הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,373
תמונות 104,703
ספרים 19,263
קבצים הקשורים 97,549
Video 1,398
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
سپییکردنەوە یاخود شۆردنەوەی دراو
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سپییکردنەوە یاخود شۆردنەوەی دراو

سپییکردنەوە یاخود شۆردنەوەی دراو
ناونیشانی بابەت: سپییکردنەوە یاخود شۆردنەوەی دراو
ئامادەکردن: د. #وەهاب حەسیب محەمەد#

لە مێژە هەر کەس گەرەکی بووبێت بە شێوەیەکی نا-قانوونی سەرمایە کەڵەکە بکات و پێبگات، دەستی بۆ تاوان و نا-قانوونی بردووە. ئەم دیاردەیە وەک هەر دیاردەیەکی نا-قانوونی ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هۆکار، شایەد دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی بگەڕێتەوە بۆ تێکڕای باج و ڕسومات کە دەخرایە سەر چالاکییە ئابووریەکان، چونکە سەرمایە بە قاچاغ لە شوێنێکەوە بۆ جێگەیەکی تر دەبرا، بەتایبەت ئەو شوێنانەی کە سیستمی بەڕێوەبردن یاخود گەندەڵی کارگێڕی تیایدا لێڵ و ئاڵۆزبوون.
=KTML_Bold=“مەبەست لە سپیکردنەوەی دراو چییە؟”=KTML_End=
سپیکردنەوەی پارە Money laundering دیاردەیەکی کۆنە، لەو کاتەوە گەشەیکردووە کە ‌ئادەمزاد پێویستی بە شاردنەوەی ‌ ئەو پارانە بووە کە بەشێوەیەکی نا-قانوونی بەدەستی هێناون‌ وەک دزی و ساختەکردن، بازرگانی بە مادەی هۆشبەر یان ئەو سەرمایانەی کە‌ ‌ لە ‌ڕێگای چەتە یی و ڕێگریەوە کەڵەکەی کردوون و … هتد.
شۆردنەوەی پارە یەکێکە لە دیارترین چالاکییە تاوانکارییەکان، هۆکارێکە بۆ سستبوونی پڕۆسەی بازرگانی و ڕاگرتنی چالاکی بازرگانی ناو دەوڵەتی، پێگەیشتنی چینێکی نەناسراو لە کەسانی گوم ناو بە تایبەت ئەوانەی خاوەن وەبەرهێنانی گەورەن، بۆ نموونە ناوەندی کەنداو بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ساڵی 2000 ئاماژەی کردووە کە 25% ئاڵۆوێری دارایی لە ناو بازاڕەکانی دنیادا دەرفەتی سپیکردنەوەی دراویان تیادا هەیە، هاوکات توێژینەوەکان ئاماژە دەکەن کە 70% قەبارەی سپیکردنەوەی دراو لە ڕێگای بازرگانی بە مادەی هۆشبەر، بازرگانیکردن بە چەک ساختەکردنی دراوەکانەوە پەیدا دەبێت و شاری نیۆرک گەورەترین ناوەندی جیهانییە بۆ پیادەکردنی ئەم تاوانە.
=KTML_Bold=“پێناسەی سپیکردنەوەی پارە”=KTML_End=
یەکێکە لە تاوانە ‌ ئابوورێکان، ئامانجی ڕووپۆشکردنی قانوونی ئەو کارانەیە ‌ کە لە ‌بەدەستهێنان‌، کۆکردنەوە‌، بەڕێوەبردن‌، وەبەرهێنان‌، هەڵگرتن‌، ئاڵووێرکردن و گواستنەوەی دراودا بەکار دەهێنرێت. وەک چاندنی ڕووەکی هۆشبەر، کڕین‌، فرۆشتن‌ و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە، دزی و بازرگانیکردن بە شوێنەواری دێرین‌، بازرگانیکردن بەکۆیلەی سپی، دەست بە ‌سەراگرتن و فڕاندنی هۆکارەکانی گواستنەوە و … هتد.
=KTML_Bold=“مێژووی سپیکردنەوەی دراو”=KTML_End=
دیاردەی سپیکردنەوەی پارە، دیاردەیەکی کۆنە، سەرەتا بەندبووە دەست درێژێکانی چەتەکانی دەریا، لە سەدەکانی ناوەڕاستدا و لە ئەوروپا قەرزی ڕەبانی بەشێوەیەکی یەکجار بەربڵاو تەشەنەی کردبوو، ئەمجۆرە قەردە لای کلێسا یاساغ و قەدەغە بوو. دوای جەنگی جیهانی دووەم، گەورەترین پڕۆسەی سپیکردنەوەی دراو ڕوویدا، کاتێک بانکەکانی سویسرا ڕازیبوون بە هەڵگرتنی پارەکانی ئەڵمانیاو ئیتالیای دۆڕاوی جەنگ کە بە (10) ملیارد ئەمریکی مەزەندە دەکرا، لەو ساتە وەختەدا حکومەتی ئەمریکا پشتیگری لە دۆسیەی گەڕانەوەی ئەو پارانە دەکرد و کەوتە ڕاوە دوونانی بانکەکانی سویسرا.
تا ساڵی هەشتاکانی سەدەی ڕابردو دەستەواژەی شوشتنەوەی پارە نەناسرابوو، ساڵی 1988لە ڤیەنا ڕێککەوتنامەیەک لە بارەی بەرەنگار بوونەوەی مادەی هۆشبەر و سپیکردنەوەی دراو گەلاڵە کرا، ساڵی 1995 لە ئەمریکا قانوونێک لەو بارەوە جێبەجێکرا. ساڵی 1997 ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ئاماژەی بە قەبارەی سپیکردنەوەی پارە کردووە کە ساڵانە دەگاتە سەد ملیار دۆلار واتە 2% داهاتی جیهان.
=KTML_Bold=“هۆکارەکانی سپیکردنەوەی دراو”=KTML_End=
1. گەشەکردنی ناوەندەکانی دارایی لە ناوچەکانی (ئۆفشۆر) هەندێک جار بە “بەهەشتی ئۆفشۆر” ناو دەبرێت، ناوچەی ئۆفشۆر بریتییە لە؛ ناوەندگەلێکی دارایی، زۆربەی کات ئەم ناوەندانە ناکەونە ژێر کۆت‌ و بەندی ‌ قانوونە نیشتمانێکانەوە، یان داهاتەکانیان باج نایانگرێتەوە، هەبوونی ناوەندگەلێکی لەم جۆرە، هەلێکی زێڕینە بۆ ئەوانەی دەیانهەوێت لە ‌دانی باج خۆیان بدزنەوە، لە دۆخێکی وەهادا دراو لە ‌گشت لایەکەوە ڕوودەکاتە ئەو ناوەندانە بێ ئەوەی ‌لە سەرچاوەکە ی ‌بپرسڕێتەوە، زۆرێکی ئەم ناوەندانە بەشێوەیەک کاردەکەن ئیشەکانیان نزیکە لە سەندوقی ‌ڕەش Black box” ەوە، چونکە تاوانکاران دەپارێزن لە شاردنەوەی سەرچاوەی دارایەکانیان.
2. پێشکەوتنی سیستمی ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنی لە بواری دراودا؛ هۆکارەکەی ئەو شۆڕشەیە کە لە ‌بواری گەیاندن لە ‌سەر ئاستی جیهان درووستبووە، هەروەها بەکارهێنانی تۆڕی کۆمپیوتەر کە هەموو ناوەندەکانی دارایی و دراوی لە جیهاندا پێکەوە گرێداوە، بەشێوەیەک گواستنەوەی پارە لە شە و ڕۆژدا و بە ‌بەردەوامی و لەوپەڕی ئاڵۆزیدایە و کارێکە دۆزینەوەی ‌سەرەداوەکانی کردووە بە مەحاڵ‌.
ئامانجی سپیکردنەوەی ‌دراو، شاردنەوەی سەرچاوە بنەڕەتییەکانی پارەیە و گەڕانە بەشوێن ڕووپۆشێکی قانوونی بۆ ئەو دراوانەی بەشێوەی نا-قانوونی بە ‌دەستهاتوون. لە ناوەرۆکدا کرداری سپیکردنەوەی دراو فێلێکە لە دەسەڵاتە جیاوازەکان دەکرێت دەربارەی سەرچاوەکانی پارە بۆ نموونە دەسەڵاتی حکومەت، قانوون و… هتد.
=KTML_Bold=شێوازەکانی شوشتنەوەی پارە”=KTML_End=
1. سپیکردنەوەی دراو لە ڕێگەی بە ‌گەڕخستنی ئەو بڕە پارانەیە کە بە شێوەیەکی ناقانوونی پەیداکراون وەک فرۆشتنی چەک، لەشفرۆشی و مادەهۆشبەرەکان و …هتد‌.
2. سپیکردنەوەی ‌پارە بەشێوەیەکی ‌پێچەوانە لەم شێوازەدا بنەمای بڕە ‌دراوەکە قانوونه، واتە سەرچاوەی دراوەکە یاساغ نییە، بەڵام خەرجکردنی ‌ یاساغە وەک خەرجکردنی پارە لە ‌بواری کڕینی چەک ئەو چەکانەی کە یاسا نێو نەتەوە یەکان یاساغیان کردووە.
=KTML_Bold=“قۆناغەکانی سپیکردنەوەی دراو”=KTML_End=
1. قۆناغی بەگەڕخستنی پارە؛ لەم قۆناغەدا بە مەبەستی خۆ ڕزگارکردن لەو بڕە پارە زۆرە، هەوڵدەدرێت ئەو بڕە ‌دراوە نا-قانوونیە بەشێوەیەک لە شێوەکان بە گەڕ بخرێت، وەک: دانانی دراوەکە و بەگەڕخستنی لە ‌یەکێک لە بانکەکاندا، یان لە دامەزراوەیەکی دارایدا، گۆڕینەوەی بڕە دراوەکە بە دراوی بێگانە، یاخود خەرجکردنی لە کڕینی ئوتومبێل‌، یەختی گرانبەهاو بەگەڕخستنی لە بواری بیناسازی “عەقارات” دا، ئەم قۆناغە بۆ ئەو کەسانەی ‌کاری سپیکردنەوەی دراوەکە دەکەن گرانترین قۆناغە، چونکە ئەگەری ئاشکراکردنی زۆرە بە ‌تایبەت لەم قۆناغەدا دراوەکە پێکدێت لە گوژمەی نەختینە یەکی زۆر.
2. قۆناغی ‌ کۆکردنەوە یان شاردنەوە؛ پاش ئەوەی دراوەکە لە بانکەکاندا ڕێگای یاسای پێ دەگیرێتەبەر، لە هەنگاوی داهاتوویدا خاوەنی دراوەکە “سپیکەرەوەی پارەکە”، لە ڕێگای کۆمەڵێک کرداری ئاڵۆزی بانکییەوە هەڵدەستێت بە داشبەشکردنی پارەکە، لەم هەنگاوەدا خاوەن ‌ پارەکە لە کارەکانیدا ‌ شێوازی قانوونی بانکی ڕەچاو دەکات تا گەڕان‌ و هەنگا و هەڵگرتن بە ‌شۆێن سەرچاوەی ‌ دراوەکەدا کارێکی ‌ قوورس بێت، گرنگترین هۆکار لەم قۆناغەدا بریتییە لە ‌ گواستنەوەی ‌ دراوەکە لە ‌بانکێکەوە بۆ یەکێکی ‌ تر یان ئاڵووگۆڕی دراوەکە بە ڕێگای ‌ ئیلکترۆنی.
گەڕان و شوێن هەڵگرتنی دراوەکە قوورستر دەبێت، کاتێک پارەکە ڕادەستی ئەو بانکانە بکرێن کە زۆر نهێنی پارێزن ‌ بەرانبەر ئەو پارانەی لە وڵاتانی ‌ ترەوە ڕادەستیان دەکرێت، ئەو بانکانە بە “پەناگای ‌ ئارام، پەناگە ی ئارامی بانکی” ناودەبرێن، ئەم پەناگانە ‌ بەوە ناسراون ‌قانوونەکانیان کارئاسانی زۆر دەکەن‌ و هۆکاری گواستنەوەی باشیان لە بەردەستدایە وەک کەشتی و فڕۆکە، هەروەها زۆر بە ‌ئاسانی توانای درووستکردنی کۆمپانیایان هەیە.
3. قۆناغی پێکەوە بەستن؛ ئەم قۆناغە کۆتا هەنگاوە لە شوشتنەوەی پارەکەداو بە قۆناغی وشکردنەوە ناودەبرێت، لەم قۆناغەدا پارە سپیکراوەکە گرێ دەدەرێت بە سوڕێکی ئابووری و سیستمی بانکییەوە، تا وەک دەستکەوت یان داهاتی گرێبە ستی ‌ بازرگانی دەربکەوێت، نموونەی ‌ ئەمکارانە کۆمپانیا و قەرزی خەیاڵی. کاتێک پارەکە دەگاتە ئەم قۆناغە ئەستەمە جیاکاری ‌ بکرێت لەنێوان پارە نا-قانوونی و دراوێکی ‌ قانوونیدا، تەنیا ‌ لە ‌ نێوان هەواڵگر‌ و چەتەکانی ‌ سپیکردنەوەی دراودا لە میانەی گەڕان و کۆکردنەوەی هەواڵدا و بە مەبەستی ‌ گەڕان و پشکنین دەتوانرێت کارێک بکرێت.
=KTML_Bold=”کاریگەریی سپیکردنەوەی پارە لە بوارەکانی ڕامیاری، ئابووری وکۆمەڵایەتیدا”=KTML_End=
1. کەمبوونەوەی داهاتی نەتەوەیی ‌ و بە هەدەردانی ئابووری وڵات، کە ‌لە بەرژەوەندی ئابووری دەرەکی تەواو دەبێت. چونکە خاوەن پارەکان لە ناوخۆدا ئەو پارانەیان دەست کەوتووە و خۆیان لە دانی باج دەدزنەوە، لەدەرەوەی سنوور کاری پێ‌ دەکرێت و لایەنێکی دەرەکی کەڵک لەو سەرمایە دەبینێت.
2. کاریگەریی لەسەر دابەشکردنی داهاتی نەتەوەی، بەهۆی سەرچاوە نا-دیارە کەیەوە چینێک پێ دەگەن لە کاتێکدا مافی ئەو خاوەندارێتییەیان نییە، دواتر خۆیان لە پێدانی باج دەدزنەوە کە حکوومەت بۆ تەواوکردن و ڕایکردنی ئیشەکانی پێویستێتی.
3. کڕینی گۆێرایەڵی ‌ و خۆشەویستی ‌ پیاوانی پۆلیس و دادگاکان، هۆکارهکەی لاوازی پێکهاتەی دەزگاکانی دەوڵەتە‌، ئەنجامەکەی بریتییە لە ‌بڵاو بوونەوەی مەترسی ئەو کۆمەڵانەی تاوانی ڕێکخراو ئەنجام دەدەن. دواتر ئەو پرسیارە سەرهەڵدەدات، ئەمەت لە کوێ‌ هێنا؟
4. داڕووخانی ‌ بەهای دراوی نیشتمانی و ناشیرینبوونی وێنەی بازاڕی دارایی نەتەوەیی.
5. بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسانی ئەو کاڵا و شمەکانەی خراونەتە ڕوو بەشێوەیەکی نالۆژیکی و هەڕەمەکییانە. بۆ ئەو چین و تۆێژانەی کە ئارەزووی بەکارهێنانیان زیادی کردووە.
6. دابەزینی ڕێژەی پاشەکەوت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی، نەدانی باج‌ و کەم توانایی و ‌گەندەڵبوونی دەزگاکانی بەڕێوەبردن.
7. تێکچونی بواری ڕکابەری ‌ و گەندەڵبوونی کەشی وەبەرهێنان و بڵاوبوونەوەی بێ کاری لە وڵاتدا.
=KTML_Bold=“سپیکردنەوەی پارە لە ئێراق”=KTML_End=
دوای جەنگی دووەمی کەندا و لە ساڵی 2003و پاش نەمانی چاودێری حکوومی بەسەر دامەزراوەکانەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، بەهۆی ڕووخانی ژێرخان و لاوازبوونی بازاڕی ئێراق، وڵات بوو بە ژینگەیەکی لە بار بۆ تاوانی شوشتنەوەی پارە، پێکهاتەکانی ژینگەیی ناوخۆیی و دەرەکی کەشێکی لە باریان درووستکرد بۆ گەندەڵی و سپیکردنەوەی دراو، سەرچاوە ئەمنێکان دەیان دیاردەیان لەو بوارەدا تۆمار کردووە وەک تاڵانکردنی بانکەکان، ئاودیووکردن و هەڕاجکدرنی شوێنەوارە دێرینەکانی وڵات، بە قاچاخبردنی نەوت و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر.
بانکی ناوەندی لایەنێکی تری کایەکەیە، بە گوتەی چاودێران کار بۆ داچۆڕاندنی دراوی قوورسی بیانی دەکات، بۆ نموونە (5-6) گرووپی مافیا قازانجی ڕۆژانەیان (280دۆلارە) ە، لیژنەی دارایی لە پەڕڵەمانی ئێراق ئاشکرایکرد لەنێوان ساڵانی (2006-2014) (360دۆلارە) ملیار لە داهاتی وڵات بە گەندەڵی و سپیکردنەوە بە تاڵان براوە کە کاریگەریی زۆر خراپی لەسەر داهاتی نەتەوەی درووستکردووە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 264
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 10-04-2023
פריטים המקושרים: 1
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: כלכלה
ספר: מחוכם
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 10-04-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شادی ئاکۆیی ) ב- 10-04-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( شادی ئاکۆیی ) על: 10-04-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 264
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,373
תמונות 104,703
ספרים 19,263
קבצים הקשורים 97,549
Video 1,398
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל הספרייה - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - Kurdistan ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מפלגות וארגונים - ארגון - ידידות מאמרים - ספר - נשים

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.266 2!