הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,860
תמונות 106,092
ספרים 19,349
קבצים הקשורים 97,413
Video 1,398
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
چاو لەڕوانگەی کوردەوە
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چاو لەڕوانگەی کوردەوە

چاو لەڕوانگەی کوردەوە
ناونیشانی بابەت: چاو لەڕوانگەی کوردەوە
ئامادەکردن: #عادل قادری#

بۆ تێگەیشتن لە “چاو” دەبێ بزانین چاو بە پێچەوانەی لووت و گوێ و تا ڕادەیەکیش لێو هەڵگری ڕۆحێکی کایەکەرە، کاتێک گلێنە لە کالانەی چاودا دەسووڕێتەوە کایە بە واتا و ئایدیا و مەبەستێک دەکات کە چاوی بەرانبەر دەیبینێت و لە خوێندنەوە و ڕاڤەیدا حەپەساو و گیرۆدە و کونجکۆڵ دەبێت.
چاو لەناو کولتووری کوردیدا چ پێگەیەکی هەیە؟ لەناو ئەدەبیاتی کوردیدا چ ڕۆڵێکی پێدراوە؟
(تێڕامانێکی دیاردەناسانە)
کلیل وشەکان: چاو، لووت، گوێچکە، لێو، زمان
چاو هەڵگری ڕەهەند و توانستێکە بە ناوی “بینین” و دەرکەوتە مەعریفی و جوانیناسی و زمانییەکانی لە قەوارەی چەمک و وتەزا و خوازەکانی ( (ڕوانگە، تێڕوانین، دیدگا و نیگا و…) بۆ ئێمە دەخاتە ڕوو. زۆر وشە و چەمکی سەرەکیی دیکە لەم ئەندامە بەبزاوت و جووڵەکەرەی ناو ڕوخسار وەشاوەتەوە و زمانی بارگاوی کردووە بە ئەکت و کردەی ئینتیزاع (Abstract) و دەرهەست بوون، لێرەدا دەتوانین بڵێین تایبەتمەندییەکی سەرەکیی چاو بە بەراورد لەگەڵ لووت و گوێ کە لێکیان جوێ دەکاتەوە، توانستیی جەوهەریی بزاوتن و جووڵەکردنێتی لە ڕێگەی گلێنەوە، و لە وەها حاڵەتێکدا چاو هەم دەبێت بە جووڵەکەر و و هەمیش دەبێت بە بزوێنەر واتە هەم بکەرە و هەمیش بەرکار لە هەمبەر چاوەکانی دیکەدا!
لێرەوە کایەی ناکۆتای چاوەکان دەست پێدەکەن. تایبەتمەندییەکی دیکەی چاو “ڕەنگ”ە کە لەگەڵ خۆی سامێکی دیاریکراویش دێنێت. ئێمە چاوی بێ­ڕەنگ و بێ­دەلالەت نابینینەوە لە ڕوخساری بوونەوەران، ئەمە دووەمین تایبەتمەندیی چاوە کە لەو ئەندامانەی ناوم بردن جودای دەکاتەوە. جووڵە و ڕەنگ! دوو توخمی سەرەکیی کە یەک دانە ئەکتەری عیشوەکار پێویستێتی.
عیشوەکارێک بە ناوی چاو! بێ­هۆ نییە کە ئەکتەرانی ناودار کایەکانیان لە جووڵە و ڕەنگدا، دەنگ دەداتەوە! لێرەدا دەکرێ بڵێین چاو هەم حەقیقەت و ڕاستی تێدایە و هەمیش درۆ و دژەحەقیقەت. ئێمە لێرە لە ناو کایەی چاو داین! ڕۆحی چاو، ئیغواکەر و عیشوەکارە و دەشێت ئێمە بە نیگاکردنی چاوێک یان عاشق بین یان گومان کەین یان بکوژین! بۆیە دەبێ بەردەوام ئاگامان لە بچووکترین جووڵەی چاوەکان بێت!.
هەر ئەمەیە کە لە پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و باڵێک لە دەروونناسی کە لە بواری ڕاوێژکاری و دەرمانکردنی دەروونیدا ئیش دەکەن دەڵێن نیگای “چاولەچاو” بۆ پێوەندیکردن و دەرمانکردن زۆر گرینگ و بنەماییە چوون بەم شێوەیە ئێمە دەچینە ناو دونیای پشتی چاوەکانەوە یان پەیامێکی دڵنیاییدەر دەدەین بەو چاوانە تا خۆیان لێمان نەشارنەوە و لەگەڵ چاوەکانمان قسە بکەن.! دەرکەوتە و دیاردە (Phenomena) چاو وەکوو ئامرازێکی مەعریفی لە زماندا ڕەنگ و دەنگ دەداتەوە.
ئەو وشە و چەمک و ئیدیۆمانەی (Idioms) کە لە زمانی کوردیدا لە پێوەندی لەگەڵ “چاو”دا بەکار دەچن، بەشێکیان بریتین لەمانەی خوارەوە کە زۆرترین کارکردیان هەیە و لە ڕێگەی چاوەوە کارکردی دەرهەستانە و ئینتیزاعییان وەرگرتووە و لە هەمووشیاندا بە ڕۆڵێک کە چاو لە پڕۆسەی ناسین و مەعریفە و هەروەها نەناسین و ڕازاویبوون لە لایەک و عیشوەکاریی و دێزیی و شوومی لە لایەکی دیکەدا دەیگێڕێ، ئاماژە دەدەن:
=KTML_Bold=چاوەڕوانی: چاوانێک کە دەڕوانن بۆ گەڕانەوە یان ڕوودانی شتێک.=KTML_End=
چاوبەست: ئاماژەیە بۆ فێڵکردن لە چاو و بەواتایەک بەستن و داخستنی لە ڕێگەی ئەکتەر یان جادووکارێکی لێهاتوو، کەسێک کە توانستی چاو دەناسێ و فێڵی لێدەکات واتە جادووکار یان شوعبەدەباز.
شوعبەدەباز و چاوبەستەکان باشترین ناسینیان لە چاو هەیە و هێزە لە بن­نەهاتوو و نەناسراوەکەی سەرچاوەی ئیلهام و کایەیان بووە هەمیشە، “چاوی جیهانبین” کە لەسەر هیرەمی گیزا کێشراوە و لە پشت یەک دۆلاریی ئەمریکایی نەخشێنراوە بەڵگەیەکی سادە و بەردەست و بەهێزی ئەمەن.
چاولەشوێن: واتە کەسێک کە لە ڕێگەی چاوێکی نەناسراو و نەناس چاوەدێریی دەکرێ و پێدەجێ تەنگ و چەڵەمە و ڕووداوی شووم و ناخۆش لەو چاوەی کە شوێنی کەوتووە ببەشێتەوە و سەرەنگرێی بکات و بیخات.
چاوپیس: کەسێک کە چاو و نەزەرکردنی پیس و زیانبارە و وەک بڵێی چاوانی تیشک یان هێزێکی ئەهریمەنییان تێدایە.
چاوی دەرئەهات؛ گوزارەیەکی دووعایی و نەفرەتئامێزە کە دەلالەتی جنێودان و تووڕەییشی لەگەڵە و بە کەسێک دەگوترێت کە هیوایەکی ئەوتۆ بۆ ڕێکخستنەوەی پێوەندی و ئاساییکردنەوەی دانووستان لەگەڵی نەماوە.
چاوباشقەڵ/چاولەوەڕێن: واتە کەسێک کە چاوی لە هیچ شتێک نادزێتەوە و بە گشتیش لەو شتانەی کە کۆمەڵگە وەکوو بڤە پێناسەی کردوون و قەدەغەن دەخشێت واتە چاوێک کە تا#بۆکان# دەسووێت و دەیشکێنێت ئەگەرچی لە سیستەمی بەها کۆمەڵایەتییەکان بە نەگونجاو و بەرەڵڵا و خوێڕی “چاو”ی لێبکرێ!
چاوحیز: لەگەڵ چاوباشقەڵ و چاولەوەڕێن توخم و دەلالەتی هاوبەشی ماناییان هەیە بەڵام چاوحیز زیاتر ئەندامە جینسی و زەقەکانی مێینە دەپشکنێت و چێژی خەیاڵیی خۆی بۆ دەسپەڕلێدان یان هەر جۆرە حاڵەتێکی سێکسی و هەر چەشنە یادکردنەوەی ڕۆمانتیک یان ئیرۆتیک دابین دەکات، ئەم ئاوەڵناوە زۆربەی زۆری کاتەکان بۆ پیاوان بەکار دەچێت چوون کچانی کۆمەڵگە بەزۆریی “چاوشەرمن” بوون.
=KTML_Bold=چاوپاک: دژ و پێچەوانەی دەلالەت و واتای چاوحیزە.=KTML_End=
چاوبز: واتە چاوزاق و چاودەرپەڕیو، وەکوو فۆرم و دەلالەتی سەرەتایی واتای نائاساییبوون و دژەباوبوونی ئەندامێکی ڕوخسار و لەشە بەڵام واتا ئیدیۆمییەکەی دەلالەتی وریا و وشیار دەدات.
چاوبرسی: هاوبەشیی مانایی لەگەڵ چاوحیز و چاوباشقاڵ هەیە و بە واتای کەسێک دێت کە چاوی لە بینین و سووانی شتەکانی بەرچاوی تێر نابێت، دەلالەتی نێگەتیڤی هەیە لە کەلتووری کوردیدا.
نووتەکەچاو: لێرەدا چاو لەگەڵ “نووتەکە” بوون بە ئاوەڵناوێکی لێکدراو و داکۆکیی و سەرێتی بە “نووتەکە” دراوە بەڵام چاویش دەلالەت و پێگەی پێدەبخشێت واتە زوڵماتێکی وەها کە چاو دەرەقەتی نایەت، ڕەنگە ئەمە یەکێک لەو وشانە بێت کە چاو تێیدا ڕۆڵێکی ناکارامە و مونفەعیلی هەبێت و چاو لەو زوڵەماتە بەرین و نەبینراوە بترسێت و پاشەکشێ بکات، “چاوترسان” ڕەنگە لێرەوە هاتبێت.
لێرەدا دەردەکەوێت چاو هەر تایبەتمەندیی و توانستێکی هەبێت لە ڕووی زانستییەوە تا شوێنێک مەودا دەبڕێت و هەمیشە ناتوانێت ئەو ئەکتەرە عیشوەکار و جادووکارە بێت کە ئێمە لە کالانەیدا بە شوێن ئەنگێزە و خواست و ویستەناوەکانییدا (غرایز) بسووڕێنێت…تا شوێنێک چاو هەتەر و بڕ دەکات، چاوە. چاو لە هەمبەر چاودا چاوە.
چاوگەش/ چاوڕەش/ چاوبەڵەک و…: ئاوەڵناون بۆ تەوسیفکردن و پێداهەڵگوتن و تەنیا ڕۆڵی چاو لە تەوسیفی جوانی و لە بازنەیەکی جوانیناسانەدا دەخەنە ڕوو.
چاولەچاو: واتە ململانێ و کێبڕکێی دوو چاو بۆ بەزاندن و یەکتردواندن و دانووستان. کارکردی زۆرتر بۆ یەکلاکردنەوەی شتە ناڕوونەکان و ڕاستکردنەوەی قسە بەراوەژووەکان لە دانیشتنێکی بەرانبەر و پیاوانە! و و ڕوولەڕوودا.
چاوساغ (ڕێنوێن) : واتە کەسێک کە شارەزای ئەنجامدانی شتێکە بە بەراورد لەگەڵ چاوە ئاساییەکانی خەڵکانی دیکە. لێرەدا نە ڕەنگ گرینگە نە مەبەست و نیاز و نە کنجکۆڵی و شتی لەو بابەتە بەڵکوو توانایی شارەزایی و ساغبوون و چۆنییەتیی چاوێک گرینگە کە وەکوو پێشەنگی کاروان دەجووڵێت و ڕێگاکان باشتر دەبینێت هاوبەشیی واتایی لەگەڵ “ڕێبین”دا هەیە.
و…
ئەم وشە و ئیدیۆم و زاراوانە و دەیانی دیکەش کە “چاو” تێیاندا ئامادەیە و بووە بە بەشێک لە پێکهێنەرانی دەلالەتی ماناکانیان دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە چاو چەندە ڕۆڵی لە پێکهاتی ڕوخسار و جەستە و توانستی مرۆڤ بۆ ناسین و بەرەو پیرچوون (intentionality) ی دونیا هەیە. بەڵام بە هەموو ئەمانەشەوە چاو ئەو تایبەتمەندییەی کایەکردن و ڕەنگامەییبوونەی تێدایە و شتێک لە سەرکێشی یان یاخیبوونی لەگەڵە کە دەیکات بە نەناس و ڕازاوی و سڕۆک…مەگەر تێمێکی کۆمەڵایەتی یان ئەدەبی و جوانیناسانەیان بخرێتە پاڵ کە تۆزێک بناسرێتن بۆ
نموونە:
1
چاوم کە بەگریانەوە بوو، یار تاوێ
دەیڕوانی لە ئەشکی من بە گۆشەی چاوێ
بەم چاکەیە لە نیازی گەیشتم کە دەڵێ:
تۆ چاکە بکە و بیبە دە ئاوی هاوێ
خەییام، و، هەژار موکریانی
2
چاوی کیژی ئەورووپایی گەر شینیش بێ خۆشم دەوێ، گەر سەوزیش بێ خۆشم دەوێ/ واتێدەگەم شینترین چاو، سەوزترین چاو، لەم دنیایە تۆزێک ڕەشیی چاوی کچی نیشتمانی منی تیایە…!
عەبدوڵڵا پەشێو
بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە پێگەی چاو، دەبێت پێوەندی و شوێنگەی لەگەڵ و لە ئاست لێو و زمانیشدا باس بکەم وەک چۆن لەگەڵ لووت و گوێچکەدا دەستنیشانم کرد.
هێزی عیشوەکاری چاو و توانستی خۆشاردنەوەی مرۆڤ لە گلێنە ڕەش و شینەکانییدا لە ڕێگەی زمانەوە لۆژیکیی دەبێت و هەڵە و درووستیی و هێز و هەست و بەڵگەمەندیی و ئارگۆمێنتەکەی دەناسرێت، هەر ئەمەشە کە دەڵێن مرۆڤ تا قسە نەکات عەیب و هونەری دەرناکەوێت، ئەگەرچی زمان وەکوو ئەندامێکی گۆشتنی ناو دەم (Tongue) لە ڕێگەی لێوە سوور و شەککەربارەکەیەوە دەنگ بەرهەم دێنێت و دواتر دەبێت بە زمان (Language) وەکوو توانستێکی ئینتیزاعی و دەرهەستی پەیوەست بە لۆژیک.
زمانیش وەکوو چاو خاوەن تایبەتمەندی خۆیەتی ئەگەرچی زمان وەکوو چاو ڕەنگاڵەیی نییە بەڵام توانستی بەرهەمهێنانی “دەنگ”ی هەیە واتە زمان، دەنگ و جووڵەی هەیە و هەموو ئەو شتەی لە چاودا ڕوودەدات زمان دەیکات بە لۆژیک و ڕستە و چەمک و فۆرمێکی زمانیی و مانایی، لێرەدا زمان و چاو دەکەونە ململانێی دەرخستن و خۆشاردنەوە یان قەرەداشارکێیەکەوە کە هاوکێشەی زمان و چاو تێیدا بیچم دەگرێ و کایەیان دەست پێدەکەن.
ئەمەی کە زمان چەندە دەتوانی نیگاکان زمانمەند و چەمکمەند بکات لایەنێکە و ئەوەی کە چاو چەندە بینراوەکانی خۆی دەدات بە دەستەوە و دەهێڵێت زمان بیدرکێنێت پرس و بابەتێکی دیکەیە. شتێک کە حاشاهەڵنەگرە ئەمەیە کە زمان و چاو لە دیالیکتیکێکی تۆکمەدان لەگەڵ جیهانی واقیع، چاو جیهانی واقیع دەبینێت، ئەزموونی دەکات، لە نێرۆنەکان پەیوەست بە مێشکەوە تێیدەپەڕێنێت، لە ناو تۆڕی نێرۆنەکانی مێشک کایەی لەگەڵ دەکات، بەشێکی زەق دەکاتەوە، بەشێکی دەشارێتەوە، بەشێکی دەگۆڕێت و…
زمانیش هەموو هەوڵی دەدات بینراوەکانی چاو لۆژیکی و پێناسەمەند بکات بەڵام پرسیار ئەوەیە کە زمان چەندە دەتوانێت ئەو واقیعانەی چاو ئەزموونی کردووە و بە ناو مەکینەی زەیندا بردوونی بەرجەستە بکات و تەعبیری لێبکات؟ زمان تا چەندە دەتوانێت چاو بگۆڕێتە سەر “نیگا و دیدگا” و تایبەتمەندیی ئینتیزاعی ببەخشێ بە ئەزموونەکانی چاو لەگەڵ واقیع؟ زمان تا چەندە دەتوانێ باسی نیگای چاو بۆ نیگای چاوی یار بکات؟ ئایا لێرەوە چاو هانمان نادا زمان ببەینە ناو ڕوبەرێکی نەناسراوتر و گەورەتر و پڕمەعریفەتر بە ناوی ئەدەب و جوانیناسی؟! ئایا ئەمە وامان لێناکات بەرەو پیری ڕاستییەک بچین کە دەگیرێت و ناگیرێت؟دەخوێنرێتەوە و ناخوێنرێتەوە؟ حەقیقەتیشی تێدایە و تێشیدا نییە؟ ئایا ئەمە ئەو شتە نییە کە بەردەوام لە جیهانی ئێمەدا ئەدەب و بە تایبەتی شیعر کردوویەتی و دیاردەناسیی ڕەوایی فەلسەفیی و چەمکیانەی پێداوە؟
ئەو هەوادی گزینگی چاوانەت، چۆن ئەکەی بە دەرزی حەرفەوە؟
تاکوو خەم بدرووی بە باڵای حەبیبە و عیشقەوە؟
دەربەندی پەپوولە، شیرکۆ بێکەس
=KTML_Bold=پەراوێز و سەرچاوەکان:=KTML_End=
1-درامدی بر پدیدارشناسی، ڕابرت ساکالوفسکی، ترجمەی محەمەدرضا قربانی، تهران، گام نو، 1384
2-چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی هەژار، تهران، سروش (انتشارات صدا و سیما) 2004
3-دیوانی عەبدوڵڵا پەشێو، بە شێوەی ئۆفسێت چاپکراوە.
4-قەرەداشارکێ: ناوی کایەیەکی هەندێ لە ناوچەکانی کوردستانە کە تیایدا کەسێک چاو دەبەستێت و چەند کەسێک خۆیان دەشارنەوە و دوای خۆشاردنەوە کەسی چاوبەستراو چاوی دەکاتەوە و بە دوویاندا دەگەڕێت بۆ ئەوەی ئاشکرایان کات!
دەربەندی پەپوولە، شێرکۆ بێکەس، چاپی #سلێمانی#. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 512
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-06-2023
פריטים המקושרים: 3
ביוגרפיה
מאמרים
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 00-00-2023 (1 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: חקירה
ספר: ספרותי
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 06-06-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شادی ئاکۆیی ) ב- 06-06-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( شادی ئاکۆیی ) על: 06-06-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 512
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,860
תמונות 106,092
ספרים 19,349
קבצים הקשורים 97,413
Video 1,398
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.5 2!