ڕۆزماری: گیایەکی هەمیشە سەوزە و بۆنێکی جیاوازی هەیە، هەزاران ساڵە لە چێشت لێنان و پزیشکی و یادە کولتووریەکاندا بەکاردەهێنرێت، ئەندامی بنەماڵەی نەعنایە، لەگەڵ لاڤاندەر و سەج و ڕەیحانە و ئۆریگانۆ.
ناوی زانستی ڕەگەزەکەی (Rosmarinus)ە، لە یۆنانی (ros) و (marinus) وەرگیراوە (شەبنمی دەریا)، کە بەهۆی سەرچاوەی لە دەریای ناوەڕاستەوە ناونراوە. ئێستا ڕۆزماری لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەکی بازرگانی ناسێنراوە و گەشەی کردووە.
ڕۆزماری لە ڕووی دەرمانییەوە بەکارهاتووە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی و ڕۆمەکانی کۆن (500 ساڵ پێش زایین)، تەنانەت لقە وشکەکانی ڕۆزماری لە گۆڕەکانی میسردا لە 3 هەزار ساڵ پێش زایینەوە دەۆزراونەتەوە.
=KTML_Bold=سوود و گرنگی ڕۆزماری لەڕوی زانستی و پزیشکییەوە بۆ تەندرووستی مرۆڤ:=KTML_End=
1. خانەکانی مێشک چالاک دەکات و بەسوودە بۆ زەهایمەر، تەرکیز، وەبیرھاتنەوە.
2. بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی خەمۆکیان هەیە.
3. ڕێکخستنی لێدانی دڵ.
4. قژ بەهێز دەکاتەوە.
5. بەسوودە بۆ بێ ھێزی و بێتاقەتی دەروونی.
6. بەسوودە بۆ هەوکردنی ژنانە، لەگەڵ توێکڵی داری بەڕو، ھەریەک کەوچکێک دەکرێتە ناو پەرداخێک ئاوی کوڵاو لە دوای 10 خولەک و پاڵاوتن بەکاردێت وەکوو گیراوە.
7. بەسوودە بۆ کۆکە و ڕەبۆ و هەستیاری.
8. بەسوودە بۆ غازات و ئاوسانی سک.
9. بەسوودە بۆ میزکردن، واتا میز هێنەرە و چارەسەرە بۆ هەوکردنی میزڵدان.
10. بەسوودە بۆ ئازاری سوڕی مانگانە و وەستانی سووڕی مانگانە لە خانماندا.
11. دژە میکرۆب و مشەخۆرەکانە.
12. دژە شێرپەنجەیە.
13. لەش لە ماددە خراپەکان دەپارێزێت.
14. بەسوودە بۆ پاراستنی گۆشت، لەکاتی ھەڵگرتنی لە خراپ بوون دەیپارێزێت.
15. وەکوو بەھارات لە زەڵاتەدا بەکاردێت تام و بۆنێکی خۆشی هەیە. [1]