گوتی: گوریسم بدەیە؟ گوتی: ساوەرم لەسەر هەڵخستووە.
گوریس: دەستکارێکە لە چەند هەودایەکی مووی بادراو پێکدێت، بۆ بەستنەوەی باری وڵاخ و گەلێک شتی تر بەکاردێت. ساوەر: خۆراکێکی کەلەپووریی کوردییە، لە دوای کوڵان پێویستی بە هەڵخستنە لەبەر هەوا بۆ ئەوەی وشک ببێتەوە. بۆ پێنەدانی شتێک بە کەسێک بەکاردێت لەلایەن کەسێکی تر. [1]