הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,377
תמונות 105,305
ספרים 19,451
קבצים הקשורים 97,481
Video 1,394
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
شاکەل و شاکەلییەکان
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شاکەل و شاکەلییەکان

شاکەل و شاکەلییەکان
ناونیشانی بابەت: شاکەل و شاکەلییەکان
نووسەر: #ئەمجەد شاکەلی#

پەیدابوونی وشەی شاکەل دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1600، واتە: سەدەی حەڤدەیەم. وا باوە لە سەردەمی شا عەبباسی سەفەوی (1571-1629) یەوە، کە بە شا عەبباسی یەکەم (بە فارسی: شاە عباس یکم) یا شاعەبباسی گەورە (بە فارسی: شاە عباس بزرگ، شاە عباس کبیر) ناسراوە، ناوی شاکەل پەیدا بووە، کاتێک لەشکری شا عەبباس ئیدی خۆی لەگەڵ بووە یا نە، ئەوە نەزانراوە، لە ساڵی 1624دا ڕووی لە بەغدا کردووە و لەو گرد و تەپۆڵکانەی خوارێی ئێستای شاکەل، کە دواتر بە (جەوەڵی شاکەل) ناوی دەرکردووە، پەڕیوەتەوە بەرەو بەغدا، ئیدی لەو دەمەوە ئەو دەڤەرە ناوی لێ نراوە شاکەل.
بە گوێرەی دێڕە هەڵبەستێکی مەولەوی تاوگۆزی (1806-1882) کە دەڵێ:
وادەی خەو نییەن وادەی شکارەن
دەشتەکەی پای هەرد شاکەل دیارەن

شاکەل، دەشتاییەک بووە لە دەڤەری گەرمیان کەوتووەتە پایینی هەردەیەکە‌وە. لە دامێنی هەردەکانی گوندی تووران و کەواچەرموو و کۆزەکوڵ (ئێستا: ڕزگاری، جاران: سموود-صمود) و دەشتی تەختەنەختەوە دەستی پێ کردووە و دەشتایی نێوان دەشتی شێروانه و کفری تا دەگاتە ئاوایی حاجی عەوادی ئێستا (جاران: زەکی) و لای خوارەوەیش تا ئەو تەپۆڵکە و گردانەی کە بە جەوەڵی شاکەل ناسراون، گرتووەتەوە. واتە: شاکەل ئەودەمی دەڤەرێکی فراوانتر و بەرینتر بووە. وەک جیۆگرافیا لە دەسپێکدا، شاکەل فراوانتر و بەرینتر بووە. لێ شاکەلی ئێستا لە پێنج ئاوایی پێک هاتووە: ئەوڵاقوت، سەیدە، سەعداوا، شاکەل و دێبنە. واتە: بێجگە لە دەڤەرەکە، ناوی یەکێک لە گوندەکانیش شاکەلە.
شاکەل، هەمیشە سەربە شارستانی کفری و ئوستانی کەرکووک بووە. دانیشتووانی شاکەل لە دێرزەمانەوە، بێجگە لە شێخانی شاکەل، کە بۆ خۆیان ئاوەدانیان کردووەتەوە و موڵکداری شاکەل بوون و هەن، زۆرتر لە هۆزی گێژ و خێڵی گڵاڵی بوون. گڵاڵی، جاران خۆیان بە تیرەیەک‌ لە هۆزی جاف دەژمارد، لێ ئێستا خۆیان بە جاف نازانن. بێجگە لە گڵالی، چەند خێزانێکی دیکەی سەر بە تیرەی ڕۆغزادی و تیرەی شاتری، کە ئەوانیش سەر بە هۆزی جافن، لەگەڵ هەندێک خێزانی تیرەی پشدەر و چەند خێزانێکی عەرەبی سەییدی سومێدعی (الصمیدعي) و هۆزی ئەلعوبێد (العبیدي) و ئەلعەززە (العزاوي) و چەند خێزانێکی تورکمانی سەر بە هۆزی بەیات (البیات) ، لە شاکەلدا هەبوون و هەن. ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون له و دەڤەرەدا دەگەڕێتەوە بۆ 200 ساڵێک پێش و لە شێخ سەعیدی شاکەلییەوە دەست پێ دەکات. دەشتی شاکەل بە ئاسک بە ناوێ بووە و هەمیشە گەلەئاسک بەو دەشتەدا تەراتێنیان کردووە. لە هەڵبەستی (بەردە قارەمان) ەکەیدا کە شێوەنە بۆ مەلیکی کوردستان شێخ مەحموودی نەمر، بە دەنگە پڕ جۆش و خۆش نازدارەکەی خۆیشی و بە ئاوازێکی زۆر جوان دەیخوێنێت، مامۆستا حەمە ساڵح دیلان، ناوی شاکەلی هێناوە و دەڵێ:
ڕەوە ئاسکەکەی شیروانە و شاکەل
قەبرغە باریک سیس و بێ ڕەنگە

شێخ سەعیدی شاکەلی (1817-1899) بە دەسپێکی شاکەلییان دادەنرێت و شاکەلییەکان، ئەوانەی هەڵگری پاشناوی شاکەلین دەچنەوە سەر ئەو، واتە: پاشناوی شاکەلییش دەگەڕێتەوە بۆ 200 ساڵێک پێش. ئەو بنەماڵەیەی، کە ئێستاکە بە بنەماڵەی شاکەلی شێخانی شاکەل ناسراون، بە گوێرەی خۆیان و هەڵبەستێکی شێخ مارفی نۆدێ (1753-1838) ، کە بۆ بنەچە و زنجیرەی شێخانی شاکەلی نووسیوە و لە شێخ سەعیدی شاکەلییەوە دەست پێ دەکات، وەک بنەچە و ڕەگوڕێشە دەگەڕێنەوە سەر شێخ عیسای بەرزنجی و شێخان (سەییدان) ی بەرزنجه و دواتریش‌، لە بنەچەدا سەییدن و بە زنجیرەی باوباپیران دەچنەوە سەر ئیمام حسێن و ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تالیب. شێخ سەعیدی شاکەلی بۆ خۆی لە دەسپێکی سەدەی نۆزدەیەمەوە و هەر بە منداڵی لە شاکەلدا نیشتەجێ بووە. شێخ سەعید کوڕی شێخ شەهابی کوڕی سەیید عەلی کوڕی سەیید عەبدوڵڵای کوڕی سەیید ئیبراهیمە. سەیید ئیبراهیمی باپیرە گەورەی شێخ سەعید لە دەوروبەری بەرزنجەوە بە ڕاوێژ لەگەڵ میری باباندا، بە هێزێکی 300 کەسی و چەک و هێستر و تفاقەوە، بۆ ڕێگەگرتن لە عەرەباندنی ئەو دەڤەرە، کە لەلایەن والی بەغدای ئەو سەردەمەوە فەرمانی عەرەباندنی لەسەر دراوە و هۆزە کوردەکانی ئەو دەڤەرەیان وەدەر ناوە، سەیید ئیبراهیم هاتووەتە گەرمیان و لە دەڤەری زەنگاباد (کۆکس و کۆڵەجۆ و...) نیشتەجێ بووە و لە ماوەی چەند ساڵێکدا ئەو پرۆسێسی عەرەباندنەی ڕاگرتووە و هۆزە عەرەبە داگیرکەرەکانی وەدەرناوە و هۆزە کوردەکانی گەڕاندووەتەوە بۆ جێگە و زێدی خۆیان، واتە: زەنگاباد. دوای تەواوبوونی کارەکەی، سەیید ئیبراهیم چووەتە تازەدێ و پاشان چووەتە سەرقەڵا لە نزیکی شاکەل و کفری و لە سەرقەڵا کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی (چواربەیراخە) لای سەرقەڵا بە خاک سپێردراوە. کوڕ و کوڕەزاکانیشی هەر لەو گۆڕستانە نێژراون. پاشناوی شاکەلی، تەنێ لەلایەن ئەندامانی خێزانی شێخانی شاکەلەوە بەکار براوە و دەبرێت و هیچ یەکێکی دیکە لە دانیشتووانی ئەو دەڤەرەی شاکەل، هەرچەندە سەدان ساڵیش بێت لەوێ ژیابێت، ئەو پاشناوەی بە کار نەبردووە و نابات، چونکە ئەوان پاشناوی وەک: جاف، گڵاڵی، شاتری، پشدەر، گێژ، سومێدعی، بەیات و...بە کار دەبەن. ئەوانەی پاشناوی شاکەلی به ‌کار دەبەن، ئێستاکە بنەماڵەیەکن و چەند خێزانێکن.
لە هەڵبەستێکیدا بە ناوی وەسیەت بۆ کوتەک قانیعی شاعیر ناوی کۆمەڵێک تیرە و هۆزی کوردستان دەبات و لەنێو ئەوانیشدا ناوی شاکەلییان دەبات و دەڵێت:
کەڵوڕ و سوورسوور و گەشکی و شاری کرماشانەکەت
بەختیاری و مەنمی و هەم شاکەلی و شێروانەکەت
ماهیدەشت و باجەڵان و سانی هەورامانەکەت
پژدەر و بڵباس و هەرکی و جافەتی و گۆرانەکەت
دەس بە دەس یەکتر گرن بۆ یەکتری وەک پشتیوان
تێبکۆشن بۆ ژیانی کورد و خاکی کوردستان

شاکەلییەکان وەک ماڵبات بێجگە لە نزیکایەتییان لە ئایینەوە، خوێندەوار و هەمیشە تێکەڵ بە فەرهەنگ بوون و هەن. لەنێو شاکەلییاندا، ئەوانەی بڕێک سەروسەودایان لەگەڵ کاری فەرهەنگی و نووسین و سیاسەتدا هەبووە و هەیە ئەمانەن:
شێخ سولەیمانی شاکەلی (1894-1936) ، لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا حیزبێکی سیاسییان بە ناوی (حیزبی ئازادیی کوردستان) لە دەوروبەری 1930دا دامەزراندووە. شێخ سولەیمان، گەلێک لە مامۆستا ڕەفیق حیلمییەوە نێزیک بووە و دۆستایەتییان هەبووە. لە ساڵی 1931دا وەک نوێنەری حیزبی ئازادیی کوردستان، شێخ سولەیمان لە شاکەلەوە بە نهێنی چووە بۆ لای شێخ ئەحمەدی بارزانی، بۆ ئەوەی ئامادەیی خۆی و حیزبەکەی و خەڵکێکی زۆری گەرمیان بە بارزانی بگەیەنێت، کە بە خۆ و بە چەکەوە لە خزمەتی ڕابوونی بارزاندا دەبن. شێخ سولەیمان بێجگە لە زمانی کوردی و عەرەبی، فارسیزانێکی توانا و سەعدیناسێکی زۆر شارەزا بووە.

شێخ عەلی شاکەلی (1910-1946) برای شێخ سولەیمانی شاکەلی بووە. پیاوێکی خوداناس و سۆفی و زاهید و فەلەکناس بووە. شاعیر بووە و بەناوی غالیب (غالب) ەوە هەڵبەستی بڵاو کردووەتەوە. مامۆستایان مستەفا نەریمان و دکتۆر ئەحمەد باوەڕ لەبارەیەوە نووسیویانە.

شێخ ئەحمەدی شاکەلی (1903-1982) شاعیر، ئەندامی حیزبی هیوا و سۆفی بووە. دیوانی هەڵبەستیی چاپکراوی هەیە و گەلێ جاریش لەبارەیەوە وەک شاعیر نووسراوە.

شێخ مەحموودی شاکەلی (1922-1945) ، کوڕی شێخ سولەیمانی شاکەلی بووە. لە دوای خۆی کەشکۆڵێکی دەوڵەمەند بە هەڵبەستی شاعیرانی جیاواز بە دەستنووسی خۆی جێ هێشتووە. ئەندامێکی چالاکی حیزبی هیوا بووە. مامۆستایان مستەفا نەریمان و دکتۆر ئەحمەد باوەڕ لەبارەیەوە نووسیویانە.

ئەحمەد شاکەلی. لەگەڵ لەتیف حامید بەرزنجی و سەدرەددین عارفدا، یەکێکە لە چیرۆکنووسە نوێگەرەکانی کوورتەچیرۆکی کوردی. لە ساڵانی 1970دا گەلێ چیرۆکی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاو کردووەتەوە.

فەرهاد شاکەلی، شاعیر، نووسەر، لێکۆڵەر، زمانناس و ئەکادیمی. سەرەتاکانی نووسینی بە ناوی ئەنوەر شاکەلییەوە دەینووسی. لەگەڵ لەتیف هەڵمەتدا لە دەسپێکەکانی نوێکردنەوەی هەڵبەستی کوردیی پاش قۆناغی گۆران بوون. کاری ئەکادیمی و توێژینەوەی زۆری لە بواری زمان و ئەدەبییات و هەڵبەست و هزردا کردووە. کۆمەڵێک دیوان و لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان و پەرتووکی دیکەی چاپ کراون. مامۆستای زانستگە بووە لە سوید و لەوێیش دەژی.

ئامانج شاکەلی، نووسەر و وەرگێڕە و پەرتووکی چاپکراوی هەیە و لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکانیشدا وتار بڵاو دەکاتەوە.

محەمەد شاکەلیشێخ محەمەد شاکەلی، سیاسەتکار بووە و لە سەرکردایەتی چەند حیزبێکی کوردستاندا بووە و چەند ساڵێک وەک وەزیر لە حوکوومەتەکانی کوردستانی پاش 1991ەوە چەند جارێک وەزارەتی جیاوازی بەڕێوە بردووە. نووسەری چەند پەرتووکێکی چاپکراوی وەک لێکۆڵینەوە و مێژوو و بیرەوەرییە.

سەڵاح شاکەلی، نووسەر و وەرگێڕە و گەلێک وتار و لێکۆڵینەوەی بواری جیاوازی مێژوو و فۆلکلۆر و فەرهەنگیی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاو کردووەتەوە.

سەڵاح شاکەلی (سەڵاح عەبدولکەریم شاکەلی) ، لە بواری جیاوازی فەرهەنگی و مێژوودا وتاری بڵاو کردووەتەوە و پەرتووکی چاپکراویشی هەیە و خولیای ڕووەکناسیشی هەیە.

نەسرین شاکەلی، شاعیر و نووسەر و چیرۆکنووس و هونەرمەندی شێوەکاری و میدیاکارە. لە ڕۆژنامە و گۆڤاراندا نووسینەکانی بڵاوکردوونەوە. چەند جارێک لەگەڵ هونەرمەندانی سویدیدا پێشانگەی کردووەتەوە.

ئەمجەد شاکەلی، نووسەر و لێکۆڵەر. چەند پەرتووکێکی چاپکراو و وتاری بڵاوکراوەی لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕەکاندا هەیە.

سەعید شاکەلی، نووسەر و پەیکەرسازە و پەرتووکی چاپکراوی هەیە و چەند جارێک پێشانگەی پەیکەرسازیی کردووەتەوە.

پەری شاکەلی، نووسەر و وەرگێڕە و پەرتووکی چاپکراوی هەیە.

تریفە شاکەلی، چالاکی بواری ژنان و ڕۆژنامەنووس.

سوارە شاکەلی، نووسەر و وەرگێڕ و چالاکی سیاسی.

میقداد شاکەلی، نووسەر و لێکۆڵەر و جیۆگرافیاناس.
سوپا شاکەلی، چالاکی سیاسی و وتارنووس. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بە هیچ شێوەیەک دەستکاری نەکردووە.=KTML_End=
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 410
HashTag
קבצים הקשורים: 1
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 04-10-2023 (1 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
פרובנס: Sweden
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( زریان سەرچناری ) על 04-10-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شادی ئاکۆیی ) ב- 07-10-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( شادی ئاکۆیی ) על: 07-10-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 410
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,377
תמונות 105,305
ספרים 19,451
קבצים הקשורים 97,481
Video 1,394
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
Folders
מאמרים - ספר - גיליון כורדי מאמרים - ספר - חברתי מאמרים - Publication Type - Scanned Document מאמרים - ניב - עברית מאמרים - פרובנס - Kurdistan מאמרים - פרובנס - ישראל הספרייה - פרובנס - ישראל הספרייה - ספר - גיליון כורדי הספרייה - ניב - עברית הספרייה - Publication Type -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.359 2!