دوو گردی لەسەر ئاو بڕوات، کەس باوەڕی پێناکات.
دوو بەلەمی بەسەر ئاوەوە بێت، کەس باوەڕی پێناکات.
دووڕوویی یەکێکە خەسڵەت و سیما ناشرینەکانی مرۆڤ، لە کۆمەڵگەدا دەیکاتە کەسێکی بێزراو، واتە: ئەوانەی بەڕووخسار خۆیان باش پیشاندەدەن، کاتێک دەردەکەوێت لە ناوەرۆکدا خراپن، خەڵکی لە هیچ شتێکدا باوەڕیان پێناکەن، بۆ کەسێکی ساختەچی و تەڵەکەباز بەکاردێت کە بەڕواڵەت خۆی باش پیشاندەدات، بەڵام لە ڕاستیدا خراپەکارە. [1]