێمە ویستمان (پێکەوە بین)، بەڵام ئەوان نەیانویست؛ بۆیە بە شێوەیەکی سەربەخۆ بەشداریمان لە هەڵبژاردن کرد.
ڕووداو: بۆچی نەیانویست؟
سەرکان ڕامانلی: جاری پێشوو ئاکپارتی پێشنیازی بۆ کردین کە پێکەوە بین و ئێمەش قبووڵمان کرد و ڕێککەوتین. ئێمە خێرمان لەوە دیت، سەرۆککۆماریش خێری لەوە دیت، ئاکپارتیش بە هەمان شێوە، لەو بڕوایەداین کە میللەتەکەشمان خێری لەوە بینیوە. ئەم جارە ئێمە پێشنیازمان کرد و وتمان دەمانەوێت ئەم جارەش هاوپەیمانێتییەک لەگەڵ یەکدی بکەین. مەبەستمان بوو بزانین کە ئەگەر ژمارەیەک شارەوانی ببەینەوە، ئایا دەتوانین دۆخی شارەکان باشتر بکەین؛ ئایا دەتوانین خزمەتی گەلی خۆمان بکەین یان نا؟ وتمان با خەڵک تاقیمان بکاتەوە. بەداخەوە، شاندەکەی ئاکپارتی وتیان، ئێمە لە هیچ شوێنێک ناتوانین سەرۆکایەتیی شارەوانیتان پێ بدەین و تەنیا دەتوانین ئەندامی ئەنجوومەنی شار و ناوچەکانتان بدەینێ، ئەویش تەنیا 8 ئەندامی ئەنجوومەن لە هەموو تورکیا. ئێمەش بەوە ڕازی نەبووین و وتمان بە کەڵکی ئێمە نایەت. دەتوانم ئەوەش بڵێم، لە ئەنقەرە، ئیستەنبووڵ، ئیزمیر و بورسا لەسەر داوای سەرۆککۆمار، بەربژێرمان بۆ سەرۆکایەتی گەورەشارەوانییەکان دانەنا، بەڵام وتمان لە شوێنەکانی دیکە هەر لایەنێک سەربەخۆیانە بەشدار دەبێت.
ڕووداو: واتە لەو چوار شارە (ئەنقەرە، ئیستەنبووڵ، ئیزمیر و بورسا) پشتگیری ئاکپارتی دەکەن؟
سەرکان ڕامانلی: بەڵێ، لەو چوار شارە پشتگیریی ئاکپارتی دەکەین.
ڕووداو: بەڵێنەکانی سەرکان ڕامانلی بۆ خەڵکی ئێلێﮪ چین؟ دەتانەوێت چۆن خەڵک ڕازی بکەن دەنگتان پێ بدات؟
سەرکان ڕامانلی: ئێستا زۆر کەس هەن دەڵێن، هەشت مانگ لەمەوبەر تۆمان هەڵبژارد بۆ ئەوەی ببیت بە نوێنەرمان و ئێستا پەڕڵەمانتاری، بۆچی ئێستا داوای سەرۆکایەتیی شارەوانی دەکەیت؟ منیش دەڵێم، ئەوە هەشت مانگ تێپەری و هەندێک ئەزموونم بەدەستهێنا. دەسەڵاتی جێبەجێکارییم نییە؛ لە وەزارەت نیم؛ پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی نیم. لە هەشت تاوەکوو نۆ مانگی ڕابردوودا بینیم زۆر شت بە دڵی ئێمە نییە یا کردنیان زۆری پێدەچێت.
ڕووداو: واتە بیرۆکراسی دەبێتە ڕێگر؟
سەرکان ڕامانلی: بەڵێ، بیرۆکراسی دەبێتە ڕێگر. ئەگەر بتوانین بە دەستی خۆمان خزمەتی گەلی خۆمان بکەین باشترە و پێویست ناکات سەر بۆ کەس دانەوێنین. وتەیەک هەیە دەڵێت: ئەوەی چاوی لە دەرگە بێت، قوڕبەسەر دەبێت. بە دەستی خۆمان پشتی خۆمان بخورێنین باشترە. ئێستاش ئێلێﮪ پێویستی بە خزمەتێکی یەکجار زۆر هەیە. پڕۆژەمان هەیە بۆی.
ڕووداو: ئەگەر سەرکان ڕامانلی ببێتە سەرۆکی شارەوانیی ئێلێﮪ، چ جیاوازییەکی دەبێت لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی ئاکپارتی و سەرۆکی شارەوانی دەم پارتی؟ چی دەکەن بۆ ئەم شارە؟
سەرکان ڕامانلی: پرسیارێکی باشە. کاتێک لە ساڵی 2014 بۆ یەکەم جار بووین بە بەربژێری بۆ شارەوانی لە ناوچەکەی خۆمان، وتمان هەندێک پارتی وەک دەم پارتی دەڵێن، ئێمە داوای زمانی خۆمان دەکەین، داوای ناسنامەی خۆمان دەکەین؛ کاتێک بردمانەوە چاوەڕی نەبن خزمەتگوازیتان بۆ بێنین؛ بۆیە تا ئێستاش خزمەتی کەسیان نەکردووە. ئاکپارتیش دەیوت، داوای زمانتان مەکەن؛ داوای ناسنامەی خۆتان مەکەن؛ بۆ ئەو شتانەش مەیەن بۆ لامان؛ خزمەتگوزاریتان پێشکەش دەکەین؛ ڕێگەکانتان چاک دەکەین؛ ڕێگەکان قیرتاو دەکەین؛ بە هەموو شێوەیەک خزمەتگوزاریتان بۆ دابین دەکەین، بەڵام داوای زمانی خۆتان مەکەن. ئێمە وتمان، ئەو دوو شتە جێگرەوەی یەک نین، بەڵکوو هەردووکیان لەگەڵ یەکدی دەبن. ئێمە داوای زمانی خۆمان دەکەین و داوای ناسنامەی خۆشمان دەکەین؛ خاوەندارێتی لە خۆمان دەکەین؛ خزمەتگوزاریش پێشکەش دەکەین.
ڕووداو: پڕۆژەی گەورەتان بۆ ئێلێﮪ چییە؟ چ شتێک هەیە باسی بکەی؟
سەرکان ڕامانلی: دەتوانم باسی سێ شت بکەم. یەکەم، مافی درووستکردنی خانوو و باڵەخانە لە شوێنی نوێ هەیە، بەڵام لە شوێنی کۆن ئەو مافە نییە. ئەوە جیاوازی درووست دەکات. شوێنە کۆنەکان هەژارنشینن و شوێنە نوێیەکان دۆخیان باش و خەڵکەکەی دەوڵەمەندن. ئەگەر سەرنجت دابێ، دەوروبەری پاسەوانێ هەمووی زەوییە، زەوی بەپیت. دەزانیت چی دەکەن؟ زەوییە بەپیتەکان تەخت دەکەن و دواتر باڵەخانەیان تێدا درووست دەکەن. ئەمڕۆ لەوانەیە خۆشحاڵ بین بەم کارە، بەڵام 50 ساڵی دیکە پەشیمان دەبینەوە. لەبەر ئەوەشە کە نزیکەی 70 ساڵە زۆر شوێن کراونەتە کۆنکرێت و ناتوانی لەو شوێنانەدا کشتوکاڵ بکەیت. ئێمە ئاوەدانکردنەوە دەبەینە ئەو شوێنە کۆنانە. مافی درووستکردنی خانووی چەند نهۆمی بە خاوەنەکانیان دەدەین. کاتێک ئەوە کرا، ئیدی هەژاری نامێنێت و جیاوازی لەنێوانمان نامێنێت. ئەگەر گەل خێری لە شتەکانیان بینی، زەوی و خانووەکانیان بەنرخ بوون، گیرفانیشیان پڕ لە پارە دەبێت. کاتێک هەژاری نەما، دزیکردن نامێنێت، مادەی هۆشبەر نامێنێت، منداڵەکانیشمان ڕووناکەنە لای شتە قەدەخەکراو و ناشەرعی. ئەو کاتە منداڵەکانمان دزی ناکەن، کەس فریو نادەن، نابن بە چەتە. ئێستا منداڵەکانمان، ژن و بەساڵاچووەکانمان ناتوانن بچن بۆ پارکەکان و پشوویەک بدەن، چونکە لەوێ چەتە زۆرن و مادەی هۆشبەریش زۆرە. ئێمە ئەو شوێنانە لەو شتە خراپانە پاک دەکەینەوە و پارێزگاری لە پارک، بازاڕ و قوتابخانەکانیشمان دەکەین. هەر کەس ئارامی لە خەڵکی ئێمە تێکبدات، ئارامی بۆ ناهێڵین.
ڕووداو: بەپێی سەرژمێری، ژمارەی دانیشتووانی ئێلێﮪ نزیکەی 650 هەزار کەسە. بەپێی دەزگەی ئاماری تورکیا-تویک نزیکەی 40٪ی دانیشتووانی پارێزگاکە لەژێر تەمەنی 18 ساڵیدان، واتە یەکێک لە پارێزگا هەرە گەنجەکانە، بەڵام یەکێک لەو شوێنانەیە بەرزترین ڕێژەی بێکاری لێیە؛ هەروەها لە ڕووی دامەزراندنی فەرمانبەرانیشەوە، کەمترین ڕێژە لە ئێلێهە. لەگەڵ ئەوەی میزۆپوتامیا زەوی کشتوکاڵی زۆرە، گەنجینەیەکی وەک نەوتی هەیە، چیای وەک ڕامانی هەیە، بەڵام کەڵک لەو سەرچاوانە وەرناگیرێت. ئەگەر براوە بن، بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی گەنجان و چوونیان بۆ شارە گەورەکانی وەک ئیستەنبووڵ چی دەکەن؟ ئایا بۆ زیاترکردنی دەرفەتی کار پڕۆژەیەکتان هەیە، بەتایبەت بۆ گەنجان؟
سەرکان ڕامانلی: لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا وتمان 40 هەزار دامەزراندن بۆ سەر دامەزراندنی ئێلێﮪ زیاد دەکەین، ئەوەش لە ڕێگەی دامەزراندنی هەندێک کارگەوە. ئەو پڕۆژەیە ئێستا جێبەجێ دەکرێت و پێم وایە لە سێ ساڵدا تەواو بێت. لە ڕێگەی وەزارەتەوە خەریکە ئەو کارە دەکەین؛ ئەوە شتێکی سەرنجراکێش و گەورەیە و پشت بەخودا تێیدا سەرکەوتوو دەبین. ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە ببەینەوە، چی دەکەین؟ بۆ هەر پارکێک پاسەوانێک دادەمەزرێنین؛ ئەو گەنجانەی دەیانەوێت کار بکەن، ئێمە دەبینە ڕێگەپیشاندەریان بۆ ئەوەی بزانن لە کام کەرتدا کار دەکەن؛ ژنان شەو و ڕۆژ لە ماڵەوەن و خەریکی خاوێنکردنەوەی ماڵ و ئامادەکردنی خواردنن کە کارێکی زەحمەتە. ئەوان شەممە و یەکشەممەیشیان نییە و کاتێک دەڕۆن ڕاپۆرتی دەستەی تەندرووستی وەربگرن، کەس پێیان ناڵێت هەفتەیەک پشوو بدەن. ژنان دەرفەتی پشوودانیان کەمە. پێویستە کاریان بۆ ئاسان بکەین. چۆن؟ شوێنێکیان بۆ تەرخان دەکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ دراوسێکانیان کاتی تێدا بەسەر ببەن. ئەو کەسانەش کە منداڵیان هەیە، منداڵەکانیان لە ڕووی زمانەوە پەروەردە دەکەین و فێری پەروەردەی ئایینیشیان دەکەین. زۆر مامۆستای کوردی هەن کە دەیانەوێت وانە وەربگرن. لە هەموو گەڕەکێک کارئاسانی بۆ ئەو مامۆستایانە دەکەین بۆ ئەوەی منداڵەکانمان فێری زمان بکەن.
ڕووداو: بەو جۆرە تێگەیشتم کە ئێوە لە هەر گەڕەکێکدا باخچەی منداڵان درووست دەکەن و ئەو مامۆستایانە دەخەنە سەر کار کە مامۆستای کوردین و دانەمەزراون ؟
سەرکان ڕامانلی: بەڵێ، باخچەی منداڵان دەکەینەوە. بۆ مامۆستاکانیش بەڵێ، ئەو کەسانە دەخەینە سەر کار کە هێشتا دانەمەزراون.
ڕووداو: مافی پەروەردە بە زمانی دایک مافێکی سرووشتی و ڕەوایە، بەڵام لە تورکیا ئەو مافە نادرێت. ئێوەش ئەمساڵ لە کاتی بانگەشەکردن بۆ وانەی بژاردەی کوردی، لە زۆرێک لە شارەکانی وەک ئێلێﮪ و ئامەد گوتتان، لەپێناو زماندا ڕێپێوان دەکەن. ئەگەر سەرکان ڕامانلی ببێتە سەرۆکی شارەوانیی ئێلێﮪ ، چ خزمەتێک بە زمانی کوردی دەکات؟
سەرکان ڕامانلی: گوتوومانە دەتوانین سێ شت بکەین. یەکەم، خزمەتگوازی بە زمانی دایک دەبێت و پێویست ناکات تەنیاوتەنیا بە زمانی تورکی بێت. لە ماڵپەرەکەمان، لە بڵاوکراوە و نووسراوەکانیشماندا زمانی دایک بەکاردەهێندرێت. ئەوەندەی من بزانم، لە باتمان کورد، عەرەب و تورک دەژین. ئێمە دەتوانین بە هەر سێ زمان خزمەتگوازی پێشکەشی خەڵکی خۆمان بکەین. دووەمین شت، پەیمانگەی بەدیعوزەمان دادەمەزرێنین. چەندین ڕێبەر، سەرکردە، پێشەوا و زانای کورد هەن، هەر لە جابانی کوردییەوە بگرە کە یەکەمین سەحابەی کوردە تاوەکوو دەگاتە سەڵاحەدینی کوردی (ئەیوبی)، شێخ سەعید، شێخ بەدیعوزەمان، قازی محەمەد، مەلا مستەفا بارزانی، شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری، مەحموود بەرزنجی. لەو پەیمانگەیەدا منداڵەکانمان بە ژیان و ژیاننامەی ئەو کەسایەتییانە بە زمانی کوردی ئاشنا دەکەین؛ هەروەها منداڵەکانمان فێری ژیاننامە و هەڵبەستی شاعیرە ناودارەکانمان وەک مەلای جزیری و فەقێ تەیران دەکەین بۆ ئەوەی بزانن گەلەکەیان کامەیە و ڕەگ و ڕیشەیان چییە و مێژوو لەبارەیانەوە چی دەڵێت. سێیەمین شتیش کە بۆ منداڵەکانمان دەیکەین بۆ ئەوەی فێری زمانمان بن ئەوەیە کە باخچەی منداڵان دەکەینەوە و مامۆستاکانمان بێبەرانبەر منداڵەکان فێری زمانی خۆیان (کوردی) دەکەن، هەروەها فێری ئایینەکەیان دەکەن.
ڕووداو: وەک سیاسەتمەدارێکی گەنج بەو جۆرە دەردەکەویت کە کەسێکی ئاسایی نیت، چ لەنێو کۆمەڵگە، چ لە بانگەشەی هەڵبژاردن و چ لە پەڕڵەمان. ئەو سیاسەتەی پەیڕەوی دەکەی، هەمان سیاسەتی هوداپاریشە؟
سەرکان ڕامانلی: من یەکێک لە دامەزرێنەرانی هوداپارم و لە سەرکردایەتییەکەی تاوەکوو دەگاتە ئاستی گوتەبێژ، یاریدەدەری سەرۆکی گشتی و زۆر لە کار و خەباتی هوداپار بەشدار بووم، تەنانەت لە نووسینی بەرنامە و پەیڕەوی هوداپاردا بەشداریم کردووە. هوداپار سەرکان ڕامانلییە و سەرکان ڕامانلیش هوداپارە. دەتوانم ئەوە بڵێم. بەڵام ئەوەش هەیە کە هەر کەس بەپێی توانای، بەپێی دەرفەتەکانی، بەپێی بۆچوونەکانی هەندێک شت دەکات. یونس ئەمیرئۆغلۆ (یاریدەدەری سەرۆکی هوداپار) چۆن هوداپارە، سەرکان ڕامانلیش بە هەمان ڕادە هوداپارە؛ فاروق دینچ (سەرۆکی ڕێکخستنەکانی هوداپار لە ئامەد) چەند هوداپارە، شەهزادە دەمیر (سکرتێری گشتیی هوداپار)یش بە هەمان ڕادە هوداپارە.
ڕووداو: لە شاری قوبین سەردانی نووسینگەی چەندین پارتی جیاوازتان کرد و یەکێک لەوان دەم پارتی بوو. لەوێ گوتتان، پێویستە یەکترمان خۆش بوێت، خێر و سوودی یەکترمان بوێت، هەرچەندە پارتەکانمان لە یەکدی جیاوازیش بن، ئەوەی لە دڵماندایە وەک یەکە و دۆزەکەشمان وەک یەکە. دۆزەکەی ئێوە و ئەوەی لەنێو دڵتاندا چییە؟
سەرکان ڕامانلی: ئەو ڕۆژە کاتێک بە نێو بازاڕی قوبیندا تێپەڕیم، سەرەتا لەسەر ڕێگەمان نووسینگەی ئاکپارتی هەبوو. ئەوان سەردانیان کردبووین و منیش سەردانم کردنەوە. دواتر کە گەڕاین ئۆفیسی یەنیدەن ڕەفاهیش هەبوو؛ دواتر نووسینگەی دەم پارتیش لەسەر ڕێگەمان بوو و سەردانی ئەوانیشمان کرد. ئێستا دۆزی تەواوی ئێمەی کورد ئاشتی، دادپەروەری و یەکسانییە؛ هەموومان داوای ئەوە دەکەین. بۆیە دەڵێم، ئەوەی لە دڵماندایە یەک شتە. ئێمە نامانەوێت ستەم بکەین؛ ناشمانەوێت ستەم لە ئێمە بکرێت. ئێمە داوای ئاشتی دەکەین؛ داوای سەلامەتی دەکەین و داوای خزمەتکردنی گەلی خۆمان دەکەین. ئەوە ئامانجی ئێمە و هەموو سیاسەتمەدارێکە. بەڵام ئەوەش هەیە کە هەر کەس بۆ خۆی ڕێگەیەک و پارتێکی هەڵبژاردووە. ئێمە دەڵێین، پارت هەن کە تاوەکوو ئێستا تاقی کراونەتەوە و هیچ ئەنجامێکیان نەبووە و ناشبێت؛ ئێمە دەڵێین ئەم جارە هوداپار هەڵبژێرن و ئێمەش تاقی بکەنەوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە ئارامی، دادپەروەری، برایەتی و یەکسانی و خۆشویستنی یەکدی، پشت بەخودا، بە ئێمە بەدی دێت.
ڕووداو: وەڵامێکی ڕاشکاوانەم لە ئێوە دەوێت. ئایا دەتانویست لەگەڵ دەم پارتی بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن؟
سەرکان ڕامانلی: ئەوان بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکەن و ...
ڕووداو: قسەی تۆم مەبەستە. ئێوە دەتانویست هاوپەیمانیتان لەگەڵ دەم پارتی هەبووایە؟
سەرکان ڕامانلی: ئێستا ناکرێت. ئێمە لەسەر ئەو شتانە قسە دەکەین کە دەکرێت جێبەجێ بکرێن. پێویست بەوە ناکات هەموو کەس وەک ئێمە بیر بکاتەوە و وەک ئێمە بێت. ئێمە باسی شتێکی لەو جۆرە ناکەین، بەڵام دەڵێین با کەس دژی ئیسلام قسە نەکات و دژایەتییمان نەکات. ئەگەر لایەنێک داوای شتێک دەکات، با بە چەک و پێکدادان نەبێت و نەڵێت، ئەوەش ڕێگەیەکە.
ڕووداو: وەک دەزانیت لەیلا زانا ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، با سەرۆککۆمار ڕەجەب تەییب ئەردۆغان پڕۆسەی چارەسەری لە ساردکەرەوە دەربهێنێت، دواتر سەڵاحەدین دەمیرتاش وتی، ئەگەر دەم پارتی و ئاکپارتی کۆبوونەوە نەکەن، کارێکی هەڵە دەکەن. ئەحمەد تورک وتی، ئەگەر پرسی کورد چارەسەر بکرێت، تەنیا ئەردۆغان دەتوانێت ئەو کارە بکات. بە بۆچوونی ئێوە، پرسی کورد چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟
سەرکان ڕامانلی: دەتوانم ئەوە بڵێم کە پرسی کورد پرسی زمانە، پرسی ناسنامەیە و دواجاریش جیاوازی نێوان شارەکانە؛ شارەکان لە ئانادۆڵ و شارەکانی گەلی کوردستان، چونکە دەوڵەمەندی لەوێ زیاترە و لێرە کەمە؛ خزمەتگوازی لەوێ زۆرە، بەڵام لێرە کەمە. ئەگەر ئەو کێشانە لەو سێ چوار بوارەوە چارەسەر بکرێن، کێشەی کوردیش نامێنێت. ئێمە دەڵێین، کوردیش وەک تورکەکان دامەزرێنەری ئەم دەوڵەتەن و پێویستە قبووڵ بکرێن، ئەوە یەکەمین شت. دووەم، دەبێت ناسنامەی کورد لە دەستووری تورکیادا بنووسرێت. من باسی پێناسەی هاووڵاتیبوون دەکەم و پێویستە زمانی ئێمەش ببێتە زمانی فەرمی و زمانی ئێمە ببێتە زمانی پەروەردە. چی دەبێت با ببێت، بەڵام پێویستە پرسی کورد چارەسەر بکرێت. ئەگەر دەوڵەتی تورکیا لەم بوارەدا هەنگاوی ئەرێنی نەنێت بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە، ئەم دۆزە تا هەتایە بەردەوام دەبێت. ئێمە ئەوەش دەڵێین، بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە حکومەت و ئەردۆغانیش ناچار نین لەگەڵ لایەنێکی دیاریکراو قسە بکەن و ئەو قسەکردنە لەگەڵ ئێمەش پێویست نییە. دیارە کێشەکە هەیە و ڕێگەی چارەسەرکردنیشی ڕوونە. تەنیا ئەوە دەمێنێت کە ویستێک هەبێت. با ویستی حکومەت و دەوڵەت هەبێت و ئەم پرسە چارەسەر بکەن، ئەو لایەنەش کە دەبێت حکومەت لەگەڵی بدوێت گەلی کوردە.
ڕووداو: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تولای هاتەم ئۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە شاری ئامەد لە کاتی خوێندنەوەی ڕاگەیێندراوی نەوروزدا ڕایگەیاند، پرسی کورد کێشەی نەبوونی قەوارەیە و تورکیا هەروەک چۆن خاوەندارێتی پرسی فەلەستین دەکات، پێویستە لە بابەتی عەفرین و ڕۆژاوایشدا بە هەمان شێوە مامەڵە بکات. چی دەڵێی لەم بارەیەوە؟
سەرکان ڕامانلی: ئەو دوو بابەتە وەک یەک نین، بەڵام ئەوەش دەڵێین، پێویستە جیهانی ئیسلامی کێشەکانی بێ چەک چارەسەر بکات؛ پێویستە بە دانووستاندن، بە کۆبوونەوە و بە یەکدی ناسین کێشەکان چارەسەر بکرێن، بەڵام ئێستا ئەو دەرفەتەمان لەبەر دەستدا نییە. لە لایەک دەوڵەتی تورکیا دەڵێت: ئەوان (هەسەدە) دەبنە هەڕەشە بۆ من و دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاساییشی وڵاتەکەم، بۆیەش ئەو ئۆپەراسیۆنانە دەکەم، لە لایەکی دیکە خەڵکی ئەو شوێنانە (عەفرین و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژاوای کوردستان) دەڵێن، ئەوێ خاکی ئێمەیە، خاکی باو و باپیرانمانە و دەوڵەتی تورکیا بە چ مافێک دێت و لەو شوێنانە ئۆپەراسیۆن دەکات؟ ئێمە دەڵێین، پێویستە ئاساییش لەلایەن هەردوو لاوە دابین بکرێت و ئەو ئۆپەراسیۆنانەش نەگەنە ئەو ئاستە کە خەڵک لە گوندەکانیان، لە شارەکانیان دووربکەونەوە و خەڵکێکی دیکەش شوێنیان بگرنەوە.
ڕووداو: لەو کاتەوەی چوونەتە پەڕڵەمان، مشتومڕێک لەنێوان ئێوە و جەهەپەدا هەیە؛ ئێوە بە پشتگیریکردنی حیزبوڵڵا تۆمەتبار دەکرێن. بەربژێری جەهەپەش لە شاری ئافیۆن بۆرجۆ گۆکسەل وتی، ئەگەر وەک سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردرێم، دەرگەکان لەسەر هوداپار و دەم پارتی دادەخەم. ئێوە بەنیاز بوون سەردانیان بکەن؟ بابەتەکە چییە؟
سەرکان ڕامانلی: بەخودا ئەوان بەرگەمان ناگرن. ئەو نەژادپەرستییەی لە جەهەپەدا هەبوو، هێشتاش بەردەوامە و هەر بۆیە بەرگەمان ناگرن.
ڕووداو: بەڕێز زەکەریا یاپیجی ئۆغلۆ (سەرۆکی هوداپار) دەڵێت: کەس ناتوانێت بەهۆی کارەکانی پەکەکەوە دەم پارتی تۆمەتبار بکات و کەسیش ناتوانێت بەهۆی کارەکانی حیزبوڵڵاوە هوداپار تۆمەتبار بکات. ئایا ڕوانگە و هەڵوێستێکی جیاوازتان لەم بارەوە هەیە؟
سەرکان ڕامانلی: ڕاستە، بەو جۆرەیە. پێویستە ئێمە ئەوە قبووڵ بکەین کە پارتە سیاسییەکان بەپێی یاساکان دادەمەزرێن. لایەنێک بە کردەوەی 20 ساڵ لەمەوبەر تۆمەتبار بکرێت، کەس ئەوە قبووڵ ناکات؛ ئەوە یاسایی نییە، دادپەروەرانە و ویژدانیش نییە.
ڕووداو: چەند مانگێکە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن و زیاتر لە 30 هەزار کەس کوژراون. ئێوەش پشتگیری حەماس یان خەڵکی غەززە دەکەن. ئێوە ئەمە وەک ئەرکێکی ئایینی دەکەن یان وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی؟
سەرکان ڕامانلی: هەردووکیان. لەبەر ئەوەی ئێمە موسڵمانین، ئەرکێکی ئایینییە بۆ ئێمە، بەڵام ئەوانەی کە موسڵمانیش نین، ئەرکێکی مرۆڤایەتییە. ئەم دۆزە دۆزێکی مرۆڤایەتییە، موسوڵمانانیش بەشێکن لە مرۆڤایەتی؛ بۆیەش ئەو کەسانەی پابەندی ئایین نین، دیندار یان موسوڵمان نین، دەکرێت ئەرکیان یەک شت بێ. ئەوەی ئێمە دوو شت.
ڕووداو: دوای گشتپرسی باشووری کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لاواز بوون. ئێوە ئێستا ئاستی پەیوەندییەکان چۆن دەبینن؟
سەرکان ڕامانلی: بەرەو باشبوون دەڕۆن. بۆ ئەوەی بەرەو باشبوونیش بڕۆن، ئەوەی دەکەوێتە سەر شانمان، ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەر ئێمە، دەمانەوێت بیکەین و دەشیکەین.
ڕووداو: لە پەڕڵەمان دانووستاندنەکانتان لەگەڵ پارتی دەسەڵاتدار چۆنن؟
سەرکان ڕامانلی: ڕاستییەکەی ئێستا پەیوەندی زۆر بەهێزمان نییە. کاروباری ئێمە، خەباتی ئێمە، چی ئەوانەی هەڵبژاردن و چی ئەوانی پارتەکە بەگشتی، زۆرن. لەراستیدا دانووستاندنەکانمان و کۆبوونەوەکانمان بە دڵی ئێمە نین، بەڵام دەمانەوێت بە هەموو شێوەیەک بەرەوپێشەوە بڕۆین، لەگەڵ هەرێمی کوردستان، پەڕڵەمانی کوردستان و ئەو حیزبانەی لە پەڕڵەمانی کوردستانن، پەیوەندییەکی قووڵ و تەندرووست بەرقەرار بکەین.
ڕووداو: پەیامێکتان بۆ دەنگدەران بە گشتی، نەوەک تەنیا دەنگدەرانی ئێلێە هەیە؟
سەرکان ڕامانلی: ئەم هەڵبژاردنە، هەڵبژاردنی پڕ لە کێبڕکێیە بۆ خزمەتکردن؛ پێیان دەڵێین ئەو کەسەی دەتوانێت باش خزمەتتان بکات و خاوەندارێتی ئێوە بکات، بە ئازارەکانتان خەمبار دەبێت و بەکەڵکتان بێت، دەنگی پێ بدەن. من ناڵێم تەنیاوتەنیا دەنگتان بدەن بە هوداپار. دەڵێم، ئەگەر بەربژێری دیکە لە من باشتر، بەتواناتر هەیە و زیاتر بە کەڵکتان دێت، دەنگ مەدەن بە من و بیدەن بەو کەسە، بەڵام ئەگەر گوتتان لە من باشتر نییە، دەنگی خۆتان بدەن بە من.
ڕووداو: زۆر سوپاس
سەرکان ڕامانلی: سەر سەر و سەر چاوان.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 32
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 20-03-2024
פריטים המקושרים: 2
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 20-03-2024 (0 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: מחוכם
Technical Metadata
איכות פריט: 97%
97%
נוסף על ידי ( هەژار کامەلا ) על 23-03-2024
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 24-03-2024
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( زریان سەرچناری ) על: 26-03-2024
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 32
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.136 KB 23-03-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,472
תמונות 106,117
ספרים 19,167
קבצים הקשורים 96,495
Video 1,307
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.453 2!