ناونیشانی بابەت: ئارامی سەرکردە 01
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
ئارام ی پێشمەرگه و سەرکردە ، بە رەنج و ماندووبوونی بێ سنوور ، بە بیری نوێ و کرداری نوێ و هەڵوێستی نوێ و تێڕاونینی نوێ ، بوو بە هێما.
دوای هەرەس و مۆتەکەی ترس و گومان وتێک شکان وپەرتەوازە بوون ، ئارام بە ئیرادەو ورەیەکی پۆڵاین ، هەنگاوی نوێ ی نا ، بۆ شوڕش ،دوور لە رۆحی خۆپەرستی سەرکردە کلاسیکیە کانی ، رەوتی خەباتی رزگاری خوازی کورد .
دوور لە مەزاجی هەڵپەی (عەقڵی خێڵەکی و میکیاڤیلی )،سەرکردە دۆگماکان ، بە درۆ و فێڵی رەنگاو رەنگ ، خوینی گەنجانی ئەم نیشتمانەیان ، بۆ سیناریۆ ی ، دەسەڵاتی تاک رەوانەی ، خۆیان وخانەواده و بنەماڵەکانیان ، ئاراستەی چارەنووسێکی نادیار کردەوە .
( کۆمەڵە ی مارکسیزم -لینی نیزیم ) ، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە ، بە رەوتی بیرو باوەڕی مارکسیزم – لینینزم سەری هەڵدا .
له و سەردەمەنە دا رێرەوکە یان ، بە کاریگەری بیرو باوەڕی (ماوتسی تۆنگ ) ئاراستەکرد ، ماوتسی تۆنگ-یان بە (مارکس ولینین ) دادەنا .
ئارام -ی سەرکرده ، بە خوێندنەوەیەکی نوێ ، بە تێڕوانینێکی نوێ وجیاواز ، یەکەم سیاسەتمەدار بوو ، بە جورئەتەوە ، ئتێڕوانینەکانی ئەوانی ، بەم شێوەیە خستە روو :
(ماوتسی تۆنگ ) ، نە دامەزرێنەری فەلسەفە ی تیوری مارکسیزمە ، نه داهێنەری تیوری تازەیە ، لە فەلسەفەی مارکسیزم .
ئارام ی رووناک بیر ، بە ستراتیژێکی نوێ ، بە بەرنامەی زانستی سیاسیی نوێ ، دەیویست ، رەوتی خەباتی ( کۆمەڵەی مارکسیزم ) ی رەنجدەرانی کوردستان ، لە هەڵەی سەرکرده کانی پێش سەردەمەکەی دوور بخاتەوە .
بۆ ئەوەی ، بە ناوی پێشمەرگایەتی و شۆڕش ، (کۆمەڵە ) نەبێت، بە پاشکۆی بەشێک ، لە داگیرکەرانی (عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا) و زلهیزەکانی دنیا .
ئارام سنوورێکی بۆ ئه و زنجیرە هەڵە مێژوویانە ی سەکردەکانی شۆڕش دانا ، بۆ ئەوەی ، وەک ئەمیری ئەمارەتەکان ،نەبن بە پاشکۆی دەسەڵاتی (ئیسلامگەری دەوڵەتی عوسمانی، سونی تورک ) ، نەبن بە پاشکۆی دەسەڵاتی (ئیسلامگەری دەوڵەتی سەفەوی ، شێعەی فارس ).
بە بڕیاری عەقڵی داخراو ومەزاجیان ، جاریکی تر ،کورد ، کورد ، نەکوژێ .
ئارام دەیویست ، ئاراستە ئەوپاشکۆیەتیە ی (باڵی بارزانی ) بۆ (شای ئیران )و (باڵی مەکتەبی سیاسیی ) ،بۆ (دەوڵەتی عیراق ) ، دوای هەرەس ،دووبارە نەبێتەوە.
گرێ ی ئاڵۆزی دەروونی (رق و توندو تیژی و تۆڵەو تۆڵە کردنەوە و سیناریۆی یەکتر سڕینەوە و کورد کوشتن) ی1964 ی ، (جەلالی )و (مەلایی)، سەرهەڵ نەداتەوە.
لەمە زیاتر ،کورد ، لە ناو هاوکێشە سیاسییەکان دا ، سێبەری داگیر کەرنەبێ و هەڵەی سیاسیی گەورە نەکەن ، بۆ مایە پوچی و تێک شکان و هەرەس .
کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان ، دوور بێت ، لە گرێ ی سایکۆلۆجی مەلایی و جەلالی ، بە سترانیژی بیری نوێ ی
جارێکی تر ، پێشمەرگایەتی و شۆڕش ، بەعەقڵی خێڵەکی و ئاینیی ، ئاراستە نەکرێت .
گەر لاپەرەکانی مێژوو هەڵ بدەینەوە ، کورد باجی ، ململانێ ی ناڕەوای نێوان سەرکردە نەرجسییەکانی داوە .
گرێ ی ئاڵۆزی مەلایی و جەلالی لە 1964تا 1970، پڕ بوو ،لە ناکۆکۆکی شەخسی سەرکردەکان.
پڕ بوو لە رق و توندو تیژی وهیستریای شەڕی براکوژی و تۆڵەو تۆڵە کردنەوە و سڕینەوەی یەکتریی .
لاوازی کەسایەتی سەرکردەکان ، بە جۆرێک بوو ، هیچ سەرکردەیەک ،سەرکردەکەی تری قبوڵ نە بووە ، شانازیان بە پاشکۆیەتی داگیر کەرانی نیشتمانەکەیانەوە کردووە ، بۆ دژایەتی یەکتریی .
سەنگەریان لە یەکتریی گرتوووە، ودەرفەتیان داوە ، بە داگیرکەرانی نیشتمان ، جاش و خائین و جاسوس دروست بکەن .
دوای راپەڕین و نەمانی سەدام ، سەرکردەکانی کورد ، بوون بە پاشکۆی داگیرکەرانی نیشتمان .
پاشکۆ یا یەتی داگیرکەرانیان کرد ، بەکلتوری مۆدیلی دەسەڵاتیان ، بە جۆرێک شکۆی مێژوویان کاڵ کردەوە ، جیاوازیان ، لە نیوان پێشمەرگەو شەهید ، جاش و خائین و جاسوس دا نەهێشت .
ئارام ی سەرکردە ، دوای تێک شکان و هەرەس ، بە رۆحێکی خاکیانە ، لە ناو شارەکان و لە ناو شاخ و گوندەکان ، رەوتی شۆڕشیان بە رەو سترا تیژێکی نوێ ، بۆ ئەزمونێکی نوێ ، ئاراستە کرد .
بۆ ئەوەی جارێکی تر ، بە سیناریۆی داگیرکەران و سەرکردە کلاسیکییەکان و سەرەک خێڵ وپێشەوا ئاینییەکان ، کورد کۆمەڵ کوژ نه کرێتەوە ،
خەباتی رزگاری خوازی کورد ، خاوەنی وتاریی نەتەوەیی و ئەمنی قەومی بێ ، گەنجەکان بە پەروەردەی بیری نوێ ، رۆڵی دیار یان هەبێ ، بە توانای خۆیان ، گۆڕانکاری بکەن .
بە عەقڵی سەرکردایەتی بەکۆمەڵ رەوتی خەباتی رزگاری خوازی کورد ، رۆڵی خۆی ببینێ.
پەڵەی شەرمەزارییە ، بۆ سەرۆکەکان ، ئارامی سەرکردەی خاکی و بێ پشت و پە نا ، لە ناو تەم و مژی ئەو سیناریۆیانەدا، بە دەست رێژیی گولەی سەرەک جاشێکی مێشک پوچەڵ ، جەستەی دابێژن. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=