چاپخانەی #کارۆ# و (خەلاتی کارۆ) .
چاپخانەی کارۆ، چاپخانەیەکی کەرتی تایبەتە، (عەتا مەحمود کەریم) و (هاوژین مەحمود) خاوەندارێتی دەکەن. لە یادی بیست ساڵەی دامەزراندنی چاپخانەکەدا، لە ساڵی 2019دا (خەڵاتی کارۆ) یان ڕاگەیاند. خەڵاتەکە ساڵی جارێک لە یەکێک لە ژانەرەکاندا دەبەخشرێتە ئەو وەرگێڕ و نووسەرانەی کە خزمەتیان بە زمان و پەرتووکخانەی کوردی کردووە. لەگەڵ خەڵاتەکەدا، پەرتووکێک بە تیراژی (500) دانە بۆ نووسەر، یان وەرگێڕەکە چاپ دەکرێت و لە مەراسیمێکی شایستەدا دەکرێتە دیاریی بۆی. بۆ ئەم هەنگاو و پڕۆژەیەش، پرس و ڕا بە لیژنەیەک دەکرێت، نووسەرێکیش خەڵاتەکە دەبەخشێتە وەرگری (خەڵاتی کارۆ) ی ساڵ.
خەڵاتی یەکەم: ساڵی 2019، لە بواری شیعر، بەخشرایە بەڕێز (فاتیح عیزەدین) ، چاپکردنی دیوانی (زەمانی بزربوو) ئەندامانی لیژنەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: (محەمەد کوردۆ، ئارام سدیق و کامەران سوبحان) . (لەتیف هەڵمەت) خەڵاتەکەی پێشکەش بە شاعیر کرد.
خەڵاتی دووەم: ساڵی 2020، لە بواری چیرۆکدا، بەخشرایە بەڕێز (ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل) ، چاپکردنی کۆمەڵە چیرۆکی (خەونە بێ سەروبەرەکان) . ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: (د. مارف عومەر گوڵ، بەیان سەلمان و بەختیار عەلی) . (ماردین ئیبراهیم) ی نووسەر خەڵاتەکەی بە ناوبراو بەخشی.
خەڵاتی سێیەم: ساڵی 2021، لە بواری وەرگێڕاندا بەخشرا بە بەڕێز (عەبدولکەریم شێخانی) ، چاپکردنی ڕۆمانی (کچۆڵەیەکی دۆزراوە) ، ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: (بەکر شوانی، د. نەوزاد ئەسوەد و ڕێبین ئیسماعیل) . مامۆستا (عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی) خەڵاتەکەی پێشکەش بە نووسەر کرد، هونەرمەند (چێنەر نزار) خەڵاتی کارۆی ئامادە کردبوو.
خەڵاتی چوارەم: ساڵی 2022، لە بواری لێکۆڵینەوەدا بەخشرا بە بەڕێز (حەکیم مەلا ساڵح) ، چاپکردنی پەرتووکی (نالی لە ڕوانگەیەکی ترەوە) خولی (د. مارف عومەر گوڵ) ، ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: (د.موحسین عومەر ئەحمەد، م.ڕێبوار حەمە تۆفیق، د. محەمەد مەنتک) . پڕۆفیسۆر (دڵشاد عەلی) خەڵاتەکەی بە نووسەر بەخشی، هونەرمەند (زاهیر سدیق) (خەڵاتی کارۆ) ی ئامادە کردبوو.
خەڵاتی پێنجەم: ساڵی 2023، لە بواری ڕۆماندا بۆ بەڕێز (حسێن عارف) چاپکردنی پەرتووکی (گەلەگورگ) ، خولی چیرۆکنووس (م. سەلام مەنمی) ، ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: (ڕەئوف بێگەرد، شێرزاد حەسەن، بەختیار عەلی) ، ڕەئوف بێگەرد خەڵاتەکەی بە نووسەر بەخشی. هونەرمەند (شوان کەمال) خەڵاتی کارۆی ئامادە کردبوو.
#عەتا مەحمود کەریم#
سەرپەرشتیاری خەڵاتی کارۆ
[1]