הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,028
תמונות 104,909
ספרים 19,346
קבצים הקשורים 97,629
Video 1,401
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
بەهاری سوتاو
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەهاری سوتاو

بەهاری سوتاو
=KTML_Bold=بەهاری سوتاو=KTML_End=
دوای دوو ساڵ و سیازدە رۆژ لە پێکەوەبوونمان، هەر دەڵێی یەکەم رۆژە ،ڕاستترە بڵێم; هەر دەڵێی ئەو رۆژەیە کە لە کافتریاکەدا و لە پایزێکی تەڕ و پڕ هەوردا یەکترمان بینی. من دەستم دەلەرزی کە دەموت:
ئەم دێڕەم بۆ هەڵگرە بۆ هەتاهەتایە هەر ئاوا بە تەڕ و تازەیی، هەر ئاوا وەک جوانی ئەم پایزە دەمێنێتەوە.
کام دێڕە؟
خۆشم دەوێی.
کە دەیوت خۆشمدەوێیت، بۆ دەمیم نەدەڕوانی، بەڵکو دەستی لێکهەڵپێکراوی سەرنجی بردبوم. هەستم دەکرد ئەوەندە راستگۆیانە دەیوت خۆشمدەوێیت، لە سەری هەموو پەنجەکانیەوە خۆشەویستی دەڕژا و فوارەی دەکرد. ئاخر لەوە ئەچێت هەر خۆشەویستی ڕاستەقینە مرۆڤ بخاتە لەرزین.
کامۆ گیان بۆ دەستەکانت ئەوەندە دەلەرزن؟
دوای دووساڵ و سیازدە رۆژ، بە هەمان گوڕ و تین و تاو و تاسەوە لە یەک دەڕوانین.
سنەوبەر گیان بیرت دێت لە کافتریاکەدا پێت وتم؛ بۆ دەستەکانت ئەوەندە بە شپرزەیی دەلەرزن! لە لەرزینی ئێستای لێوەکانی تۆ دەچێت. دووساڵ و سیازدە رۆژە بەردەوام پێتدەڵێم؛. خۆشمدەوێیت. دەمم ناوە بە ئاوی ئەم دێڕەوە و هەر تینوێتیم ناشکێت. لە رۆژی کافتریاکەوە تۆ لێوەکانت دەلەرزێ، ئەوکات رووت نەدەهات و جەسارەتی ئەوەشت نەبوو وەک ئێستا توند پەنجەکانت لە نێو پشتەسەرم و قژمدا تێکدەئاڵاند و لێوە لەرزیوەکانت دەخستە نێو دەممەوە. سنە گیان، سنەوبەرە تەڕەکەم ئەوە بۆ لێوم هەڵنامژی؟
لێوەلەرزەی سنەوبەر هەر شەرم و حەیا و ترس نەبوو، چونکە ئەوە دوو ساڵ و سیازدە رۆژە ژن و مێردین. کە لێوە لەرزیوەکانی دەخستە نێو دەممەوە، شەپۆل و تەزووی روداوێک دەگەییە دەم و لێو و ددانم و بە مەڵاشومدا دەلکا. بە جۆرێک دڵم دادەخورپا، هەرگیز نەمدەزانی چۆن روونی بکەمەوە و بۆچی ئەم هەستە سەیرە دامدەگرێت؟
لە یەکەم رۆژی کافتریاکەوە، دەستە لەرزیوەکانی کامۆ توشی دڵەتەپێیەکی سەیریان کردم، لەو جۆرە دڵەتەپێیانەی کە دەڵێی گورگێک بە ترسناکترین لورە بە هەناومدا هاتوچۆ دەکات. ئەو رۆژانە ئەم هەستەم بۆ کامۆ باسنەکرد.
بە درێژایی دووساڵ و سیازدە رۆژ هەمیشە دەموت: سەنە گیان نازانم بۆ باوەڕ ناکەم، هەر بەڕاست ئێمە پێکەوەین؟ ئەم تاسەیە بۆ کەم ناکات؟
هەموو جارێ کە سنەوبەرم ماچ دەکرد، سەرتاپای گیانم دەبوو بە ترس و دڵەراوکێ، چونکە لێوەکانی زۆر ترسناک دەلەرزین. دەستم دەکرد بە شانە بۆ قژی و لێوەکانم دەکردە مەڵهەم و لێوە لەرزیوەکانیم پێ چەور دەکرد. وا نەبوایە لێوەکانی هەدادانیان نەدەدا و هێواش و ئارام نەدەبونەوە. دەستە لەرزیوەکانی من بۆ سنەوبەر چیرۆکێکی نەگێڕدراوە بوون و لێوە لەرزیوەکانی ئەویش سامناکیەکی ترسهێنەر بوون بۆ من.
زەنگی مۆبایلەکە لێیدا و لەسەر مێزەکە داندرابوو، چووم بۆم هێنا و وتم: کامۆ گیان وابزانم باوکمە.
کامەران گیان بە پەلە بگەرە نەخۆشخانە، بەهار هیلاکە.
نەمزانی چۆن خۆم گۆڕی و چۆن گەشتمە نەخۆشخانە، رووپاک و روخۆشی خوشکی سنەوبەر خۆیان دەڕنی. باسی رووپاک ناکەم کە چۆن خۆی خەڵتانی خوێن کردبوو، یەکسەر داڵغەم چووە سەر رووخۆش، ئاخر رووخۆش خوێندکاری قۆناغی دووەمی کۆلێژی ئاداب بوو بەشی فەلسەفە. هەرچیەکی خوێندبوو نەیتوانی رێگە لەو هەرەسە رۆحیە بگرێت کە سووتانی دایکی بەسەریدا هێنابوو. مامم چیچکەی کردبوو، پاڵیدابوو بە دیواری تەنیشت دەرگای ئەو ژوورەی ئامۆژنە بەهاری لێبوو. ئەو هەموو ساڵە هەستم بەوە نەکردبوو مامم، واتە باوکی سنەوبەر، چەند قورس و گران و گەورە ئامۆژنمی خۆشدەویست. باوکی سنەوبەر کێوێک بوو لە خۆڕاگری، کەچی ئێستا وا دەیبینم لە کوچک و کەڵەکی فڕێدراوی بێکەڵکی نێو کەلاوەیەک دەچێت. دەموچاوی وەک بەزی زەردی لێهاتبوو. چوومە بەردەمی، هەڵتروشکام و دەستەکانیم وەکو دوو گورزە چیلکە خستە نێو دەستەکانمەوە. روانینێک بۆی روانیم رەنگە باوەڕ نەکەن کە بڵێم؛ لەنێو گۆمی مەنگی چاوەکانیدا ئامۆژنەبەهارم بینی هەر هاشاوڵی دەبرد و پەلەکوتێی بوو تا گۆمی گریان نەیخنکێنێ و هاشاوڵی دەبرد و دەست و پەنجەی بۆ برژانگە ترساوە جووتەکانی مێردەکەی دەبرد خۆی پێ بگرێتەوە و نەخنکێت.
دکتۆر هەموومانی راچڵەکاند و لە دەرگای ژووری نەشتەرگەری هاتە دەرەوە و وتی:
ها چیتان کرد، کەسی تر نییە خوێنی بداتێ؟ خوێنی کەستانی بۆ نابێت؟
خێرا هەستامە سەرپێ و وتم: دکتۆر گیان من فەحسم نەکردووە، دەتوانم خوێنی بدەمێ؟
بەپەلە خۆم گەیاندە موختەبەرەکە و خوێنیان لێ گرتم و پاش کەمێک وتیان: خۆشبەختانە گروپی خۆێنەکەی تۆ O-'ە و هاوتایە لەگەڵ خوێنی بەهارخاندا.
ئیتر ئاهێکمان پیا هاتەوە و خێرا بتڵێک خوێنیان لێ گرتم. باوکی سنەوبەر سەری بۆ ئاسمان بەرزکردەوە و دەستی سوپاس و ستایشی هەڵبڕی و رووپاک و رووخۆشیش ئاهێکیان تێگەڕا و بەروپشت باوەشیان پێدا کردم و هەردووکیان وتیان: تۆ هەرگیز نەتهێشتووە وەک زاوا خۆت پیشانی ئێمە بدەیت و رێگەت نەداوە بێ براییمان پێوە دەرکەوێت.
ئەوان نەیاندەزانی ئەوەی من کردوومە و ئێستاش بوومەتە فریادرەس، زۆر لەو فیداکاریانە کەمترە کە سنەوبەرە تەڕەکەم لە ژیانی مندا، کردوویەتی. دایکێک سنەوبەری بۆ من بەرهەمهێنابێ، بۆ نەبمە خاکی بەر پێی.
لە نێو گەرمەی خۆشی و بەشارەت و ئومێد و چاوەڕوانی گەش و گرنگ و هەواڵی خۆشیدا بووین، یەکێک لە بەردەستەکانی دکتۆرە سەرەکیەکە هاتە دەر بۆلامان و وتی:
کامەران دڵشاد کێیە؟
بەڵێ بەڕێز منم.
هەر ئێستا دەبێت داخڵی نەخۆشخانە ببیت، کۆمەڵێک پشکنینت بۆ بکرێت.
وەک ئەوەی رەشەبایەکی ترسناک بێت و هەر هەموومان رابماڵێتە نێو باڵەخانەیەکی تێک و پێکدراو و داروپەردو بەسەریەکدا کەوتووی چەندین ساڵە، ئاوامان لێهات.
ئێوە بۆ حەپەساون، خێراکەن بڕۆن بە شوێن کەسێکی تردا بگەڕێن و خوێنی بۆ پەیدا بکەن، ئەو خوێنەی کە لە کامەران دڵشادمان وەرگرتووە، نەک نابێت تێی بکرێت، بەڵکو زۆر ترسناکیشە. راستە هاوگروپن لە خوێنا، دەبێت ئەو خوێنە بنێردرێت بۆ پشکنین. تا ئەو پشکنینەش دەردەچێت، پێویستە کامەران لە نەخۆشخانە بهێڵدرێتەوە و دوور لە هەر نەخۆشێکی تر، قاپ و قاچاخ و خواردن و خواردنەوەی بۆ جیابکرێتەوە.
دوای هەفتەیەک مانەوەی ئامۆژنم، واتە دایکی سنەوبەری خێزانم لە خەستەخانە و پەیداکردنی سێ بتڵ خوێن بە هەر فەلاکەتێک بوو، دواجار رێژەی سوتاویەکەی هێندە کاریگەر بوو، دەرفەتی ژیانی لێ سەندەوە. ئەو رۆژەی بەهارخانیان ئەسپەردە کرد، سنەوبەری دڵسوتاو بە مەرگی دایکی، بە سەرتاپای جلی رەشەوە هات بۆ خەستەخانە بۆلام.
لەودیو پەنجەرەی ژورەکەوە سڵاوی لێکردم و دایە هاڕەی گریان وەک هەوری بەهار لە ناوەوە دەیناڵاند. چەخماخە و بروسکەی گریان لە چاوەکانیا قیامەتیان بەرپا کردبوو. ئینسانم دەویست جەسارەتی ئەوەی هەبێ لەو سیما و شێوە و ڕواڵەتەی بڕوانێت. نەمدەزانی چی پێبڵێم، چی لێ بپرسم، لە کوێوە دەستپێبکەم؟
ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسەکەی منی هێنابووەوە، ئەنجامی پشکنینەکەی نا بە پەنجەرەی ژورەکەمەوە. چاوم چووە سەر ئەنجامی پشکنینەکە و سنەوبەر وتی:
دایکم مرد.
هێزێک لە ناوەوە بووبوە دەستێکی زبری زەبەلاح، هەموو دڵ و دەرون و هەناومی هەڵدەشێلا.
کامۆ گیان دکتۆر وتی بە ناچاری دەبێت تۆش پشکنین بکەیت، چونکە ئەم ڤایرۆسە لە رێی سێکسەوە دەگوێزرێتەوە.
باشە سنەوبەر گیان، ئاخر خۆ من هیچ شوێنێکم بەئازار نیە و ساغ و سەلیمم. دەتوانم پڕ بە پێی خۆم بە رێگادا بڕۆم، ئیتر بۆ دەبێ نەیەمە دەرەوە و تێکەڵ نەبم؟!
کامۆ گیان ئەوەی تۆ دەیڵێیت بە دکتۆرم وت، دکتۆر وتی: دەتوانێت بێتە دەرەوە، بە مەرجێک نزیکی تۆ نەکەوێت.
ڕێکەوتین لەسەر ئەوەی تا دەرچوونی پشکنینەکەی من کامۆ لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.
بەڵێ دواجار ئەنجامی پشکنینەکەی منیش دەرچوو، دکتۆر پێی وتم: ئەنجامەکە پێچەوانەی هەموو لۆژیکێکی زانستی و پێچەوانەی دراو و بیرلێکراوە و سەلمێنراوە زانستیەکانە. ئەم ڤایرۆسە نەگواستراوەتەوە بۆ تۆ، کە بەڕاستی ئەم ئەنجامە هەموو لیژنە پزیشکیەکانی سەرسام کردووە. بەڵام ئەنجامێکی تر کە ئێمەی پزیشکان پێی گەشتوین ئەوەیە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ مێردەکەتا واتە کامەران دڵشاد بژیت و لێی نزیک ببیتەوە.
سوتان و مردنی دایکمم لەبیر چوەوە، رۆژی دوای دەرچوونی ئەنجامە پزیشکیەکەی خۆم. سەرباری شین و شەپۆڕ و تێکوپێک چوونی ماڵەکەمان و وێرانبوونی رووپاک و رووخۆشی خوشکم، ئەوە بە کۆتەرەبوونی باوکم لەولاوە با بوەستێت، سەرباری هەموو ئەمانە، چوومەوە بۆ نەخۆشخانە. هەر کە لە پەنجەرەکەوە بینیمی پێی وتم:
سنەوبەر بۆ خاتری خوا بۆوا تێکچوویت، جاری پێشوو زۆر زۆر لە ئێستا باشتر بوویت. ڕەنگی مردنت لێ نەنیشتووە، بەڵکو خۆت بویتەتە سنەوبەری مردن و لە بەردەم پەنجەرەی ئەم خەستەخانەیەدا بەپێوە وەستاویت.
کامۆ گیان ئەنجامەکەی منیش دەرچوو، بە موعجیزە ئەو ڤایرۆسە نەگواستراوەتەوە بۆ من.
ئێ سوپاس و ستایش بۆ خوا...
بوەستە بوەستە.
بەتەمایت چیتر بڵێیت؟
دکتۆر دەڵێت، دەبێت لەگەڵ مێردەکەتا لە یەکتر جیاببنەوە، چونکە ئەم ڤایرۆسە لە رێی هەموو تەڕاییەکەوە دەگوێزرێتەوە.
بەپەلە بەهۆش خۆم هاتمەوە بۆ ئەوەی سنەوبەر زیاتر ئیرادە لەدەست نەدات، پێم وت: زۆر باشە گرنگ ئەوەیە لە ماڵێکدا پێکەوە بژین، ئەوەی تری بە هیچ شێوەیەک گرنگ نییە.
ئاخر دەکرێت لە ماڵێکدا بژین، بەڵام دووری نێوانمان ئەمپەڕاوپەڕی دنیا بێت...؟
سنەوبەرە سەوزە بێ نەرد و ئیقباڵەکەم، تۆ ئێستە بڕۆرەوە، بەیانی وەرەوە بۆلام هەموو شتێک باش دەبێت. [1]
نووسینی: #عەلی پێنجوێنی#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 118
HashTag
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 23-02-2024 (0 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: כתבה
ערים: Sulaimaniyah
Technical Metadata
איכות פריט: 96%
96%
נוסף על ידי ( لانۆ ڕێبوار جەمال سەگرمە ) על 23-02-2024
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شەنە بەکر ) ב- 28-02-2024
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( شەنە بەکر ) על: 28-02-2024
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 118
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,028
תמונות 104,909
ספרים 19,346
קבצים הקשורים 97,629
Video 1,401
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל הספרייה - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - Kurdistan ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר הספרייה - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מפלגות וארגונים - ארגון - ידידות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.562 2!