הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,341
תמונות 104,694
ספרים 19,261
קבצים הקשורים 97,548
Video 1,398
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
گێڕانەوەکانی فەرەج پاش کارەساتی ئەنفال: بەشی چوار و کۆتایی
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گێڕانەوەکانی فەرەج پاش کارەساتی ئەنفال: بەشی چوار و کۆتایی

گێڕانەوەکانی فەرەج پاش کارەساتی ئەنفال: بەشی چوار و کۆتایی
ناونیشانی بابەت: گێڕانەوەکانی فەرەج پاش کارەساتی ئەنفال: بەشی چوار و کۆتایی
ئامادەکردن: #عادل قادری#

لە پێش ئەنفالیشدا جاش وەکوو چاوساغی بەکرێگیراو لە پێشەوەی داگیرکەر بووە و خۆی هەڵگری هیچ ئەکت و ئایدیایەک نەبووه، .
گێڕانەوەکانی فەرەج لە گێژەنی ترسی پاش کارەسات پێشمەرگە دژی مەرگ (2)
لێرەدا دەچمە سەر بنج و بناوانی وشەی “پێشمەرگه”‌ و ساتەوەختی خولقان و ماناکانی و ئەو ئەنجامگیرییە لە باسەکەم دەردەهێنم کە جەمسەری پێچەوانەی ڕاستەوخۆی پێشمەرگە جاش نییە بەڵکوو کۆیلەیەتی و ملکەچبوونە، ئەگەرچی جاش هەڵگری هەر دووکی ئەم تایبەتمەندییەیە بەڵام شتێک کە هاوکێشەکە دەشیوێنێت جاشبوون دیاردەیەکە کە لە ڕێگەی دەستی دەرەکی و داگیرکەر و سیستەمێکی سەرکوتکار چالاککراوە و ئەرکی پێ سپێردراوە، واته؛ ‌ جاش بەرکارە و بکەر نییە، سێبەرەو واقیع نییە! بەڵکوو لە ڕێگای تایبەتمەندیی کۆیلەیێتی و ملکەچبوونەوە درووستکراوە.
“پێشمەرگە” لە مێژووی هاوچەرخی ئێمەدا چ وەکوو ناو و ئیدیۆم و چ وەکوو واقیع و بوونێکی بەرهەست، ئامادەییەکی بەرچاو و بێ¬وێنەی هەبووە. خودی ئەم ئامادەییە بەرچاوە هەمیشەییە دەبێتە مایەی ئەوەی کە قسە و باسی زۆرتر و زیاتری لەسەر بکرێت بە تایبەت کە بەشێک لە مێژووی پێشمەرگە لە ناو جیهانی مۆدێڕندا مانیفێست کراوە و بەشێکی سەرەکیی و بوونناسانەی هەر بە نادیاری و نیوەچڵی گێڕدراوەتەوە و بە ڕادەی ناو کایەکانی جیهانی مۆدێڕن و هاتنی حیزب و بزووتنەوەکان زەق نەبووەتەوە و بگرە هەر وەکوو وشەیەکی پاستۆراڵ و گوندەکی بووە، بۆ ئەمە سەرنجدان بە هاتنەئارای وشەی “پێشمەرگە” بۆ یەکەمین جار لە بزووتنەوەی سیاسی و کایەی ئەکتی مۆدێڕنی ئینسانی کورددا ڕوونکەرەوە دەبێت.
ڕەحیمی قازی؛ نووسەری ڕۆمانی پێشمەرگە لە پێشەکی پەڕتووکەکەیدا ئاماژەیەکی ڕوونی بۆ ئەم بابەتە هەیە.
(دۆزرانەوەی وشەی “پێشمەرگە” بۆ خۆی داستانێکە. کاتی دامەزراندنی کۆماری خود-موختاری کوردستان، پێشەوا قازی محەمەد کە گرینگییەکی زۆری دەدا بە زمان و ئەدەبی کوردی، ئەسپاردبووی لە جیاتی وشەی سەرباز و عەسکەر و نیزامی و فیدایی، وشەیەکی جوانی کوردی بدۆزرێتەوە و بەکار بهێندرێت. جا ڕیزەیەک لە نووسەران و هونەران و پسپۆڕانی کورد بە و ئامانجە کۆبوونەوەیەکی پێکدەهێنن و چەند کاتژمێرێک وتووێژی لەسەر دەکەن و بە ئەنجامێکیش ناگەن. کوردێکی پیر و نەخوێندەوار و دنیادیتوو کە لەو کۆبوونەوەیە خزمەت دەکا و نان و چایان بۆ دەهێنێ، دەبینێت کە هەموو شەکەت بوون، چوونەتە بەحری خەیاڵاتەوە، لەناکاو هەڵدەدا و دەڵێ؛ ئەرێ بۆچی خۆتان لە هیچ و خۆڕایی ماندوو دەکەن، باب وباپیرمان پیاوی ئازا و بەکاریان بە پێشمەرگە نێو بردووە، ئێوەش هەر ئەو نێوەی لێ بنێن. جا بە ڕاستی بە بیستنی وشەی پێشمەرگە، کوردێکی کۆڵنەدەر و ئازا و نەترس و بەکار، کوردێکی نیشتمانپەروەر و ڕزگاریخواز و دیمۆکرات، کوردێکی ناسراو لە هەموو شوێنێک دێتە بەر چاومان) .
لێڕەدا دەتوانین باس لەوە بکەین کە تایبەتمەندیی سەرەکیی پێشمەرگە لە ڕۆمانەکەی “ڕەحیمی قازی” سەرەڕای ئازادی و بەکاربوونی، ڕۆحی دژەستەم و داگیرکەریی و ڕەنجدەربوونێتی. واته؛ ‌ پێشمەرگە پێش ئەوەی بێتە ناو ئەدەبیاتی سیاسیی ئێمە و پیاوێک بووە وەکوو “پیرۆت”ی ناو ڕۆمانەکە. واتە هەم ڕووبەڕووی بیری کۆنەپەرستی سیستەمی خانخانێتی کورد بووەتەوە و هەم بیری کۆنەپەرەستی ئەویدیی کورد و هەمیش خەونی ئازادیی بۆ نیشتمانی لا گەڵاڵە و زەق بووەتەوە. من لێرەدا نامەوێ بپەرژێمە سەر لایەنە هونەری و ئەدەبییەکانی ئەم ڕۆمانه، ‌ بەڵکوو لە سۆنگەی نیشانەناسییەوە دەمەوێ هەندێ زاراوە و کلیل-وشە بە هێنانی پوختە و چکاوەی ڕۆمانەکە تا ئەو شوێنەی بۆ مەبەستی نووسینەکەی من بشێت پێناسە و زەق بکەمەوە.
ڕۆمانی پێشمەرگە بۆ یەکەمجار لە ساڵی1338 (1959) لە شاری ئیرەوانی “ئەرمەنستان” و لە ساڵی 1340 (1961) لە بەغدا بە زمانی کوردی و لە ساڵی 1342 (1962) لە “باکو” بە ئازەری چاپکراوە. وەکوو نووسەر لە پێشەکییەکەیدا دەڵێت؛ هۆکاری نووسینی ڕۆمانەکە ئازار و بەشمەینەتی و ژیانی چەوت و نالەباری کورد بووە؛
(نزیکەی بیست و پێنج ساڵ لەمەوپێش لە گۆڤارێکی کوردی داستانێکی کوورتی یەک لاپەڕەییم خوێندەوە کە لەمەڕ ژیانی تاڵ و نالەبار و چەوت و قاڵی ماڵەکوردێکی هەژار و نەداردا نووسرابوو. ئەم داستانە کوورتە پەردەی گەورە و بێ سنووری ژیانی خەفەتبار و هەژاری گەلەکەمی هێنا بەرچاوم و بووە کانگای هێز و ئیلهامم بۆ نووسینی ئەم چیڕۆکە و سەرەتاکەشم هەر بە ناوەرۆکی ئەم داستانەوە دەست پێ کردووە) .
کات و ساتی ڕووداوی ناو ڕۆمانەکە سەروبەندی دامەزراندنی کۆماری کوردستانە لە “#مەهاباد#” و باڵاکردنی هێواش و بەکاوەخۆی کۆمارەکەیە و بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەست کورد و هێزی ڕزگاریخوازی کورد-دایە. پێکهاتی کۆمەڵایەتی ئەوکات چینایەتی بووە و دەسەڵاتی خانخانێتی و میری بە سەر ڕایەتدا زاڵ بووە و ئەوپەڕی چەوساندنەوە و ستەم لە خەڵک دەکرێت. قەرەنی ئاغا، ئاغای گوندی کانە سەوزە کە گوندێکی نێزیک شاری #سەقز#ە، کاک مامەند کە لەسەر زەوییەکەی ئاغا ئیشی کردووە و گاجووتەکانی ئاغا بەری زەحمەت و ڕەنجی لەناو دەبەن داواکاریی یارمەتیی و لە بنەڕەتدا مافی خۆی لە ئاغا ئەنجامەکەی دەبێت بە وەدەرنان و عەوداڵبوونی لە زستانێکی سەخت و تووشدا بۆ پەیداکردنی بژێوی بۆ خاوخێزانی. “کاک مامەند” باوکی “پیرۆت”ە. کاک مامەند کە لەبەر کڕێوە و بەفر پەنای بۆ ئەشکەوتێک بردووە و لە بەر خۆیەوە جارجار دەڵێ؛ (ئای کوێر بم، لە کوێی پیرۆت گیان؟ ڕەنگە بە و کارەی کە ئێوە دەستتان پێ کردووە ڕووناکاییەک بۆ هەژاران بدۆزنەوە، خۆ شوکور تفەنگیشتان هەیە…) . لە بەشی ڕووداوەکانی کانی سەوزە کە قەرەنی ئاغا خاوەنێتی دەسەڵاتی سیستەمی سیاسیی “پەهلەوی” و ژاندارمێری سەر بە و سیستەمە دەخرێتە ڕوو و سەرگورد شەمیرانی نوێنەرایەتی ئەو قەوارە سیاسییەی ئەویدیی کورد دەکات. (شەمیرانی پیاوێکی موعتادە و هێندەی تریاک کێشاوە کە هەردووک چاوی ڕۆچوون و قورقورۆچکەی لەدەرەوە دیارە و وەک دندوکی قەلەموونە وەبەرچاو دەکەوێت و هێندە لەڕە کە فووی لێ بکەی با دەیبات.)
لە و دیمەنەی بەشی یەکەمدا؛ ئاغا کە هەرجۆرە زۆرداری و ستەمێک دژی ڕایەتی خۆی دەکات، لە هەمبەر تریاک کێشێک کەسێکی فس و فشۆڵە و هیچ ئیرادە و غروورێکی بۆ نەماوەتەوە. ئەو شتەی کە لێرەدا و لە دیمەنی دواتریشدا دێمە سەری و بە زەقی دەردەکەوێت؛ زەبوونیی ئاغایە لە هەمبەر ئەویدی واتە فارس و دڕندەیی ئەویدییە دژ بە هەر جۆرە کوردێک. تەنانەت ئەوەش کە بووە بە دارەدەست و ئامێری دەستی.
(قەرەنی ئاغا و کوڕەکەی بە ئانقەست و بۆ ئەوەی کە دڵی ئەفسەرەکان خۆش بکەن هەرچی پارەیان لە بەردەمی بوو هەموویان دۆڕاند (لە قوماری ناو دیوەخان) قوماری پوکێر تەواو بوو، سەرۆکی ژاندارم و ئەفسەرەکانی تر تەواوی پارەکەیان لە گیرفان ئاخنی.
سەرۆکی ژاندارم …بێ ئەوەی وشەی ئاغا بڵی گوتی؛
-قەرەنی، بە ڕاستی پیاوێکی گەوجی.
-..گوتی ئەی پدەر سوختەی ئەحمەق! هیچ ئەوەی دەزانی کە هەتا ئێستە بیست و پێنج کەس لە لادێیەکانی تۆ چوونەتە مەهاباد و بوونەتە پێشمەرگە. بە گوێرەی ئەو دەنگوباسەی کە پێمان گەیشتووە هێزی پێشمەرگە #بۆکان#یان گرتووە و بۆ لای سەقز وەڕی کەوتوون. پیاویش هێندە گێژ دەبێ؟
-خەفەشەو، مەردکەیی بێ شوعور) .
بەشێکی ڕۆمانەکە ئەم دیالۆگانە دەگرێتەوە کە سەرۆکی ژاندارم چۆن بە سەر ئاغایەکی کورددا دەنەڕێنێت. لە هەموو پەیوەندییکی ئاوادا لە ئەدەبیاتی سیاسی و شیکاریی کۆمەڵناسانەیدا وا باو بووە لایەنی کوردانەی ئاغاش لەبەر چاو گیراوە و ئەمە پرساوە کە بۆچی ئاغایەکی “کورد” دەبێت دەرهەق بە هاوزمانەکانی کە ڕایەتین وا بکات، لە ڕاستیدا ئەم پرسیارە داڕشتنی بە و شێوەیە و خودی پرسیارەکەش هەڵەیە، ئاغا لە ناو پێکهاتێکی دەسەڵات و حوکمڕانییەکدا دەژی کە تەنیا ئاغایەتییەکەی بۆی گرینگە کە ئەویش لە سۆنگەی ستەم و چەوساندنەوەوە بەدی دێت و گرینگتر لەمەش؛ هێزێکی سیاسیی بەناو مۆدێڕن پاڵپشتیی لێدەکات، هەڵبەت بە و پەڕی سووکایەتییەوە. ڕەنگە بەشێک لە ئاغا کوردەکان نێزیکترین خزمایەتییان هەبێ لەگەڵ وشە و مانای جاشدا. لە ئەدەبیاتی سیاسیی ئێمەدا جاشەکان هەم وەکوو کۆمەڵێک کەسی هاوزمان و هاوئایین و هاوکەلتوور کە بۆ پارەیەکی دیاریکراو و بە پێی جاشایەتیکردنەکەی بە کرێ گیراون‌ و خزمەتی ئەویدییان کردووە و هەمیش وەکوو دژ و جەمسەری پێچەوانەی پێشمەرگە پێناسە کراون‌. کە لەسەرەوە دووانەی ناتەبا و چەوتناسێنراوی پێشمەرگە و جاشم باسکرد. من دەمەوێت لەسەر ئەمە هەڵوێستە بکەم کە جاش هێما و نیشانەیەک نییە کە ڕاستەوخۆ لە هەمبەر پێشمەرگە دانرابێت، بەڵکوو کرێگیراوی داگیرکەرە. دووانەی (جاش - پێشمەگه) ‌ دوو جەمسەر نین کە یەکیان لە ناخی ئەوی تریانەوە هەڵقوڵا بێت، بەڵکوو هەردووک لە ناو یەک کۆمەڵگەدا سەریانهەڵداوە، یەکیان؛ بکەری ڕەسەنی ناو کۆمەڵگەیەکی ستەملێکراو و، ئەوی تریان؛ پڕۆژە و پلانی سیستەماتیکی داگیرکەرانی کوردستان.
لە باشووری کوردستان و لە ئەنفالەکەدا و لە پێش ئەنفالیشدا جاش وەکوو چاوساغی بەکرێگیراو لە پێشەوەی داگیرکەر بووە و خۆی هەڵگری هیچ ئەکت و ئایدیایەک نەبووه، ‌ تەنیا بەرکار و تێخوڕاو بووە، بە پێچەوانەی پێشمەگەوە کە لە مانا نەرێتی و کۆنەکەیدا هەڵگری ئازایەتی و بەکارێتی و لە مانا مۆدێڕنەکەشیدا دەلالەتی نەبەزی و قارەمانی ڕزگاریی وڵات بووە، هەر بەم هۆیەوە سیستەمی جاشایەتی و پەروەردەکردنی جاش لە ڕووبەر و هەژماری زۆردا لێدانێکی فێڵبازانە و ستراتیژێکی فاشیستی #بەعس# بووە تاکوو هەموو ئیرادە و هەوڵێکی ئازادیخوازی و ڕزگاری و نەبەرزی و ئازایەتی لەبار بەرێت، ئەمە لە حاڵێکدایە جاش ناکەوێتە ناو مەنزوومەی چالاکی و ئەکت، وەکوو ئەو جەمسەرەی “پێشمەرگه” چالاکە و بووە و باڵای کردووە تێیدا‌، واته؛ ‌ جەمسەری پێچەوانەی “پێشمەرگه”‌ نابێت بە جاش چوونکوو جاش لە ناو کایەی داگیرکەر و بەرکارێتی سیستەمەکەی بۆ ئەوان مانا وەردەگرێت، بەڵام سیستەمە داگیرکەرەکانی سەر کوردستان توانیان لە ڕۆژهەڵات پێشمەرگەی موسوڵمان و پاسدارانی کورد و لە باشووریش موستەشار و… لە هەمبەر دەلالەتی باڵای پێشمەرگەدا دابنێن بۆیە لە ناو کایەی ڕاستەوخۆی سیستەمی داگیرکەردا پێش هەموو شتێک مەرجی هەرجۆرە ڕزگارییەک و ئەگەری مانەوە بە جاشبوون یان بەعسیبوون گرێ دراوەتەوە، وەکوو لە گێڕانەوەکانی فەرەجدا دەیخوێنینەوە؛
پ؛ پرسیار.
و؛ وەڵام.
پ؛ تۆ وتت لە کەڵوەزە کە بووین هاتن بە شوێنماندا و بەڵێنیان لە مستەشارێک وەرگرتبووە کە بمانگرێتە خۆی، ئەی بۆ نەچوون بۆ لای…؟!
و؛ ئەوەی ڕاستی بێت ئێمە ئەگەر زۆر لە ناچاریدا نەبوبایە و دەرویەکی ترمان شک ببردایە ناچوینە لای مستەشار… چونکە لای مستەشار دەبوو ببین بە (جاش) کە لای ئێمە جاشێتی زۆر عەیبێکی گەورە بوو، بۆیە سەرەتا ویستمان بە دوای چارەسەرێکی تردا بگەڕێین، بەڵام کە نائومێدبوین (حاجی حەسەن) مان نارد چووە لای (…) … کە فەوجی خەفیفەی هەبوو، فەوجی (64) ئەو بەڵێنی دا کە ئەمانپارێزێ، بەڵام یەک مەرجی هەبوو کە هەریەکی کڵاشینکۆف بکڕین و بە چەکەوە ڕادەست بین..
پ؛ ئەو مەرجەتان قبووڵکرد…؟
و؛ هەر گەلێ مەمنوونیش بووین، هیچ چارەیەکی تر نەبوو…
وەک دەبینین؛ دیمەنەکە و سیناریۆکە وەکوو شۆ و نومایشێکە کە پێدەچی بەعس لە دونیای خۆیدا وابیری کردبێتەوە ئەگەر کۆمەڵێک کورد بە جلوبەرگی کوردی و زمانی کوردییەوە کە چەکیان پێبێت، خۆیان ڕادەستی ژێر سێبەری بەعس بکەن، ئەوا بە شێوەی ڕەمزی و سەمبوولیک پێشمەرگەی هێناوەتە ژێر ڕکێفی خۆی، بەڵام بە دڵنییاییەوە ئەمەش یەکێک لە خەیاڵپڵاوییە دڕندە و خۆپەرستانەکانی بەعس بوو، کە ئەیەویست جگە لە خۆی و فرمانەکانی هیچ ئەویدییەک بوونی نەبێت و ئەگەریش هەبێت دەبێ خزمەتکاری ئەو بێت، ئەم چەرخ و سیستەمە زۆر بە پلان و بەرنامەبۆداڕێژراو ئەنجام درا، ماشینی فاشیزمی بەعسی لە دونیای پڕ مۆتەکەی خۆیدا بە شێوەیەکی ڕەمزی جاشی بە “پێشمەرگە” مانا کردۆتەوە و بە و شێوەیە ئارەزووی شکست و بنپێکردنی پێشمەرگەی لای خۆی بەدیهێناوە، کە بە هۆش خۆیشی دەهاتەوە دەیزانی چراکان لە کێوەکان دەسووتێن و تەقەی تفەنگی پێشمەرگە و مارشی نەبەزینیان دێت، ئەم دەهریبوونە؛ وایکرد ڕۆحی دڕندەیی و فاشیزمی بەعس بگاتە چڵەپۆپەی خۆی و هەموو کوردێک وەکوو تاوانبار و پێشمەرگەیەک ببینێت. بەڵام ئەمە ڕووکار و گێڕانەوەی هێڵیانە و ڕاستەوخۆی هاوکێشەکەیە، پرسیارە سەرەکییەکە ئەمەیه؛ ‌ کە ئایا بە ڕاستی ئەنفال بەرەنجامی هەبوونی پێشمەرگە و شۆڕش بوو یان نا؟ وەڵامی ئەم پرسیارە بە بەڵێ و نەخێرێکی سادە ئێمە دەخاتەوە ناو گومان لە وەڵامێکی ئاوەزمەندانەوە. بەڵام بۆ وردبوونەوە لەمە دەبێت بگەڕێینەوە دواوە و ئەم پرسیارە بکەین کە ئایا بەعس لە نەبوونی پێشمەرگەدا کوردی وەکوو چ بوونەوەر و کائینێک قبووڵ کردووە و دەکرد؟ ئایا لە ئێراندا کە فارسەکان کورد بە ئامۆزای خۆیان زانیوە تا ئێستا هیچ ڕووناکی و تروسکاییەک لە پێگە و پلەی هاووڵاتیبوونیان بەدیکراوە؟ لە ئێرانێکدا کە لە چاوەی بەعسدا سیستەمێکی زۆر نەرمونیانتری هەیە، ئەمە بە یەک سوسەش نەهاتۆتە ئاراوە چۆن دەبێ چاوەڕوانی ئەوەمان لە بەعس هەبێت کە بنەمای ئایدۆلۆژییەکەی سەروەریی جیهانی عەرەب و سەرێتی نەتەوەی عەرەبە بە سەر هەموو نەتەوەکانی دیکەدا؟ جیا لەوەش بەعس تەنیا ئەم پلانە دژی “کورد” بەڕیوە نابات، بەڵکوو دژی هەر چەشنە بوونێک کە وەکوو ئەو نەبێت پێڕەوی کردووە، واته؛ ‌ سیستەمێکی فاشیستی وەکوو بەعس یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی یەکدەستکردن و یەکڕەنگکردنی هەر پانتاییەکی جوگرافییە کە دەستی بگاتێ، لە هەر حاڵەتێکدا بە گریمانەی نەبوونی پێشمەرگە لە پڕۆژەی توندوتۆڵی یەکسانسازیی و یەکدەستکردنەوەی کۆمەڵگەدا، ئایا دیسان ڕۆحی ئازادی و نەبەردی و شۆڕشگێرانە سەریهەڵنەدەد‌ا؟ ئەگەر وەڵام نەخێر بێت، ئەوا ئیتر ئەو کۆمەڵگەیە هیچ خاڵێکی تەتەڵەکەر و هەڵاواردنانەی لەگەڵ کۆمەڵی عەرەبی و مرۆڤی ئایدیالی بەعسی نییە و بە ژێن و فیزیۆلۆژییەوە هەر کورد حسێب ناکرێت، کەواته؛ ‌ گرینگ نییە لای بەعس پێشمەرگە هەبێت یان نا، منداڵ بیت یان گەورە، گرینگ ئەوەیە بەعسی بیت گەر بەعسی نەبیت شەیتانی! کەواته؛ ‌ دووبارە بە مانایەک دێینەوە سەر وتە بەنابانگەکەی فۆکۆ؛ لە هەر شوێنێک دەسەڵات هەبوو بەرگرییش هەیە! [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 552
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-06-2023
פריטים המקושרים: 6
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 00-00-2023 (1 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 06-06-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شادی ئاکۆیی ) ב- 06-06-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( شادی ئاکۆیی ) על: 06-06-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 552
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,341
תמונות 104,694
ספרים 19,261
קבצים הקשורים 97,548
Video 1,398
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל הספרייה - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - Kurdistan ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר הספרייה - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מפלגות וארגונים - ארגון - ידידות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.297 2!