הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,083
תמונות 106,706
ספרים 19,299
קבצים הקשורים 97,346
Video 1,392
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
لەیلا بەدرخان؛ ئەستێرەی سەما و مۆسیقای کوردی
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەیلا بەدرخان؛ ئەستێرەی سەما و مۆسیقای کوردی

لەیلا بەدرخان؛ ئەستێرەی سەما و مۆسیقای کوردی
لەیلا بەدرخان؛ ئەستێرەی سەما و مۆسیقای کوردی
هۆشیار جەمال

لەیلا بەدرخان لە ساڵی 1908 لە ئەستەمبۆڵ لە دایکبووە، قوتابخانەی باڵای هونەری بالیەی لە ئەڵمانیا تەواوکردووە. لە دوای ساڵی 1925 دەستی بە چالاکی سەر شانۆ کردووە.
لەیلا بەدرخان لە ساڵانی 1930 شووی بە هونەرمەندێکی پۆڵۆنی کرد، تا ساڵی 1986 لە پاریس پێکەوە دەژیان. هەر لە ساڵی 1986 کۆچی دوایی کرد و کچێکی لە دوا بەجێما بە ناوی Nevin) نیڤین) کە ئێستا لە فەڕەنسا دەژی و لە ڕۆژنامەیەکی میسریدا کار دەکات. لەیلا بەدرخان دەستە خوشکێکی نزیکی کچی محەمەد عەلی عەونی بوو، خاتوو دووڕەیە، کە ئێستاش هەر لە پاریس دەژی. مامۆستا شاکر فەتاح، تاقە نووسەرێکی کوردە، کە دێڕێکی لە بارەی ئەم کچە سەماکەرە کوردە نووسیبێت لە ژمارە (3) ی گۆڤاری نزار، ساڵی 1948.

$لەیلا بەدرخان$
کچە هونەرمەندی کورد، لەیلا بەدرخان، بێ ئەوەی تا ئێستا پێبزانین، بە پێی ئەرشیف و سەرچاوە فەڕەنسییەکان، دەردەکەوێ کە لە ساڵانی سییەکاندا یەکێک بووە لە ئەستێرە هونەرییە هەرە پرشنگدارەکانی ژیانی شەوبێری و شەو ئاهەنگە مۆسقایییەکانی ئەوروپا، هەروەها ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە لە ناساندنی سەما و مۆسیقای نەتەوەیی کورد بە خەڵکی ئەورووپا. لە ئەرشیفێکدا کە لە شێوەی دۆسیەیەکی دوازدە لاپەڕەییدا لە پەڕتووکخانەی (لانگزۆ) لە پاریس دۆزیمانەوە. باسی ئەوە کراوە کە کچە هونەرمەندی کورد (لەیلا بەدرخان) لە ساڵانی سییەکاندا چەندین ئاهەنگی مۆسیقا و سەمای کوردی جۆراوجۆری لە وڵاتەکانی: ئەمریکا، بەلژیکا، هۆڵەندا، سویسرا، ئیسپانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا… پێشکەش بە خەڵکی ئەوروپی کردووە. بەم سەما و ئاهەنگە مۆسیقایە کوردییانەشی، سەرکەوتن و ناوبانگێکی فراوانی لەسەرتاپای وڵاتە ئەوروپییەکاندا بەدەست هێناوە.
ئەم ئەرشیفە بێ ئەوەی بەروار و ساڵی نواندنی هەموو ئەو چالاکییە هونەرییانەی ئەم کچە هونەرمەندەمان بە تەواوەتی بۆ دەستنیشان بکات، باسی ئەوە دەکات کە (لەیلا بەدرخان) لە ڤیستیڤاڵێکی هونەری جیهانیشدا، لە ڤیزدیڤاڵی سالز بۆرگ Salz boug (نازانین لە چ بەروارو ساڵێکدا، بەڵام ئاشکرایە پێش 1935 بەشدارییەکی چالاکانە و کارامانەی کردووە، هەروەها لە بەڕێوەبەرایەتی دەزگای (Lascala de Milan ) ئەندام بووەو شەرەفی ئەوەی دراوەتێ کە لە بالییەیەکی بەناوبانگی ڕۆژهەڵاتییانەدا ڕۆڵی بنچینەیی ببینێت؛ لە بالیەی (Respighi) بە ناونیشانی (بەلقیس شاژنی سەبا) بەداخەوە ئێمە نەمانتوانی هیچ شتێک لە بارەی ژیاننامەی (لەیلا بەدرخان) ساغ بکەینەوە، تەنیا ئەوە نەبێ کە دەزانین وەک لە سەرچاوە فەڕەنسییەکانیشدا پەنجە نوما کراوە؛ لەیلا بەدرخان کچی “عەبدولڕەزاق بەدرخان”ی شۆڕشگێڕی کوردە، کە لە سەرەتای ئەم سەدەیەدا، هاوشێوەی چەندین ڕووناکبیرانی دیکەی باکووری کوردستان پەڕاگەندەی دیوی ئێران ببوون و لە دەوروبەری ساڵی 1912 لە شاری (خۆئی) گیرسابوونەوە. دیارە لەیلا بەدرخان لەو سەروبەندەی ساڵانی دەیەکاندا جارێ منداڵ بووە و ژیانی هونەریی دەستی پێنەکردووە، هێشتا پەڕاگەندە و ئاوارەی ئەوروپا نەببوو. ئاشکراشە کە دیدی ناسیونالیستانە و بیری پێشکەوتنخوازانەی باوکی، ڕووناکبیرێکی دنیا دیدەی وەک “عەبدولڕەزاق بەدرخان” کاریگەرییەکی زۆری نواندووە بەسەر پەروەردە بوونی ڕوحی و هونەریی ئەم کچە هونەرمەندە. ئەگەر کاریگەریی ئەم بیرە ناسیونالیستە پێشکەوتنخوازەی باوکی نەبوایە، ئەوا هیچ کچە کوردێک لە ساڵانی سییەکاندا جورئەتی ئەوەی نەدەکرد کە ببێتە (سەماکەر) و بێت لە ئەوروپا بەدوای شۆرەتی خۆیدا بگەڕێ.
وەک لە هەندێ نووسراوەکانی ناو گۆڤار و ڕۆژنامە فەڕەنسییەکانی ئەو سەردەمەدا بۆمان ساغ کرایەوە؛ لەیلا بەدرخان، نەک هەر شارەزایییەکی قووڵ و فراوانی لەبارەی هونەری سەماو مۆسیقای فۆلکلۆری کوردیدا هەبووە، بەڵکوو ئەم هونەرمەندە (سەما و مۆسیقا) ی بە شێوەیەکی ئەکادیمییانە و زانستییانەش خوێندووە، وەک هەر هونەرمەندێکی کارامەو هاوچەرخی سەردەمەکەی خۆی، بە تەواوەتی لەم هونەرە شارستانییە دانسقەیەدا قاڵ بۆتەوە، بەرهەمەکانیشی؛ بەری داری کۆشش و خوێندنەوەیەکی قووڵی ئەکادیمییانەی ئەون. جگە لەمانەش شارەزایییەکی فراوانی لەبارەی هونەری مۆسیقا و سەما جۆراوجۆرە ڕۆژهەڵاتییەکان هەبووە. لە هەمان کاتدا مۆسیقای ئەورووپی و هەندێ لە سەما ئەورووپییەکانیشی باش ناسیوە، تەنانەت لەباری پراکتیکیشدا، بۆ نموونە لە سەمای (بالیە) دا، سەماکەرێکی خاوەن ئەزموون و کارامە بووە . دەردەکەوێ کە لەیلا بەدرخان، دوا بەدوای هەر ئاهەنگێکی سەما و، هەر ئاهەنگێکی مۆسیقایی کە لە وڵاتێکی ئەوروپیدا گێڕابێتی، ئیتر ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو وڵاتە، بە لێشاو ڕاپۆرت و وتاریان لە بارەیەوە بڵاو کردۆتەوە، چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەنووسییان لەگەڵ سازکردووە، ژمارەیەک لە ڕۆژنامە و گۆڤارە پاریسییەکانی ئەو سەردەمە، وەک فیگارۆ (Le figaro) ، لێبێرتی (Le liberte) ، دێب (Les Sem aine) ، تەنانەت گۆڤارێکی ناودارو گرنگی وەک جیهانی مۆسیقا (Le monde Musical) و (رێبەری مۆسیقا Guid Musical) ش وتارو ڕاپۆرتی تەرخانکراویان لەبارەیەوە بڵاو کردۆتەوە، وێڕای چەندین وێنە و پرۆپاگاندە و بیروبۆچوونی جۆراوجۆر.
کەواتە دیارە، لە وڵاتانی دیکەشدا (لە ئەمریکا و لە هۆڵەندا و ئیتاڵیا و بەلجیکا و ئیسپانیا و سویسرا) بەهەمان شێوە، لە ماوەی گێڕانی ئاهەنگەکانیدا، ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو وڵاتانە ڕاپۆرت و وتاریان لەسەر بڵاوکردبێتەوەو ئێمە جارێ نەماندیبن.
هەموو لایەکمان ئاشکرایە، لەیلا بەدرخان وەختێ کە ئەم ئاهەنگە کوردییانەی لە پایتەختی وڵاتە ئەوروپییەکاندا ئامادە و پێشکەش کردووە، واتە لە ساڵی 1935دا مۆسیقا و سەمای کوردی لە ناوەوەی وڵاتدا (لە کوردستان) دا هێشتا بە هیچ شێوەیەک بەو شێوە تازە و فراوان و هاوچەرخەی خۆی لە دایک نەببوو، بۆیە لەیلا بەدرخان بە یەکێک لە یەکەمین ئەو ئافرەتە هونەرمەندە کوردانە لە قەڵەم دەدرێت کە هەوڵیان داوە بۆ بوونیادنان و بووژاندنەوەو بڵاو کردنەوەی هونەری سەما و مۆسیقای کوردی. بەداخەوە، ئەو هەموو “یەکێتی”و مەڵبەندە کولتورییانەی کورد لە ئەوروپان، کەچی هەرگیز غەم لە کۆکردنەوەی ئەم جۆرە ئەرشیف و تێکست و دۆکیۆمەنتە مێژووییانە ناخۆن. ئەگینا شەیتان دەزانێ داخوا چەند نەوارو فیلم و کاسێتی ڤیدیۆیی ئەم کچە هونەرمەندە کوردە و هی دەیانی دیکەش ئێستە لە ئەرشیفخانەکانی ئەوروپادا کەوتوون.
هەر بۆیە بە شتێکی سەیر نازانرێ کە گەلێک لە شارەزایانی مۆسیقا و هەروەها ئامێری مۆسیقاناسە ئەوروپییەکان، بۆ نموونە لەوانە (فرانسوا ڕێنێ ترانشیڤۆر) بنەچەی گەلێک لە ئامێرە مۆسیقاییەکانی ڕۆژهەڵات، وەک (تەنبوور) و بوزک / بزخ Bazuq دەگێڕێتەوە بۆ کورد، دەڵێ کە لە سەرەتادا کورد ئەو ئامێرە مۆسیقاییانەی داهێناوە.[1]

سەرچاوە:
د. #فەرهاد پیرباڵ#، کورد لە دیدی ڕۆژهەڵاتناسەکانەوە، لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی کلتور، چاپی دووەم، ساڵی 2020.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 709
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 18-01-2023
פריטים המקושרים: 4
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 18-01-2023 (1 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: אמנותי
Technical Metadata
איכות פריט: 94%
94%
נוסף על ידי ( زریان عەلی ) על 22-01-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شادی ئاکۆیی ) ב- 22-01-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( شادی ئاکۆیی ) על: 22-01-2023
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 709
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,083
תמונות 106,706
ספרים 19,299
קבצים הקשורים 97,346
Video 1,392
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.141 2!