پاش (تا) ێ بەری بەخۆیدا دا.
تا: مەبەست تالێهاتن و گەوم داهاتنی پێستی جەستەی مرۆڤە بەهۆی نەخۆشییەوە. بەر: مەبەست لە بەتانییەکە کە بۆ خەوتن بەخۆدا دەدرێت، واتە: کەسێک لە سەروبەندی ئەنجامدانی کارێکدا بێت، کەسە نزیکەکانی پێی بڵین: زیان دەکەی گەر ئەنجامی بدەیت، ئەویش کەللە ڕەق بێت و کارەکە ئەنجامبدات، دوای زیان و ماڵوێرانی بێتەوە سەر قسەی ئەوان.[1]