بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین، پاڵەوانی نەبەزیووی نێو زیندانەکان و کەسایەتی ناسراو و هەڵکەوتووی دەڤەری #بادینان#، هەڤاڵ #قادر باجلوری#یتان پێ ڕادەگیێنین.
بەم بۆنە خەمناکەوە، بە ناوی هەڤاڵ #سەرکەوت زەکی# ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و سەرجەم کادرانی مەکتەبی ڕێکخستنەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و سەرجەم بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و لە خودای مەزن داواکارین، لە بەهەشتی بەریندا، ڕۆحی ئاسوودە و ئارام ڕابگرێت.
هەڤاڵ قادر باجلوری، وێڕای ئەوەی کە تێکۆشەرێکی دێرین و سەر ڕاستی سەرە ڕێی خەباتی ڕزگاری خوازی نەتەوەکەمان بوو بە ڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا کادرێکی بە توانا و لێوەشاوەش بووە لە کاری ڕێکخستن و حزبایەتی و لەو ڕووەشەوە خزمەتێکی بەرچاوی بە ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووەو تا دوا ئەرکی کە ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن بوو، کۆڵی نەدا لە خزمەتکردن و کارکردن لەو ڕووەوە.
وە لە ڕووی کۆمەڵایەتیشەوە، کەسایەتیەکی خاوەن پێگە و تا بڵێی خەمخۆر بوو بۆ دەوروبەر و دەڤەرەکەیی و هەڵقوڵاوی ناو خەم و خواستەکانی جەماوەر بوو و هەرگیز ماندوو نەدەبوو لە خزمەت کردن و بە دەنگەوەهاتنیان. هەر بۆیە بە باوەڕێکی زۆرەوە، پێمان وایە؛ بە کۆچی دوایی هەڤاڵ (قادر باجلوری) یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تێکۆشەر و کادرێکی لێهاتوو و دەڤەری بادینانیش خەمخۆر و کەسایەتیەکی گەورەی دەڤەرەکەی لە دەستدا.
لە کۆتاییدا دووبارە پرسە و هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیێنین و ئومێد دەکەین دوا کۆست و خەم و ماتەمینی بنەماڵە بەڕێزو تێکۆشەرەکەیان بێت. [1]
مەکتەبی ڕێکخستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان