הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,488
תמונות 105,019
ספרים 19,490
קבצים הקשורים 97,492
Video 1,398
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
ئاخرزەمانی باپیرم
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاخرزەمانی باپیرم

ئاخرزەمانی باپیرم
ناوی چیرۆک: ئاخرزەمانی باپیرم
نووسەر: #فریا یونسی#

ئەمشەو باپیرم دەکوژم. یان ڕەنگە چەند شەوێک لەمەوپێش کوشتبێتم، نازانم. بەڵام ئەوەندەم لێ ڕوونە و هەموو بەڵگەکانیش وا دەڵێن، باپیرم بە دەستی من کوژراوە، یان دەکووژرێت.
تومەز باپیری لێقەوماوم، لە پاش ساڵانێکی زۆر تووشی نەخۆشی فەرامۆشی بوون و هەر نەمردن، چەند شەوێک لەمەوپێش، لە نیوەی هەمان شەودا کە تەپوتۆزێکی خەنەیی بۆ هەزارەمین جار، باڵ دەکێشێت بە سەر کەشوهەوای شاردا، یەکپا لە خەلسە خورماییەکانی ڕادەبێت و پڕ بە ژوورەکەی و پڕ بە ماڵە بێ ئاوێنەکەیان و پڕ بە گەڕەک و بگرە پڕ بە شاریش دەنەڕێنێت: بۆ نایەیت؟
جا چونکە لەو ئانووساتەدا کە بانگی کردووم، کەسی بە دەورەوە نابێت تا لێی تێبگەن، من ئەو داواکارییەی باپیرم ئەم ئێوارەیە، یان بڵێین ئێوارەی کوشتنەکەی بیستم. بەڵام دەتوانم بڵێم بەوەیدا کە هەمیشە هاوکات لەگەڵ گۆڕانکاریی بەسەر حاڵەتەکانی باپیرمدا، خێرا گۆڕانکارییەکیش بە سەر مندا دەهات و بۆ وێنە لەرزێک لە هەموو جەستەم دەگەڕا، یان کاسەی سەرم لە لای چەپەوە تەزوویەکی لە ئاسمان وەردەگرت و دەینارد بەرەو دڵم و لەوێرا بڵاو دەبووەوە بە عازای جەستەمدا، من یەکەم کەس بووم کە دەبوو بزانم نارەتەکەیم پێ گەیشتووە، کەچی وەک هەمیشە دەربایستی نەبووم و خۆم لێ نەبان کردووە تا ئەم ئێوارە کە زانیومە ئەو نارەتەیە، بریتی بووە لە ڕستە سەرماهێنەکە بۆ من و خێرا سەرمایەک دایگرتووم و بردوومی تا لە لێوارە لێڵەکانی شاردا بمکاتە ناو ناخی شەو و بمدات بە کەناری کانییەکدا کە باپیرمی لێ بکووژم.
من دەمزانی، باپیرم، یان خوا دەزانێت باپیری باپیری کام باپیرم، هەر چاوەڕوانی من بووە کە بچم و بەپێی هەموو ئەو تەکنیکانەی بە نهێنی، فێری خوێندنەوەی مێشکی بەساڵاچووی کردووم، کۆتایی پێبێنم و پێش -یان ڕەنگە دوای-کۆتایی پێ هێنانی، بیگێڕمەوە کە چۆن لەم چەندین سەدەیەدا کە باپیرمان بووە، هەر خۆی، خۆی فێر کردووە ئاوەکانی ژێر زەوی دەستەمۆ بکات و حاکمی کانییەکان بێت. بە ئازار، ڕاهاتووە سواری بوومەلەرزەکان بێت و کە شوویان لێڕاکێشا، بڵێت: هۆش!. بۆیە ئاوا نەڕاندوویەتی بچم خاشەی بکێشم، چونکە گوایە لە دوای کارەساتێکەوە کە هەر من لە مێشکیدا خوێندوومەتەوە و دەیزانم، دەسەڵاتی بەسەر هیچکام لەو وزە نهێنییانەی جیهاندا نەماوە و بڕاوەتەوە. زۆرجار لە دڵیدا، گەلێک جار لە مێشکیدا و هەندێک جاریش لە دوایین هەناسەی بڵقەکانی سەر ئاودا، بەسەرهاتی باپیرمم زانیوە و تێگەیشتووم بۆچی لەو سەردەمەوە، تاوەکوو هاتنەدنیای من، لە دنیا ماوەتەوە. گێڕانەوەی هەموو ئەو حاڵەتانەش یەک شێواز بووە، بۆیە دڵنیام هەمووی هەر خۆی بووە و بەستێنی زەمانی وا بۆ خۆش کردووم کە بگەمە ئەو شەوەی بە ئاسانی، دەیکووژم و تەرمەکەی بۆ هەمیشە فڕێدەدەمە نێو باخەڵی دەردەدارم.
دەگێڕنەوە: ئەو وزانە وەها بە ئەسپایی، ئەسپێکیان لە تەپوتۆزەکانی داهاتوو بۆ چێکردووە، هیچ کەس پێی نەزانیوە. هەر ئەو ئەسپەش گەیاندووێتییە ئێرە و ئێستا و خوا دەزانێت لە کام سووچی شار، هەوساری پچڕاندووە و بەری داوەتەوە، ئەوسا بە ئاسۆی شاردا بڵاو بووەتەوە و بووەتە بەڵا لێمان. هەر لە ئێوارەیەکی قانگدراو بە ئەسپە خەنەییەکەی باپیرمدا، گوێم لە نارەتەی بوو کە داوای دەکردم و چاوەڕێی خاشەکێشانی تەمەنە تەماوییەکەی بە دەست منەوە بوو. منیش خێرا خۆم گەیاندە ماڵە کەونینەکەیان کە لەمێژ ساڵ بوو دەتوت مەحف بووەتەوە وا کەس سەردانی ناکات. کاغەز و قەڵەمم لەگەڵ خۆم بردبوو، چونکە دەمزانی چیتر بیریم لە بیر نامێنێت لە ساتە دواییانەدا. بە دڵمدا هات: بۆ دەبێت من کۆتایی پێبێنم؟ لە دڵمدا وتی: ژنێکی پوختەکراو لە ئەنگوستە ئاسنێکدا، هەزار ساڵە دوعای ئەوەی لێکردووە بە دەست نەبیرەکەی بکووژرێیت. پێدەکەنم. پێکەنینێک کە بۆنی گریانی لێدێت. دەگریم، گریانێک کە لەبری قینە و بە قینەوە دەستم لەسەر کاغەزەکە وێڵ دەکەم تا بە قسەی بڵقە نادیارە کەی سەر ئاوێک بکەم کە چەنای چەند ساڵە وشک بووە؛ گوێ لە دەنگی دڵێک دەگرم کە چەندین هەزارەیە چیایەکی لەسەرە و کپی کردووە بۆ هەمووان؛ چاو بە مێشکێکدا دەخشێنم کە دەڵێی ملیۆنان ساڵە مەیلەو مەرگە. دەڵێت سەرەتا، ئەسپە خەنەییەکەم بانگ بکە، وا چەند شەوە هاتۆتەوە و لە کەشوهەوای شاردا بڵاو بووەتەوە، با بێتە نێومان و لە مەیدانانمان، غارغارێنی خۆی ببرێنێتەوە هەتا پەرشوبڵاو دەبێتەوە. دوایی هەستە لە جێی خۆت و کاغەزەکەت بخە سەر دەمارێکی گرژی زەمین و غاردە.
بۆیە ئەو شەوە هەر بە سەر ئەو کانییە وشکەوە ماقم وڕما و بە چاوە چڵکنەکانم خەریکی تەپوتۆزە خەنەییەکانی دەوری شار بووم کە ڕازییان بکەم بێن و خۆ بکەن بە بیرەوەریی دایرە وردەکانی ئاوی کانییەکەدا و لەنێو بچن. سەرەتا بە گوێیان نەدەکردم، بەڵام دوایی بە کەمێک لاڵانەوە ڕازیم کردن مەحف ببنەوە. ڕەنگە ساڵانێکی پێش ئەو شەوە، باپیرم فێری کردبووم چلۆن لەنێو چەقی گەمارۆی دووکەڵەکانی شەڕێکدا، ئاوەکانی دەستم بگرمەوە بۆ چنگاڵە تاریکەکانی دووکەڵ و هەر هێواش و لە سەرەخۆ، بانگی ڕەشاییەکانی جیهان بکەم بۆ ناو داییرەی ئاوەکانی هەر ئەو کانییە کە باپیرم نەخۆشیی خەمۆکیی تێدا لە ئەستۆ گرتبوو و چەندین سەدە پێش ئەوە، بە خەڵکی شاری گوتبوو: لە ئاخرزەماندا تەپوتۆز زیاد دەکات و نەخۆشییەک لەگەڵ تەپوتۆزەکە بەسەر ماڵاندا بڵاو دەبێتەوە کە پێکەنین لەبیر لێوانی مرۆڤ دەباتەوە و فێری داخزان بەنێو بەندەنەکانی خۆیدا دەکات، بۆیە من لەم کانییە، مرۆڤە خەمۆکەکان لە ئەستۆ دەگرم، بێن و سێ جار وسڵی تێدا بگرن و دوایی دانیشن بە دەم خوێندنەوەی وێردێک بە ڕووتی، لێگەڕێن خۆیان وشک ببنەوە، هەتا بە تەکاندنی پەنجە، نەخۆشییەکەیان لێ هەڵدەپروێت. لەم ساڵانەدا کەس وێردەکەی لەبیر نەمابوو، تەنانەت باپیرم خۆشی، بەڵام شەوێک لەنێو لاپەڕەکانی پەرتووکە دێرینەکەی باپیرمدا کە دەگوترا لە چواردە پشتەوە بۆی ماوەتەوە، کوتە کاغەزێکم بەرچاو کەوت، لەسەری نووسرابوو: ئوم، ئەی ئەوەندەی دڵی کەون، کۆن... من لە وێردەکە تێنەگەیشتم، بەڵام کە بۆنم بە کاغەزەکەوە کرد، دیمەن دەهاتنە بەرچاوم، دیمەنی ئەو دەمانەی باپیرم لەنێو ئەو دارستانەی ئەو سەردەمەدا کە ئێستا ڕووتەنە، ئەم کانییەی دیتبووەوە و گۆڕێکی لە کەنار کانییەکە هەڵکەندبوو کە شەوان بخزێتەنێوی و تێیدا ئەو وێردە بخوێنێت؛ کتوپڕ باپیرم لەبەر چاومدا دەیگرماند: ئوم، ئەی ئەوەندەی دڵی کەون، کۆن...
باپیرم وا بوو: بە تافی لاوێتی ڕووی کردبووە هەر گوند و مەڵبەندێکی ئەم وڵاتە، ئاوات و ئاوەدانی لەگەڵ خۆی بردبوو و بەدڵنیاییەوە شتێکی لە ئەستۆ گرتبوو کە خەڵکەکەی لە دوای ڕۆشتنی ئەو، لەبیریان بمێنێتەوە. بڵێم چی ئێستا نەماون ئەو پیرەمێردانەی حیکمەتەکانی باپیرمیان وەک ئایەت لە بیر بوو، شەوانە بۆ منداڵەکانیان دەگێڕایەوە. ئەگینا خۆتان دەتانبیست کە: چلۆن شەڕی نەگریسی نێوان دوو تایفەی، هەر بە تێپەڕینێکی ئاسایی بە نێوان هەڕەشەکانییاندا، کووژاندووەتەوە و ئاشتی لەنێوانیان دامەزراندووە. دەگێڕنەوە دەیان ناکۆکیی نێوان خەڵکی هەر بە درەخت، چارەسەر کردووە و حەتتا دەیانوت هەڕەشەی لە جۆگە خوێنی نێوانیان کردووە کە بگەڕێنەوە سەرچاوەکەیان و هەر خێرا بە قسەیان کردووە. دەیانگوت: هەمیشە، تەنیا بە ئەسپێکی خەنەییەوە لێرە و لەوێ بینراوە و ئاوپڕژێنی زەوی کردووە و ئاوەدانی داوەت کردووە بێتە شوێنە بێبەشەکان. هەمیشە هۆشداریی بوومەلەرزە یەک لە دوای یەکەکانی ئاخرزەمانی بە خەڵکی دابوو و گوتبووی: هەتا من هەبم، نایەن، بێخەم بن. بەڵام وای لەو ڕۆژەی کە من نەمام... و دەڵێن لەو کاتەدا بە هەناسەیەکی قووڵەوە، نەمامێکی دەچەقانەدە ئەو عەرزەی لەسەری ئەو قسەیەی کردبوو و لەبەر خۆیەوە دەیوت هۆش!
دەیانگێڕایەوە: داپیرەی باپیرم بۆ خەڵکی وا گێڕاوەتەوە کە گوایە لە دوای تاعوونە گەورەکەی ئەو ساڵەی شار کە دایکوباوکی باپیرم مردوون، باپیرم خێرا زمانی لە گە پساوە و هەر زوو بە یەکساڵی دەستی بە قسەی پیرۆز کردووە. ئەو پیرە پیاو و ژنانەی حەکایەتەکانی ئەو سەردەمەی شاریان لەبیرە، گێراویانەتەوە: باپیرم زوو، زۆر زووتر لە کاتی خۆی، پێگەییوە و هەر لە هەڕەتی لاویدا، دایرە وردە نهێنەکانی ناو ئاوی بینیوە و شەوانە قسەکانییانی بۆ داپیرەی گێڕاوەتەوە. داپیرەشی دوای ئەوەی تا کۆتایی گوێی لێگرتووە، سەری ناوە بە سینگی پڕ لە مێخەکییەوە و پێی وتووە نابێ ئەو قسانە بۆ کەس باس بکات، داییرەکان لێی دەتۆرن. بەڵام باپیرم ئەوەندە جوان ئەو ئەڵقە نوورانییانەی ناسیوە و لێیان نزیک بووەتەوە کە وردەوردە وتەکانییانی نووسیوەتەوە و لە شوێنی خۆی، بۆ کەسانی دەردەدار و نەخۆش بەکاری هێناون. گوایە هەر بە یارمەتیی ئەو ئەڵقە کڕیستاڵییانە، توانیوێتی ئەسپێکی خەنەیی بە تەپوتۆزەکانی داهاتووی شار درووست بکات و شەوانە بە دەوراندەوری شاردا، بسووڕێتەوە و لە هەر لایەک هەستی بە لێدانی دەمارەکانی زەمین کردبێت بۆ قەوماندنی بوومەلەرزیەک، گڕکانێک، شتێک، ئەو ئەڵقە کریستاڵییانەی بەسەردا پڕژاندوون و لەبەر خۆیەوە، وێردی پیرۆزی خوێندووە. دەڵێن لە هەر شوێنێکیش نەخۆش و لێقەوماوی بینیوە، بێ ئەوەی بهێڵێت خۆیان ئاگاداری کارەکانی بن، چی دایرەی نادیاری بە دەستەوە بووە، بە ڕێی کردوونەتە نێو کانییە ژەنگاوییەکانی لەشیان، بەڵێنی درەختی بە جەستە دەردەدارەکان داوە و ناچار بە شفای کردوون.
من هەر چی ئەچووم بۆ لای هیچی بە خۆم نەدەوت. بەڵام دەڵێن کاتی خۆی لەنێو خەڵکدا بەپیری بوومەلەرزەکان ناسراوە و وتوویانە دەزانێت چۆن گوێ لە دەماری زەمین بگرێت. کەچی ئێستا تومەز ئەوەندە داییرەی ئاوەکانی داگیر کردووە قسەی لە بیر چووەتەوە. ئەگەرچی لەگەڵ من قسەکانی دەگواستەوە نێو دڵم و بێ ئەوەی پێویستی بە کەلیمە بێت، بە چرپەیەکی نەرم و نەبیس، مەبەستەکەی دەگواستەوە نێو مێشکم تا من بیانکەمە قسە و بۆ خەڵکی بگێڕمەوە. هەر من دەمزانی ئەو هەموو چارەڕەشی و نەمرییەی باپیرم لەو ڕۆژەوە، یاخود لەو نیوەشەوەوە دەستی پێ کردووە کە ژن و مێردێکی گرفتار، ڕوو لەم شارە دەکەن و پەنای بۆ دەبەن. لە پێشدا کە ئازارەکەیان دەبیستێ، پێی سەیر دەبێت کە ئەو ژن و پیاوە چلۆن پێیان زانیوە و ئاگەدار بوون کە مرۆڤێکی لەو چەشنە هەیە و ئەو هەموو کارەی لە دەست دێت؟ بەڵام دوایی ژن و پیاوەکە دادەنیشن و بەوردی بۆی دەگێڕنەوە کە ماوەیەکی زۆرە لەشکرێکی سەیر و نادیاری گەرم و چەور، ماڵەکەیانی داگیر کردووە و خۆیان و ماڵ و منداڵیان وەڕەز کردوون؛ بۆی باس دەکەن: نیوەشەوان چ دەنگەدەنگێکیانە، کاتێک دەچنە گیان دەفرەکانی چێشتخانەکەیان و بەتەقەتەقی پێکدادانی دەفرەکان هەڵیاندەستێنن لە شیرینی خەو و هەر کە دەچنە چێشتخانەکە، هیچ نابینن، تەنیا ئەوەندە نەبێت گوێیان لە نەڕەنەڕێکی سەیر دەبێت کە لە دەنگی ڕژانی ڕۆن دەچێت و نەڕەنەڕەکە بەردەوام هەڕەشەیان لێ دەکات تا زووە ماڵیان بۆ جێ بهێڵن. باپیرم هەر ئەو کاتە پەنجەکانی دەخاتە نێو ڕیشی و سەری دادەخات، وەک بیەوێت بانگی وردیلەکانی نێو ئاو بکات بۆ ڕاوێژکردن. ئەوان، ژن و مێردەکە، هەر بەردەوام دەبن لە چیرۆکەکەیان و دەڵێن: پاش ماوەیەکی کەم، منداڵە پاشەبەرەکەیان کە کچێکی چوار پێنج ساڵان دەبێت، بەدەم خۆیەوە دەست بە ورتەورت دەکات و زۆر جار بینیویانە لەگەڵ خۆی کایە دەکات، کە لێشیان پرسیوە ئەوە چیدەکەیت؟ ئاماژەی بە دەوروبەری کردووە و وتووێتی لەگەڵ هاوڕێکانم کایە دەکەم، نایانبینن؟ تەنانەت نیوەشەوێکیش ئاگایان لێی بووە منداڵەکەیان لەسەر جێی خۆی نەماوە. کە ماڵەکە دەگەڕێن و نایبینن، ڕوو دەکەنە حەوشەکە و درگای دەرەوە بە کراوەیی دەبینن. دایکوباوکی هەڵدێنە دەر. لە دەرەوە مانگ، تیشکێکی خستووەتە سەر کانییە کۆنەکەی بەر پیلکانەی مزگەوتی گەڕەکەکەیان. لەوێ کچەکەیان دەدۆزنەوە کە نانێکی وشکیی بە دەستەوە گرتووە و کوتێکی خۆی دەیخوات و کوتێکیش دەخاتە بەردەم تیشکەکە، کەس نازانێت بە کێ دەڵێت: بخۆ! بخۆ! گوایە هەر لە دوای ئەو شەوە، وردەوردە منداڵەکانی دیکەشیان، لەشکرەکە دەبینن و خێراخێرا دەقیژێنن: دایە دایە! ئەشا ئەو نوورە پێی گرتووە! جا دەستە و دامێنی چی مەلا و پیاوچاک دەبن، هیچیان هیچیان لە دەست نایات و هەر دێن و زۆرتر دەبن. تا وای لێ دێت نیوە شەوێک کە منداڵەکانی ئەو لەشکرە ئاژاوە دەنێنەوە و هەر بە قسەی گەورەکانیان ناکەن، گەورەیەکیان بە هێنانی ناوی باپیرم، دەیانترسێنێت: داسەکنێن! ئیتر ئاوا دەبێت باپیرم دەناسن و دەگەڕێن تا دەیدۆزنەوە...
دەگێڕنەوە باپیرم دوای ئەوە کە بارودۆخی ئەو بنەماڵە بەستزمانە دەبینێت، خێرا ڕێدەکەوێت بەرەو ماڵەکەیان و ئەوان لە ماڵی خۆی دادەنێت و دەڵێت تا خۆم نەنێرم لە دووتان، مەیەنەوە. ئەمە کەس ئاگای لێنەبووە، باپیرم لە مێشکیدا، لە بیرەوەرییەکانییدا نیشانی دام. ئەو شەوە هەر کە دەرگاتە ماڵی ژنومێردەکە، دەست بە تۆزتەکێنیی دار و دیواری حەوشەکە دەکات و دوای ئەوەش ناو ماڵەکە بە ئەڵقە کریستاڵییەکان ئاوپڕژێن دەکات. ئەمجار لە چەقی چێشتخانەکەیاندا دادەنیشێت و جگەرەیەکی توتن و پەڕە دەپێچێتەوە و لەگەڵ داگیرساندنی و قانگدانی دووکەڵەکەی، چاوەکانی تیژ تیژ دەکات و نیگاهی بە نێو دووکەڵدا ئەو دیو دەخات. یەکەوڕێ بۆ سەرکردەکەیان دەگەڕێت و هەواڵیشی لە کەس ناپرسێت، خێرا دەزانێت هەموویان خۆیان شاردووەتەوە بەڵام بە ترپەترپی دڵی ئەهوەنی، دەکوتێت بە حەشارگەی تاریکیاندا و وردەوردە ترپەیان لێ دەکاتە گرمە و دواییش بە نارەتە. من هەر ئەوەندەی دەزانم، ئاخر هێشتاش نە لای کەس باسی کردووە چی بووە و نەش هیچی دیکەی لەو بەسەرهاتە گواستەوە نێو مێشکی من. ئەوەندە نەبێ، نیشانی دام، کاتێک سەرکردەی لەشکری نادیار لە تاریکیییەوە وەدیدێت، بۆ ئەوەی باپیرم وازی لێبێنێت، کوتە ئاسنێکی دەداتێ کە لە قەبارەیدا، داهاتووی خۆی دەگێڕێتەوە. ڕەنگە هەر ئەو قەبارە ئاسنینە بووە بەردەوام هۆشداری بە باپیرم داوە لەسەر داهاتووی خەڵکی ئاسنپەرست، وا باپیرم ببووە وێردی سەر زمانی و هەمیشە دەیوت: هەمووتان بە ئاسن دەمرن، یان هەمووتان بە ئاسن لە ژیان دەردەپەڕێنن... شتێکی وا. ئیتر بێدەنگ دەبوو و دەرگای ماندووی مێشکی لێ دادەخستم.
هەرچەندە لەوە بەدوا، مێشکی هیچی نیشان نەدەدام، کەچی من هەرکات بەو کاتانەدا دەچمەوە، زیاتر دەچمە پێش، تیشکی مانگەکەی ئەو شەوەی سەر کانییە کۆنەکە، خێرا دەکەوێتە سەر بستێکی دیکە لە بەسەرهاتەکەی باپیرم و دەزانم لە دوای چەند ڕۆژێک، بەیانییەکی زوو دەنێرێتە شوێن ژنو پیاوە خاوەنماڵەکە و کە دەگەرێنەوە، دەبینن لە بەر شۆڕەبییەکەی حەوشەکەیاندا کانییەکی ئەوەندە هەڵقوڵیوە و باپیرم شانی داوەتە بەر شۆڕەبییەکە و بە ئاسوودەییەوە قاچەکانی هەڵماڵیوە و خستوونیە نێو ئاوی کانییەکە و خەریکە شڵپەشڵپ، بە قاچەکانی گوڵ و گیای تازە ڕوواوی دەوروبەری کانییەکە ئاوپڕژێن دەکات. دەزانم کاتێک باپیرم چاوی بە خاوەنماڵەکە دەکەوێت، بە دەم هەناسەیەکی قووڵەوە دەڵێت: ها، ئەوەش کانییەک، بۆ ئەو منداڵانە... بیستیشتان کەسێک دەعبای تاریک زەفەری پێ بردووە، بەم ئاوی کانییە بیشۆن، خوا کەریمە.
من ئێستا دەزانم، باپیرم کانییە نوێیەکەی نێو ئەو ماڵەی بۆ کامە دەرد، لە ئەستۆ گرتووە، بەڵام کەس نازانێت ئەو کانییە لە کوێیە و تەنانەت منیش تەنیا دەتوانم تا سەر کانییە کۆنەکە بچمەوە کە ئێستا وشکی کردووە و ساڵ دوانزەی مانگ، تەنیا چەند شەوێک، ئەویش لە دەمژمێر دوانزەی شەو بەولاوە، چەند دڵۆپە ئاویکی لێ دەچۆڕێت و بەس...
کاتێک ئەو بەیانییە، باپیرم لەو ماڵە دێتە دەر، بێ ئەوەی بیری لێبکاتەوە و بزانێت چ چارەنووسێک چاوەڕێیەتی، دەگەڕێتەوە بەرەو ماڵی خۆیان و دوای ئەوە ئیتر هیچ کەس، لە دەر و دەشت نایبینێت و کەسیش هیچی لێ نابیسێت. هەتا هەفتەیەک، لەرز دەیگرێت. حەوت ڕۆژی ڕەبەق لەژێر لێفە لێڵەکان نایاتە دەر. تەنیا ناڵەیەکی نهێنی لێ دەبیسترێ لەو ژێرەوە کە دەگرمێنی ئوم، ئوم، ئوم. دوای حەوت ڕۆژ بەیانییەکی زوو دەنگی دێت کە لە سەرشۆرکە تاریکەکەی ماڵ خەریکی خۆ خاوێن کردنەوەیە و جارێکیان خۆی لە مێشکیدا نیشانی دام: گەڵکوو هاتنە دەرەوەی لە ژووری سەرشۆرکەکە دەست دەکات بە شکاندنی ئاوێنەکانی ماڵ و هەر ئەو بەیانییە دوای شکاندنی هەموو ئاوێنەکان، بە دەم پێچانەوەی جگەرەیەکی تووتن‌وپەڕە، لە دەم پەنجێرەی دیوەخان، یەکەم قسەی نائاسایی لێ دەبیستن و لەگەڵ مژینی قووڵی دەمنەکەی، بڕیار دەدات: ئیتر ئاوێنە قەدەغە بێت... داپیرم لێی وەدەنگ دێت و تا ماوەیەکی زۆر لە شیشەی پەنجێرەکاندا خۆی دەڕازێنێتەوە. دواییش زانیم: باپیرم، ئەو شەوە لە ماڵی ژن و مێردەکە، هەر کە سەرکردەی لەشکرە نادیارە کەی لەنێو دووکەڵەکاندا، لێ وەدیدێت د، نەڕاندووێتی و نەیزانیوە سەرکردەکە، ژنێکی هەزار ساڵەی لە باخەڵیدا داگیر کردووە و بە نەڕاندن، خستووێتییە قەبارەی کوتە ئاسنێکەوە ئەوەندەی ئەنگوستێک. بۆیە کاتێک بە نەڕەی باپیرم مەحف دەبێتەوە بە ئاسماندا، ژنەکەی لێ بەر دەبێتەوە و چارەڕەشییەکە ڕێک لەوێوە دەستپێدەکات کە باپیرم هەڵیدەگرێتەوە و دەیخاتە باخەڵی. دەزانم ئەو شەوە تاوەکوو بەیانی ئەو شەڕە درێژەی کێشاوە و لە کۆتاییدا سەرکردەکە ڕازی دەبێت کوتە ئاسنەکەی لێ نەستێنێتەوە، بە مەرجێک باپیرم ڕێگەیان بدات بە خۆی و لەشکرەکەیەوە، شار جێبهێڵن و چیتر نەگەڕێنەوە. باپیرم لە خۆشیی ئەو ژنە هەزار ساڵە پوختەکراوەی نێو کوتە ئاسنەکە، ئامادە دەبێت وازی لیبێنێت و کاتێک لەشکر بزر دەبن، ڕۆژ بووەتەوە. هەست دەکات باخەڵی چەپی هێندەی چیایەک قوورس دەبێت و تازە تێدەرگات چیکردووە بە خۆی. خێرا هەڵدێتە دەر لە لای شۆڕەبییەک سەر دەکاتە سوژدەوە. کوتە ئاسنەکە لە باخەڵیدا، بە پێکەنینێکی هەراسهێنەوە، خێراخێرا هەڵدێت و دەگەڕێتەوە، هەڵدێت و دەگەڕێتەوە و قیژەقیژ هەر پێدەکەنێت. هەر قیژەیەکیشی ڕستەیەکی لەگەڵە کە باپیرم دەخاتە ترسەوە و سەری لە سوژدە پێهەڵناگرێت هەتا هەست بە تەڕایی خاکەکەی ژێر تەوێڵی دەکات. باپیرم سەر هەڵناگرێت و هەر دەگریەت. ئاگای لێنابێت کە ئاوی چاوی خۆیەتی دەرژێتە سەر خاکەکە و خاک توانای وەرگرتنی نییە و دەریدەداتەوە هەتا دەبێتە کانییەک لەژێر ئەندامی هێزلێبڕاوی باپیرمدا. دوای ئەوە باپیرم هەمیشە دەیوت نەریتی ئێمە وەهایە کە شتێکمان بەخشی، وەریناگرینەوە. ئەوسا پێدەکەنی و بە چرپە دەیوت، نیوەی کانییەکانی زەوی، وا درووستبوون... جارێکی دیکەش بیری ڕستەی ژنە هەزار ساڵە پوختەکراوەکەی نێو کوتە ئاسنەکە دەکەوێتەوە و ئەم جارە دەهێڵێت منیش بیری ببینم: کاتێک سینگی لێدەکوتێت و دەڵێت: یاخوا نەوە و نەتیجە و نەدیدە و نەبیرەت بە دەستی خۆت کفن بکەیت و تاوەکوو ئاخرزەمان زیندوو بمێنیتەوە و بینەری حکوومەتی ئاسن و لەخەو ڕاچەنینی دەمارەکانی بوومەلەرزەی نێو دڵی گوشراوی زەوی بیت!
پێم وابێ بۆیە باپیرم کە ڕاستییەکەیتان بوێت، نازانم باپیری باپیری کام باپیرم بووە و کەس لەبیری نەمابوو تەمەنی چەندە، ئەوەندە شەو و ڕۆژ مێشکی نیشانی من دابوو و منیش بەسەرهاتە بێ سەرەوبەرەکانیم بۆ ئەم و ئەو گێرابووەوە، ئیتر هەموومانی وەڕەز کردبوو. نە چیتر توانای ئەهوەن کردنەوەی دەمارەکانی زەوی مابوو کە نەهێڵێت بوومەلەرزەمان تێ‌بەربدات؛ نە چەنای چەند ساڵ بوو چیتر درەختی چەقاندبوو، کانیی درووستکردبوو، دەردەداریی ئادەمیزادی لە ئەستۆ گرتبوو، چووزانم تەپوتۆزی پێ کەوی کرابوو، بە تۆفانی گوتبوو وست، مۆڕەی لە هەورەبرووسکە کردبوو، نە توانیبووی ئەنگوستە ئاسنەکەی نێو باخەڵیشی ئازاد بکات و بیگەڕێنێتەوە بۆ نێو کانییە نهێنییەکانی ژێر زەوی، تێکەڵ بە وزەکانیان بکاتەوە. لە هەموو ئەم ساڵانەدا، ئەوەندە نەوە و نەتیجە و نەدیدە و نەبیرەی خۆی کفن کردبوو کە بە قەد ئەنگوستێکی لێ مابووەوە و کەس نە دەیبینی و نە ئەگەریش دیتبای، دەیناسییەوە. زۆر جار دەمیبینی لە باخەڵی دانەدانەی ئەو نەوە و نەتیجە و نەدیدە و نەبیرانەیدا بوو کە ئەمڕۆ و سبەی دەیناشتن و لەبیری دەکردن. بۆیە دوێشەو، یان شەوێک لەم شەوانەدا، بڕیارم دا بیکووژم و فڕێی بدەمە نێو یەک لەو کانییانەی کە لەمێژ بوو وشک ببوون، ئەمە خوایە دیجلەیەک، فراتێک، شتێکی لێ هەڵبقوڵێت و جارێکیتر زەوی ببووژێنێتەوە... [1]

پووشپەڕی 1391ی هەتاوی
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 325
HashTag
פריטים המקושרים: 1
ביוגרפיה
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
ספר: כתבה
ערים: Erbil
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ئەمیر سیراجەدین ) על 14-05-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ב- 14-05-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) על: 05-04-2024
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 325
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,488
תמונות 105,019
ספרים 19,490
קבצים הקשורים 97,492
Video 1,398
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
Folders
הספרייה - פרובנס - ישראל הספרייה - ספר - גיליון כורדי הספרייה - ניב - עברית הספרייה - Publication Type - הספרייה - PDF - מאמרים - ספר - גיליון כורדי מאמרים - ספר - חברתי מאמרים - Publication Type - Scanned Document מאמרים - ניב - עברית מאמרים - פרובנס - Kurdistan

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.907 2!