הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,797
תמונות 106,048
ספרים 19,350
קבצים הקשורים 97,415
Video 1,397
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
کۆمەڵەی هەقە نموونەی کۆمەڵگای هاوبەشیی و یەکسانیی
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

كۆمەڵەی هەقە

كۆمەڵەی هەقە
#ئازا حەسیب قەرەداغی#

دەرکەوتن و درووستبوونی ڕێبازە سۆفییەکانی ناو مەزهەبی سوننە، وەکوو پەرچەکردارێک بۆ هەڵکەوتی سیاسی و ئابووری و فیکری باو و زاڵ کە بە پاساوی جۆراوجۆری ئایینی و کۆمەڵایەتی ڕێی لە هەموو جۆرە بزاوتێکی هەڵکشاو گرتبوو، هاتوونەتە ئاراوە. نموونە لەو بارەیەوە دەرکەوتنی ڕێبازی نەقشبەندییە کە لە دۆخێکدا هاتە ئاراوە کە ڕێبازی قادری ببووە ڕێبازێکی زاڵ و بەشێک لە سیستەمی سیاسیی دەسەڵاتەکەی میرنشینی بابان و لە کاتێکدا پشتگیری و کۆمەکی ئەو دەسەڵاتەی دەکرد کە لەناو کۆمەڵگەدا گۆڕانکاری قوولأ و ڕیشەیی ڕوویان دابوو، توێژگەلێکی کۆمەڵایەتی درووست ببوون ناکۆکییان لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە کۆنەدا هەبوو. ئا لەم دۆخەدا ڕێبازی نەقشبەندی وەک هێزێکی بەرهەڵستکار هاتە ئاراوە و ڕووبەڕووی سیستەمی سیاسی ئایینیی میرنشینی بابان بووەوە، بۆیە زۆر ئاسایی بوو کە خەڵک لە دەوری ئەم ڕێبازە نوێیە کۆببنەوە، بەو هیوایەی کە سیستەمێکی نوێ و هەڵکەوتێکی ئابووریی باشتریان بۆ فەراهەم بکات و ڕێگەی بزاوت و هەڵکشانی کۆمەڵایەتی و ئابوورییان بۆ بکاتەوە.
لە ساڵی 1920 دا و دوابەدوای جەنگی یەکەمی جیهان، ئاسۆیەک لە پەرەسەندن و گۆڕانکاریی جیهانی دەرکەوت، لە کوردستانیشدا ڕەنگدانەوەی هەبوو. خەڵکی کوردستان ڕووبەڕووی کۆلۆنیالیزم بوونەوە و دژی داگیرکاری وەستانەوە، جووتیاران دژی دەرەبەگەکان ڕاپەڕین، هەروەها لە ڕووی سیاسی و فیکرییەوە کاریگەرییەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەری 1917 لە ڕووسیا و بیروباوەڕی پێشکەوتنخوازی و سۆسیالیزم لەناو ڕۆشنبیران و نوخبەی سیاسیدا دەرکەوت. لەناو پەیڕەوانی تەریقەتی نەقشبەندیشدا ڕێچکەیەکی نوێ سەری هەڵدا کە دواتر بە کۆمەڵەی (هەقە) ناسران و بزووتنەوە و تایەفەیەکی نوێی ئایینزاییان پێکهێنا. (شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە) ڕۆڵی هەرە گرنگی هەبوو لە دامەزراندن و پەرەپێدانی بنەما فیکری و ڕووحی و تەنانەت کۆمەڵایەتییەکانی ئەم ڕێچکە نوێیە و یەکەم پیری ئەم کۆمەڵەیە بووە. پاشی مردنی بەشێک لە شوێنکەوتووانی وازیان لە هاوبەشی کۆمەڵەکەیان هێنا و ژمارەیەکی کەمیشیان دوای «حەمە سوور» کەوتن و لە گوندی کڵاوقووت لە ناوچەی شوان نیشتەجێ بوون. زۆربەکەیشیان «مامە ڕەزا» ی برای شێخ عەبدولکەریمیان هەڵبژارد و کردیان بە سەرۆکی کۆمەڵەکەیان.
هەر لە سەرەتای دامەزرانییەوە، سیمای ئابووری و ڕووکردنە گۆڕینی ژیان و گوزەرانی جووتیارانی کوردستان بە ڕێبازی کۆمەڵەی هەقەوە دەرکەوتووە، بۆیە لەسەر قەولی مامۆستا «هەمزە عەبدوڵڵا»، دەتوانین بڵێین (کاکڵی بزووتنەوەی هەقە ئەوەیە بزووتنەوەیەکی جووتیاران بوو بە مەبەستی ڕزگاربوونیان لە پەیوەندی پڕ لە جەورو ستەمی کۆمەڵایەتی و خوێنمژانەی کۆن) (1) .
مامۆستا «محەمەدی مەلا کەریم» لە پەراوێزێکیدا لەناو پەرتووکەکەی (مستەفا عەسکەری) دا نووسیویەتی: (تێکڕا ڕێبازی هەقە گەلێ پەیوەندی بەو ڕێبازە ئایینی و فەلسەفییانەوە هەیە کە بە درێژایی مێژوو لەناو موسڵماناندا پەیدابوون و لام وایە جێپەنجەی هەندێک ڕێبازی فەلسەفیی نوێیشی پێوەبێ) (2) . تەنانەت لە هەندێک باردا، بەشێوەیەک گۆڕانکاری بەسەر ڕێبازی نەقشبەندیدا هێناوە کە (هەست بە لێدەرچوون و ناکۆکیش لەنێوانیاندا دەکرێت. بە کوورتی بیری هەقە، لادانێکی لە ئاڕاستەی تەریقەتی نەقشبەندیدا درووستکرد کە لەلایەکەوە لە تێڕوانینی شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵەوە سەرچاوەی گرتبوو، لەلایەکی تریشەوە لەو گۆشەنیگایەوە سەرچاوەی گرتبوو کە پەیوەندی بە بیری پێشکەوتنخوازی و دەرەنجامی ئاسۆی گۆڕانکاری: ئایینی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، نەتەوەیی ئەو ڕۆژگارە هەبوو) . (3)
هەرچەندە هەقە بزووتنەوەیەکی ئایینی بووە، وەلێ ئاوات و ئامانجەکانی دامەزرێنەران و شوێنکەوتووانی زۆرتر پێویستییە ماتریال و ژیارییەکان بووە، کە گوزارشت لە پێویستییە ژینوارییەکانی کۆمەڵگەیەکی جووتیاری دەکەن. کۆمەڵگەیەک خەونی بە ڕزگاربوون لە چەوسانەوەی دەرەبەگەکانەوە بینیوە و چاوی بڕیوەتە شێوەیەک لە شێوەکانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی.
بەپێی لێکدانەوەی مامۆستا «هەمزە عەبدوڵڵا»، سێ ئامانج و خەون بوونەتە هۆی بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی کۆمەڵەی هەقە لە ناوچەیەکی بەربڵاوی کوردستانی باشووردا:
یەکەم: ڕزگاربوونی جووتیاران لە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و چەوسانەوەی دەرەبەگ.
دووەم: ڕزگاربوونی ئافرەت لە کۆت و زنجیری قوورسی ساڵەهای ساڵ و ڕێگەپێدانی کە بە ئارەزووی خۆی هاوبەشی ژیانی خۆی هەڵبژێرێ.
سێیەم: ئەو هاوکارییە برایانە بەسۆزەی نێوانیان.
جووتیاران لەپێناوی ئەم خەونەدا کە پێویستی بە جۆرێک لە گۆڕانکاری لە سستمی کۆمەڵایەتیدا هەبووە و ئاسۆ لە بەردەم بزاوتێکی شاقووڵیدا بکاتەوە، وەکوو «دکتۆر ڕەشاد میران» دەڵێ، چاوەڕێی هاتنی مەهدیان نەکرد و لە ئاسمانیشدا بەدوای دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا نەگەڕان، بەڵکوو لەسەر زەوی لەپێناویدا تێکۆشان (4) . بۆیە بزووتنەوەی هەقە لەناو شوێنکەوتووانیدا، لەو گوند و ناوچانەی تێیدا دەژین، ڕۆڵی لە دامەزراندنی ئەو کۆمەڵگە خەون پێوەبینراوەدا هەبووە. لەناو ئەواندا جیاوازی لەنێوان شێخ و جووتیاردا نییە، جیاوازی لەنێوانی دەوڵەمەند و هەژاردا نییە. تەنانەت سیان لەو دەرەبەگانەی کە دەرەبەگی دەستڕۆیشتووی دەوڵەمەند و خودان سامان و زەوی زۆر بوون، کە چوونەتە ڕیزی کۆمەڵەی هەقەوە وازیان لە هەموو ئەو سامان و زەوییانە هێناوە و پشتیشیان کردۆتە ئەو بەهایانەی لەگەڵ بزووتنەوەکەدا نەگونجاوە.
سەبارەت بە جیاوازی ئابووری و نەتەوەیی و ڕەگەزی، بە گوێرەی ئەوسای کۆمەڵگەی کوردییەوە، لەناو کۆمەڵەی هەقەدا زۆر کەمتر بووە. هەروەها سەبارەت بە دابەشکردنی تاکەکەسەکان، بە شێخ و ڕابەرانیشەوە، بۆ کارکردن لەناو گوندەکانیاندا، لەنێوانی ئیشی ناوماڵ و جووتیاری و شوانیی و فرۆشتنی بەروبووم و کاری دەستی جیاوازی نەکراوە. ئەوان وەکوو موڵکێکی کۆمۆنە، ماڵ و موڵک و سامانیان یەکخستووە تاکوو ببێتە ئامڕازێک بۆ گەیشتن بە (لەناوبردنی جیاوازییە چینایەتییەکان) (5) .
ئافرەتیش لەناو کۆمەڵەی هەقەدا ئازادە. لە شوێنگەی کۆمەڵایەتیدا، هاوشانە لەگەڵ پیاودا، بەشداری دەرچوواندنی هەموو ئەو بڕیارانە دەکات کە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵەکەن.
لە کۆی گشتیدا، کۆمەڵێک بنەما هەن، خەسڵەتی کۆمەڵایەتی و جۆری پەیوەندییەکانی ناو شوێنکەوتووانی کۆمەڵەی هەقە دیاری دەکەن. جگە لە هەقپەرستی و ئابوونە و ڕەوشت و کاروباری ڕێکخستن، سێ بنەمایان پەیوەست بە بابەتی ئێمەوە گرنگترینیانن و بریتین لەمانە:
1- برایەتی، کە هەموو هەقەکان برا و خوشکی یەکترن و هیچ جیاوازییەک لەنێوانیاندا نییە و نابێ ببێ، چ بەهۆی دەوڵەمەندی و هەژاری و چ بەهۆی ڕەگەزی کۆمەڵایەتییەوە. «محەمەدی مەلا عوبێد» کە یەکێکە لە هەقەکانی کڵاوقووت قسەی بۆ دکتۆر «عیززەددین مستەفا ڕەسوڵ» کردووە و وتوویەتی: (ئەوەتەی ئێمە هاتووینە سەر ئەم دینە، ... موڵک و ماڵمان کردووە بەیەک. تا بتوانین لەیەک مەنجەڵ نان دەخۆین. (6)
2- گیانی هاوبەشی لە سامان و داراییدا بەگشتی، هیچ کەسێکی هەقە خۆی بەخاوەنی ماڵ و سامان نەزانیوە هەرچییەکی هەبووبێ هیی هەمووان بووە و بێ پرسی ئەوانی دیکە، یان بێ بەشدارییان دەستی لە ماڵ و سامانی خۆی نەداوە.
3- تەگبیروڕا گۆڕینەوە، بنەمای بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵەی هەقەیە. ئەم شێوازەیان ناو ناوە «پرس و ڕای ناو برایەتی». لەم پڕۆسەیەدا هەموو هەقەیەک مافی بەشداری هەبووە، قسەی کردووە و لە بڕیاریشدا خودان دەنگ بووە، جا چ پیاو بێ یان ئافرەت.
لەناو کۆمەڵەی هەقەدا شوێنگەی کۆمەڵایەتی و پلەوپایە و پۆلبەندی چینایەتی چ لەسەر بنەمای ئایینی و چ لەسەر بنەمای کۆمەڵایەتی نییە، جگە لە شێخ، کە تەنانەت بە ڕای شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵەی ڕابەر و دامەزرێنەری بزووتنەوەیش شێخایەتیش نەماوە و تەنیا برایەتی هەیە، دوو جۆری براکان هەن، یەکەمیان: (برا ئۆتۆمۆبێلکان) ن واتە گەڕیدەکان، کاریان بڵاوکردنەوەی ڕێبازی هەقەیە. ئەمانە لە سەردەمی مامە ڕەزادا پەیدابوون، نوێنەرایەتی ئەویان کردووە و دوو دوو بە مەڵبەندەکانی هەقەدا بڵاوبوونەتەوە و گەڕاون و قسەیان بۆ خەڵک کردووە و کێشەکانی ئەوانیشیان هێناوەتەوە بۆ خانەقا و لای مامە ڕەزا بۆ چارەسەرکردن. دووەمیان: برا موخلیسەکانن. ئەمانە ئەو برایانەن کە لە گوند و مەڵبەندەکانی هەقەدا نیشتەجێ و جێگیرن.
ئەم پۆلبەندییە هیچ لێکەوتەیەکی چینایەتی و بەرژەوەندی و پایە بڵندی بۆ ناولێنراوەکانی نییە، تەنانەت بۆ شێخ و ڕابەر و پێشەواکانیشیان.
مامۆستا «هەمزە عەبدوڵڵا» بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییە، باسی ئەو کاتە دەکات کە شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە دەگیرێت و دەخرێتە ژێر لێپرسینەوەوە و (لە کاتی داوەری کردنیدا لە کەرکووک لێی دەپرسن: ئیشی چییە؟ وەڵامی دایەوە: جووتیارم) (7) ، واتە ئەوی ڕابەر و پیری کۆمەڵە خۆی هەر بە جووتیار زانیوە، نەک پلەیەکی کۆمەڵایەتی و ئایینی بەرزتر.
بەڵگەیەکی دیکەیش هەر لەم بارەیەوە ئەوەیە کە «حەمەسووری کڵاوقووت» کە دوای شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە بووەتە ڕابەری باڵێکی کۆمەڵەی هەقە، لە بنەماڵەی شێخەکان نەبووە، ڕەشە مسکێن بووە، ماوەیەکی زۆر لە ماڵی شێخ عەبدولکەریمدا دارکێش و گۆلکەوان بووە، پاشان تەریقەتی وەرگرتووە و لەگەڵ سۆفی و موریدەکانی دیکەدا هەڵساوە و دانیشتووە و بەوجۆرە وردەوردە برووزی کردووە تا بووە بە یەکێک لە پێشەوایانی هەقە (8) .
لەم گەشتە خێرایەدا بەناو کۆمەڵەی هەقەدا، بەو مەبەستەیش کە پەیوەندی بە بابەتەکەمانەوە هەیە سەبارەت بە کرانەوە و داخرانی کۆمەڵایەتی بەهۆی پۆلبەندیی چینایەتی و لەسەر بنەمای ئایینی، بۆمان ڕوون بووەوە کە کۆمەڵەی هەقە وەکوو ڕێبازێکی ئایینی توانیویەتی خۆی بگەیەنێتە ڕادەیەکی پێشکەوتوو لە کرانەوەی کۆمەڵایەتی و تەجاوزکردنی جیاکارییە چینایەتییەکان و درووستکردنی کۆمەڵگەیەکی بێ چین و یەکسان و هاوبەش لە سامان و موڵک. بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵەکەش ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا و ڕاوێژکردنی گشتی و بە بەشداری هەمووان، چ پیاوان چ ژنان، کاروبارەکان ڕێکدەخرێن و بڕیار دەدرێ و هیچ کەسێک خودان دەسەڵاتی ڕەها و تاکڕەو نییە. تەنانەت لە پەیوەندیی نێوان ژن و پیاویشدا سنووری جیاکارییان تێپەڕاندووە و یەکسانی پەیڕەو دەکەن.
کۆمەڵەی هەقە، نموونەیەکی دیکەی کرانەوەی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی کوردییە، بەڵام دوو تایەفەی دیکەی ئایینی دیکە لە کۆمەڵگەی کوردیدا هەن، ڕێک پێچەوانەی کۆمەڵەی هەقەن و نموونەی داخرانی تەواوی کۆمەڵایەتین. ئەوانیش (ئێزیدییەکان) و (کاکەییەکان) ن، ئەگەر خوا یار بێ لە بابەتی دیکەدا باسیان دەکەین.

سەرچاوە:
1-پاشبەندی مامۆستا «هەمزە عەبدوڵڵا» بۆ پەرتووکی (ئاوڕدانەوەیەک لە بزووتنەوەی هەقە) لە نووسینی «مستەفا عەسکەری»، ل63
2-عەسکەری، مستەفا، ئاوڕدانەوەیەک لە بزووتنەوەی هەقە، چاپخانەی علا، بەغدا، چاپی یەکەم، 1983، ل 20
3-تۆفیق، ڕێبوار حەمە، کۆمەڵی هەقە (لە شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵەوە تا حەمەسووری کڵاوقووت-1920-1986) ، ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد، چاپی یەکەم، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، 2010، ل55
4-میران، ڕشاد، ڕەوشی ئایینی و نەتەوەیی کوردستان، گۆڤاری سەنتەری برایەتی، چاپی 2، هەولێر، 2000، ل64
5-هەمان سەرچاوە، ل 19
6-عەسکەری، مستەفا، سەرچاوەی پێشوو، ل70
7-پاشبەندی مامۆستا «هەمزە عەبدوڵڵا» بۆ پەرتووکی (ئاوڕدانەوەیەک لە بزووتنەوەی هەقە) ، ل62
8-هەمان سەرچاوە، ل31 .[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 246
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | gulanmedia.com 16-08-2012
פריטים המקושרים: 21
ביוגרפיה
הספרייה
מאמרים
מפלגות וארגונים
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 16-08-2012 (12 שנה)
Publication Type: No specified T4 1434
סוג המסמך: שפת מקור
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هەژار کامەلا ) על 13-12-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 16-12-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( زریان سەرچناری ) על: 16-12-2023
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 246
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,797
תמונות 106,048
ספרים 19,350
קבצים הקשורים 97,415
Video 1,397
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 1.797 2!