הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,844
תמונות 106,291
ספרים 19,331
קבצים הקשורים 97,303
Video 1,399
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
کاربەدەستانی ئەمەریکا دەربارەی 31ی ئاب چی دەڵێن؟
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاربەدەستانی ئەمەریکا دەربارەی 31ی ئاب چی دەڵێن؟

کاربەدەستانی ئەمەریکا دەربارەی 31ی ئاب چی دەڵێن؟
ناونیشانی بابەت: کاربەدەستانی ئەمەریکا دەربارەی 31ی ئاب چی دەڵێن؟
ئامادەکردن و نووسین: #بارام سوبحی#

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەسەروەختی ڕووداوەکانی (31/ئاب/1996) دا، ڕایدەگەیەنێت بڕیاری هاوکاری هێزێکی کوردی لەگەڵ ڕژێمی سەدام، نابێتە پاساو بۆ هێرشی سوپای ئێراق بۆ سەر دانیشتووانی سڤیلی #هەولێر#. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیرانیش، دەڵێت: داگیرکاری سەدام هەڕەشەیە بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لەم ناوچە هەستیارەی جیهاندا.
نۆزدە ساڵ لەمەوبەر لەچوارچێوەی شەڕی ناوخۆدا، هێزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ی بە هاوکاری سوپای ئێراق شاری هەولێریان کۆنترۆڵ کرد، ئەم ڕووداوەش کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، لەم ڕاپۆرتەدا ئاوێنە بۆچونی بەشێک لەکاربەدەست و ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران و نوێنەرانی ئەمریکا لەبارەی ئەو ڕووداوەوە بڵاودەکاتەوە.
=KTML_Bold=کلینتۆن: هێرشەکە پاساوی نییە=KTML_End=
بیل کلینتۆن کە لەکاتی ڕووداوەکانی (31/ئاب) دا سەرۆکی ئەمریکا بووە، دو ڕۆژ دوای ئەو ڕووداوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە: سێ‌ ڕۆژ لەمەوبەر (31/ئاب) سەرەڕای هۆشدارییە ڕوونەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، هێزەکانی ئێراق هێرشیان کردە سەر شاری هەولێر لە باکووری ئێراق کە لەژێر کۆنترۆڵی کوردەکان دایه و ئەم شارەیان داگیرکرد. ڕاگەیاندنی پاشەکشەی سنووردار لەلایەن ئێراقەوە هیچ لەمەسەلەکە ناگۆڕێت لەبەرئەوەی ئەمڕۆ سوپای سەدام حسێن هەولێر کۆنترۆڵ دەکات و یەکینەکانی سوپای ئێراق خۆیان بۆ هێرشی زۆرتر تەیار دەکەن.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، هاتووە: وا دیارە گرووپێکی کورد کە پێشتر دژی سەدام بووە، ئێستا بڕیاری داوە لەگەڵ سەدام هاوکاری بکات، بەڵام ئەمەش نابێتە پاساو بۆ هێرشی سوپای ئێراق بۆ سەر دانیشتووانی سڤیلی هەولێر. لەحەفته و مانگەکانی ڕابردودا ئێمە بەردەوام کارمان کردووە بۆ پێکهاتنی ئاگربەستێکی درێژخایەن لەنێوان گرووپە کوردەکان، بەڵام ئەم هێرشەی ئێراق ئاگری شەڕی نێوان گرووپە کوردەکانی تیژتر کرد و مەترسی ئەوە هەیە ناسەقامگیری لەسەراسەری ناوچە بڵاوبێتەوە.
=KTML_Bold=بایدن: بەرژەوەندییەکانمان دەپارێزین=KTML_End=
جێگری ئێستای سەرۆک کۆماری ئەمریکا جۆزێڤ بایدن، کە لە ساڵی (1996) ئەندامی ئەنجوومەنی پیران بووە، پێنج ڕۆژ دوای ڕووداوەکە، لەلێدوانێکدا لەناو ئەنجوومەنەکەیدا، دەڵێت: کردەوەکانی سەدام پێشێلکاری شەرت و مەرجەکانی مافی مرۆڤی جیهانی و بڕیارنامەی (688) ی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە داوا لەسەدام دەکات کۆتایی بە سەرکووتی کوردەکان بهێنێت.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، بایدن ڕاشکاوانە دەڵێت: کێشەی کورد بە ئاسانی چارەسەر نابێت. بەهەرحاڵ نابێت ئێمە ڕێگا بەوە بدەین بارودۆخی ئاڵۆزی کوردستان ئێمە لەئامانجە گەورەکانمان لابدات. بڕیاری سەرۆک کۆمار بۆ ئەوە نییە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکەوێتە ناو ئاژاوەی کورد، بەڵکوو بۆ ئەوەیە کۆنترۆڵی دیکتاتۆرێکی مەترسیدار بکات کە هەڕەشە لەئاساییش و سەقامگیری ناوچە دەکات، بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەیە کە بۆ ئاساییشی نەتەوەیی ئەمریکا یەکلاکەرەوەیە، بەکوورتی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە.
=KTML_Bold=کیری:=KTML_End= هاوپەیمانی جەلادو قوربانی زەحمەتە
وەزیری دەرەوەی ئێستای ئەمریکا جۆن کیری، لە ساڵی (1996) ئەندامی ئەنجوومەنی پیران بووە، لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکەیدا لە (5/ئەیلول/ 1996) ، دەڵێت: سەدام حسێن هەوڵیداوە پاساو بۆ دەستدرێژییەکەی بهێنێتەوه و وتویەتی بە داوای پارتی دیموکراتی کوردستان، کە یەکێ لەحیزبەکانی باکووری ئێراقە چوونەتە ناو هەولێر. دەرککردن بەوە زەحمەتە کە بۆ حیزبێکی کوردی بیەوێت ببێت بەهاوپەیمانی سەدام کە چەند ساڵ هێزەکانی ئەوی سەرکوت کردووە، ئەشکەنجەکردوه و مافی مرۆڤی خەڵکی کوردی پێشێل کردووە. بەهەرحاڵ ئەگەر (پ.د.ک) یش داوای دەستێوەردانی دەوڵەتی ئێراقی کردبێ‌، ئەم داواکارییە نابێتە پاساو بۆ کەڵکوەرگرتن لەهێزی سەربازی دژی خەڵکی سڤیلی کورد لە هەولێر.
ناوبراو، ئاماژە بەوەدەکات کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دوابەدوای نیسانی (1991) ، واتا کاتێک ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی (688) پەسەندکرد، ئەوەی ڕونکردەوە کە سەرکوتی کوردەکان و خەڵکی سڤیلی ئێراق تەحەمول ناکات. بۆیە دەڵێت: هێرشی ئێراق بۆ سەر هەولێر و مەترسی بەردەوامی هێزەکانی بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر شوێنەکانی دیکە، سووکایەتی کردنە بە ڕۆح و ناوەرۆکی بڕیارنامەی (688) .
دەربارەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕی ناوخۆو مەترسییەکانی (31/ئاب) ، کیری دەڵێت: چەند مانگێکە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەهەوڵێکی دیپلۆماتیکدایە بۆ ئەوەی ناوبژیوانی بکات لەنێوان دوو گرووپی کوردی کە لەگەڵ یەک بەشەڕ هاتوون، واتا پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی مەسعوود بارزانی و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە ڕێبەرایەتی #جەلال تاڵەبانی#. سەدان خەڵکی بێ‌ سڤیلی گوناحی کورد کوژراون و لەوانەیە سەدان کەسی دیکە بکوژرێن ئەگەر دەسەڵاتی سەدام بەسەر هەولێردا بمێنێت و هێزەکانی ئێراق هەڕەشەی ئەوە بکەن کە هێرش دەبەنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی (ی.ن.ک) .
هەر لەوتەکانیشدا، ئەوەش دەڵێت: هێرشی ئێراق بۆ سەر هەولێر ئاکام و لێکەوتەی جیدی بەداوە بووە بۆ خەڵکی ئێراق، بووەتە هۆی کوژرانی خەڵکی بێ‌ گوناح، ئیمکانی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی سیاسی لەنێوان حیزبە کوردەکانی کەم کردۆتەوە.
=KTML_Bold=مەکین: سەدام سووکایەتی کرد=KTML_End=
ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا جۆن مەکین، ڕۆژی (11-09-1996) ، لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکەیدا، ڕەخنە لە وڵاتەکەی دەگرێت کە وەڵامێکی گونجاوی هێرشەکانی سوپای سەدامی لە (31/ئاب) دا نەداتەوه و دەڵێت: هێرشەکانی هەفتەی ڕابردوی ئێمە لەوەڵامی داگیرکرانی شاری کوردنشینی هەولێر لەلایەن دەوڵەتی ئێراق (بەیارمەتیی یەکێ‌ لەحیزبە کوردەکان) ئەنجامدرا، بەڵام بەهێرشکردنە سەر چەند ئامانجێک لە باشووری ئێراق، دەوڵەتی ئەمریکا وەڵامێکی گونجاوی نەدایەوە بە دەستدرێژییەکەی ئێراق، بەڵکوو وەڵامێکی بچوک بوو کە بەگوێرەی سزای ئەو سوچە نەبوو کە سەدام ئەنجامی دابوو.
مەکین، لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت: لەکاتی ئەم هێرشانە تا ئێستا کوردە هاوپەیمانەکانی سەدام سەرکەوتنی تەواویان لە باکووری ئێراق بەدەستهێناوە، سەدام کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیەی گرتۆتە دەست کە بەماوەی چەند ساڵ لەدەستیدا نەبوو. ئاوارە کوردەکان دیسان شەپۆل شەپۆل بەرەو سنوورەکان کەوتونەتە ڕێ‌. سەدام بەوپەڕی سووکایەتیکردن بەهۆشدارییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەستی کردووە بە چاککردنەوەی ئەو ڕادارانە کە ئێمە هەفتەی ڕابردو هێرشمان کردە سەری.
=KTML_Bold=پۆرتێر: سەدام وەڵامی ئێرانی دایەوە=KTML_End=
لە ڕۆژی (05-09-1996) ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا جۆن ئێدوارد پۆرتێر، بە سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕایدەگەیەنێت کاتێک لە مانگی تەمموز لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە دانیشتووە، بۆی دەرکەوتووە ئاگاداری ئەوە نین کە ئێران سنووری ئێراقی بەزاندوه و هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی حیزبی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باکووری ئێراق.
پۆرتێر دەڵێت: پاش هێرشەکەی ئێران، دەوڵەتی ئەمریکا هیچ هەڵوێستێکی نەگرتووه و ئەم هێرشەی شەرمەزار نەکردووە. بەڵام بێگومان دەوڵەتی ئێراق وەک دەستدرێژی بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی سەیری ئەم هێرشەی ئێرانی کردووه و بەرەو باکووری ئێراق کەوتۆتە جموجووڵ.
ئەو پارلەمانتارەی ئەمریکا، دەڵێت: ئێمە هیچ کارێکمان نەکرد بۆ پێشگرتن لەم ڕووداوە، هیچ کارێکمان نەکرد بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبیرو بۆچونی من ئەمە سەرەتای کۆمەڵە کێشەیەکە کە ئێستا ئێمە لە ناوچە ڕووبەڕووی بوینەتەوە. ئەمڕۆ گاردەکانی کۆماری ئێراق (کە ژمارەیەکی زۆریان جلوبەرگی کوردیان لەبەرکردووە) لە شاری کۆیەن، لە شاری #سلێمانی#ن، ماڵ بەماڵی کوردەکان دەگەڕێن و چەپاوی دەکەن و خەڵکی بێ‌ گوناح دەکوژن و دەبڕن، بەڵام ئێمە هیچ کارێکیان بۆ ناکەین.
=KTML_Bold=داشلی:=KTML_End= (31/ئاب) یاسا نێونەتەوەییەکانی پێشێلکرد
ئەندامی ئەنجوومەنی پیران تۆم داشلی لە (5/9/1996) ، لەوتەیەکدا لە بەردەم ئەنجوومەنەکەیدا دەڵێت: شەممەی ڕابردوو سەرەڕای هۆشدارییە ڕوونەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، هێزەکانی ئێراق هێرشیان کردە سەر دانیشتووانی کوردی سڤیلی بەبێ‌ پاراستنی هەولێر و دەوروبەری. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان هێزەکانی ئێراق ماڵ بەماڵ گەڕاون و هەندێ‌ کەسیان کوشتوە، بەداخەوە ئەم ڕاپۆرتانە ڕاستن. زێدەباری ئەم دەستدرێژییە ڕوونە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ، داگیرکاری سەدام هەروەها هەڕەشەیە بۆ بەرژەوەندییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لەم ناوچە هەستیارەی جیهاندا.
ناوبراو، جەخت لەوەش دەکاتەوە هێرشی سەدام بۆ هەولێر پێشێلکردنی یەکجار زۆری ڕێوشوێن و یاسا نێونەتەوەییەکانە... دەستدرێژی ئێراق نابێت بێ‌ وەڵام بمێنێتەوە، نە لەئێستا و نە لەداهاتودا. ئێمە دەمانەوێت ئێراق یاسا و ڕێوشوێنە نێونەتەوەییەکان بێ‌ شەرت و مەرج جێبەجێ‌ بکات.
=KTML_Bold=ئەمریکا ئیدانەی پەلامارەکە دەکات=KTML_End=
ترێنت لۆت کە ئەندامێکی دیکەی ئەنجوومەنی پیرانە، دەڵێت: سەدام حسێن لە (31/ئاب/1996) سەرەڕای هۆشداری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هێرشێکی هاننەدراو، پاساو هەڵنەگرو دڕندانەی کردووەتە سەر خەڵکی سڤیل لەدەوروبەرو نێو هەولێر لە باکووری ئێراق... خەڵکی ئەمریکاو ئەنجوومەنی پیران بەتێکڕا هێرشە دڕندانەکانی سەدام بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان لە باکووری ئێراق شەرمەزار دەکەن.
ناوبراو، ئاشکرای دەکات ڕێبەرانی سەرجەم وڵاتانی ناوچە لەسەر ئەو هەڵوێستەن دەبێ‌ ئێراق بکەوێتە ژێر چاودێری، هەروەها هەنگاو گەلێکی زۆر جیدی و بەهێز دژی ئەم وڵاتە هەڵبگیردرێت، لەبەرئەوەی کردەوەیەکی وەها دڕندانەی ئەنجامداوە.
=KTML_Bold=بڕیارنامەی پیران لە دژی 31ی ئاب=KTML_End=
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لەسەرەتای ئەیلولی (1996) ، بە (96) دەنگی بەڵێ‌ و یەک دەنگی نەخێر، بڕیارنامەی ژمارە (288) ی پەسەندکرد، کە تیایدا هاتووە: بەهۆی ئەوەی لە (31/ئاب/1996) سەدام حسێن سەرەڕای هۆشدارییە پێشوەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هێرشێکی هاننەدراو، پاساو هەڵنەگرو دڕندەی کردووەتە سەر خەڵکی سڤیل لەناوو دەوروبەری هەولێر لە باکووری ئێراق و خۆی کردووە بە هاوپەیمانی یەکێ‌ لەحیزبە کوردەکان بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر حیزبێکی دیکەی کورد و لەئەنجامدا بووەتە هۆی کوژرانی سەدان خەڵکی بێ‌ گوناح. ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ستایشی کردەوە سەربازییەکەی هێزەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەژێر ڕێنوێنی فەرماندەی گشتی دەکات بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکە سەربازییە بەشێوازێکی زۆر پرۆفیشناڵ، لێزانانه و کاریگەر.
سوپای ئەمریکا لە (3/ئەیلول/1996) ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی لە دژی دامەرزاوەکانی ئێراق ئەنجامدا و بڕیاریاندا بە فراوانکردنی هەرێمی دژە فڕینی باشووری ئێراق.
سلاید گۆرتۆن، تاکە ئەندامی ئەنجوومەنی پیران بو کە دەنگی نەخێری به و پڕۆژەیەدا، ئەو لەوتەیەکدا لە (06-09-1996) ، دەڵێت: ئێمە بەشێوەیەک وەڵامی شەڕی نێوان حیزبە کوردییەکانمان دایەوە کە هیچ سوودێکی نەگەیاند بە قوربانیانی ئەم هێرشەی ئێراق. لەڕاستیدا ئێمە بەڕوونی ئەوەمان نیشاندا کە هەوڵماننەدا بۆ ئاوەژۆکردنی ئەو کارەی کە سەدام لە باکووری وڵاتی خۆی کردی. کەوابوو ئەنجامە سەرەکییەکەی بوو بەچی؟ بوو بەوە کە ئێراق کرۆنترۆڵی بەشێکی زۆری خاکی باشووری کوردستانی بەدەست هێنایەوه و کوردە ڕاپەڕیوەکانی بەکۆمەڵ کوشت کە زۆربەیان بەناو لەژێر پاراستنی ئێمەدا بوون، بەڵام ئێمە پشتمان تێکردن. ئەم کارەی ئێمە وای نیشاندا کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شێرێکی کاغەزییە، بەڵام سەدام چ بەردیلێکی دا جەنابی سەرۆک کۆمار؟ هیچ تەنیا چەند ڕاداری ئێراق لەناوچوون.
=KTML_Bold=سەرنج:=KTML_End= بۆ خوێندنەوەی تەواوی بۆچونی ئەم کەسانەی ناویان هاتوه و ئەوانەشی با#سنە#کراون، خوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ بەرگی دوەم و سێیەمی پەڕتووکی (کورد و کوردستان لەبەڵگەنامە نهێنییەکانی ئەمریکادا) ، لەئامادەکردنی پڕۆفیسۆر لوقمان محۆو وەرگێڕانی وریا ڕەحمانی، کە لە ساڵی (2014) لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕۆژهەڵات چاپ و بڵاوکراوەتەوە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 210
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 31-08-2020 (4 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: מחוכם
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 04-08-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شادی ئاکۆیی ) ב- 04-08-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( شادی ئاکۆیی ) על: 04-08-2023
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 210
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,844
תמונות 106,291
ספרים 19,331
קבצים הקשורים 97,303
Video 1,399
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.406 2!