شوێن: #دهۆک#
ڕۆژی گیرانی وێنەکە: #25-05-2023#
شوێنەکانی ناو وێنەکە: #خنس#
ناوی وێنەگر: #بڵند تاهیر#
ئەمە شوێنەواری خنسە لە سنووری قەزای #شێخان#، کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی پاشا سەنحاریب، پاشای ئاشوورییەکان (700 ساڵ پێش زایین) دەگەڕێتەوە. گەشتیاران بۆ بینینی پەیکەری گای باڵدار، سەنحاریب و دوو خواوەندی ئاشوورییەکان سەردانی شوێنەوارەکە دەکەن.[1]