הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,123
תמונות 106,709
ספרים 19,299
קבצים הקשורים 97,356
Video 1,392
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
قوتابخانەی سۆمەری...قوتابخانەی کوردی کورد خاوەنی یەکەمین قوتابخانەیە‌ لە مێژوودا
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
وەرگێڕ: عیسا بۆتانی

سەرهەڵدان و دامەزراندنی قوتابخانەی سۆمەری لە ‌دەرەنجامی ڕاستەوخۆی داهێنانی شێوازی نووسینی مێخی (بزماری) بوو، کە بووە هۆی پێشکەوتنی شارستانیەت لە و وڵاتەیە دا.

یەکەمین دیکۆمێنتی نووسرای پەیوەست بە قوتابخانە لە شاری (ئۆرۆک/وارۆک) دۆزرایەوە و لەمیانی هەزار خشتی بچووکی قوڕین کە بەشێوازی ڕێنووسی وێنەدار نووسرا بوو؛ بەشێکیان تایبەت بوون بە وانەگوتنەوە و ڕاهێنان و مێژوویان بۆ بەر لە 3000 ساڵی پێش زایین دەگەڕێتەوە. لە و سەردەمەدا بیر لە خوێندن و شێوازەکانی وانەگوتنەوە کراوەتەوە و چەند سەدەیەک لەپاش ئەوە پێشکەوتنی بواری پەروەردەیی بە هێواشی بەڕێوە چووە، تاکو پاش ئەو قۆناغە ژمارەیەک قوتابخانە لەسەرتاسەری وڵاتی سۆمەردا دەرکەوتن و لە شاری شرۆباک کە دەکەوتە نزیک ئۆرۆک وانەی نووسین بەشێوازێکی ڕێکخراو گوتراوەتەوە.

لە ساڵی 1902 و 1903 کاری کنە و پشکنین لە و ناوچەیە کرا و ژمارەیەک لە گلەنووسی قوتابخانە دۆزرانەوە کە مێژوویان بۆ 2500 ساڵی پ.ز دەگەڕایەوە و لە و سەردەمەدا بۆ فێرکردنی قوتابیان بەکار هێنراون، لە ئەنجامی پشکنینەکان بەهەزاران تابلۆی قوڕین دۆزرانە‌وە کە پەیوەندییان بە لایەنی کارگێڕی و ئابووری و هەموو بوارەکانی دیکەی ژیان هەبووە و لەنێو ئەو گلەنووسانەشدا بەشێکیان بە مەبەستی خوێندن و قوتابخانە نووسراونەتەوە و ئەوەیە کە هیچ گومانێک ناهێڵێتەوە لەوەی قوتابخانەکان لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە جێی بایەخ بوونە و کاریان بۆ پێشخستنی بواری خوێندن و فێرکردن کردووە.

سەرەڕای ئەوەی ئەو گڵەنووسە قوڕییانە بەس نین بۆ ئەوەی سیستەمی قوتابخانە سۆمەرییەکان و شێوازی بەڕێوەبردنی بزاندرێ کەوا چۆن و بە چ شێوەیەک بووە، بەڵام دۆزینەوەی ئەو ژمارە زۆرەی تابلۆکان کە جۆرەها ڕاهێنانی قوتابخانەییان لەخۆوە گرتووە و لەمیانی وەرگێڕانی بۆ زمانی ئەمڕۆ ئاشکرا بووە کە خشتەکان وەکوو ئەرکی ماڵەوە لەلایەن قوتابییەکانەوە نووسراونەتەوە و بەشێکیان بە دەستخەتی جوان و هەندێکیشیان بە دەستخەتی ناڕێک و ناشرین نووسراون کە ئەمەش بۆ ئاستی زیرەکی و لاوزای قوتابییەکان دەگەڕێتەوە. تەنانەت باس لەوەش دەکرێ کە مامۆستایانی سۆمەریی وتار و نووسینەوەیان لەبارەی شێوازی وانەگوتنەوەی ئەو سەردەمە هەیە، بەهۆی ئەمەوە لە ئێستادا ئەگەر زانیارییەکان کەمیش بن بەڵام بیرۆکەیەکیان تۆمار کردووە کە مەبەست و ئامانج لە خوێندن و قوتابخانەکان چ بووە و لەبارەی قوتابی و دەستەی مامۆستایان و پرۆگرامی خوێندن و شێوازی وانەگوتنەوەی ئەوسا و لەڕێگەی نووسینەوە لەسەر خشتە قوڕییەکان ئەوەیان ڕوونکردۆتەوە.

شوێنەوارناسان بەدواداچوونیان کردووە و ئەوەیان لەلادا ئاشکرا بووە کە مەبەستی سەرەکی لە دامەزراندنی قوتابخانەی سۆمەری بۆ ئامادەکردنی پسپۆران و مەشقی پیشەیی بووە تاکو لە و ڕێیەوە نووسەران بۆ کایەکانی کارگێڕی و بەڕێوەبردنی وڵات و تەنانەت بۆ پەرستگا و کۆشک ئامادە بکرێن، وردە وردە ئەو قوتابخانانە گەشەیان کردووە تاکو پرۆگرامی خوێندنیان فراوانتر بوو و بوونەتە مەڵبەندی زانست و ڕۆشنبیری لە وڵاتی سۆمەر دا.

لێکۆلەرەوەیەکی ئەڵمانی بەناوی نیکۆڵاس شنایدەر کە پسپۆری بواری نووسینەوەی مێخییە باسی لەوە کردووە کە فێربوون لە قوتابخانەکانی سۆمەریدا نە تەوزیمی و نە ئارەزوومەندانەش بووە، و زۆرینەی قوتابییەکان لە خانەوادە دەوڵەمەندەکان بوونە و مووچەی مامۆستایان لەلایەن ئەو خانەوادانەوە دابین کراوە ... بۆیە خانەوادە هەژارەکان نەیانتوانیوە منداڵەکانیان بخەنە بەر خوێندن و شنایدەر ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە ناوی هیچ نووسەرێکی ئافرەت لە و گلەنووسانەدا نەهاتووە و ئەوەش دەیسەڵمێنێت کە قوتابیانی ئەو قوتابخانانە تەنیا کوڕ بوونە.

کە دەگوترێ کورد لە ڕەچەڵەکی سۆمەرییەکانن بەهۆی بەڵگە و دیکۆمێنت و زانیارییە مێژووییەکانە کە لە تابلۆ قوڕییەکاندا هاتوون، سەبارەت بەمە د. مەهدی کاکەیی پسپۆری مێژوو و شاستانیەتە دێرینەکان، دەڵێ: ئەگەر تەنیا کەسێک ئەندامی ئەو تیمە بوایە کە گلەنووس و تابلۆکانی سۆمەرییان خوێندەوە کورد بوایە، ئەوسا بەبێ دوودڵی ئەو تیمە دەیگوت سۆمەرییەکان کوردن، بەڵام لەبەر ئەوەی کوردیان لەگەڵ نەبووە بۆیە هەر کەسەو دێ دەڵێ سۆمەریەکان ئێمەین. هەروها لێکۆڵەرەوەیەکی دیکەی کورد دەڵێ: ئەگەر کەسێکی سۆمەری و کوردێکی ئێستا بەیەکەوە قسە بکەن، ئەوە بە ڕێژەی ٪70 لەیەکتری تێدەگەن، لەبەر ئەوەی هەردوو زمانی سۆمەری و کوردی بەو ڕێژەیە لەیەکترەوە نزیکن و بەشێک لە و وشە کوردییانەی کە ئەمڕۆ کورد بەکاری دێنن لەگەڵ وشە سۆمەرییەکانی ئەوسا نەک هەمان واتا دەدەن بەڵکوو دەقاودەق وەک یەکن.

بە نموونە ئەمانە هەندێ لەو وشە هاوبەشانەی نێوان سۆمەری و زمانی کوردین:

(ئار، ئور-وار/خاک و زێد و نیشتمان) ، (کار-کار/ئیش و کار) ، (بالا-باڵا/بڵند) ، (بالا-باڵ/قۆڵ، پەڕوباڵ) ، (ئا-ئاو/ئاو) ، (ئارابانا-عەرەبانە/عەرەبانە) ، (ئارەزو-ئارەزو/هیوا و داخواز و نزا و پاڕانەوە) ، (گا-گا/نێرەی چێل، گامێش) ، (کال-کال/پیاوی بەتەمەن) ، (کال-کەل/کەلەپیاو، کەلەگەت، گەورە) ، (گلگامش-کەلەگامێش/گامێشی قەبە، کەلەکێوی) ، (گەل-گەل/میللەت، نەتەوە) ، (گشتۆ-گشتی/گشت، هەمووان) ، (گۆت گۆ-گۆتەگۆت/قسەوباس) ، (دڤیسار-نڤیسار/نووسەر) ، (دد-دوو/ژمارە دوو) ، (دەست-دەست/دەست) ، (شەشا-شەش/ژمارە شەش) ، (هەشە-هەشت/ژمارە هەشت) ، (راست-راست/پێچەوانەی خوار) ، (باران-باران/ئاوی باران) ، (سەرکار-سەرکار/سەرپەرشتیاری کار) ، (دار-دار/بنەدار) ، (بەند-بەند/بەندە) ، (جی-جێ/جێگا و شوێن) ، (موش-مێش/مێش و مەگەز) ، (نەنە-نەنە/داپیرە) ، (نەمۆ-نامە/نامە) ، (نەندا-ناندین/نان، خۆراک، لە هەولێر ناندین ماوە) ، (کور-کوور/قۆر، قووڵ) ، (کور-کۆر/کۆرت، قۆرت) ، (را-رۆ/رۆژ) ، (شە-جە/جۆ) ، (دەپ-دەپە/تەپە دار، تابلۆی دار) ، (کو-کۆ-کێو/شاخ، چیا) ، (برا-برا/برا لە دایک و باوک) ، (باپیرا-باپیر/باوکی باوک یان دایک) ، (ئابزو-ئاوزێ/ئاوی زێ، ڕووبار) ، (چیاسۆر-چیای سوور/چیای سوور) ، (مر-مار/مار) ، (سلان-شێلان/شێلانی هەویر) ، (ئارێ-هاڕێ/هاڕین، هاڕینی گەنم) ، (بر-بڕ/بڕین) ، (نو زو-نەزان/نەزان) ، (دۆس-دۆست/دۆست) ، (وێسا-وەستا/شارەزا) .

لەلایەکی دیکەشەوە هەر لەبارەی نزیکی و هاوواتایی وشەکانی کوردی و سۆمەریی، (محەمەد بەکر) لەنووسینێکیدا دەڵێت: ئێمەی کورد بۆ ڕۆژەکانی هەفتە وشەی شەممە بەکاردێنین، ناشزانین و ناشپرسین ئەرێ واتای شەممە چییە؟ شەممە واتای ڕۆژ دەگەیەنێت، لە شەمش (ئوتو) خوداوەندی ڕۆژ خۆری سۆمەرییەوە ماوەتەوە...بابلیەکانیش بەکاریان هێناوە و عەرەب تا ئەمڕۆش بەخۆر دەڵێ شەمس، چۆن بزانین وایە، ئایا زمانی کوردی هێندە ڕەگی لە مێژوودا هەیە؟ تۆ سەرنج بدە لە وشەی شەمشەمەکوێرە ڕێک یانی بە ڕۆژ کوێرە...کەواتە شەمە واتا ڕۆژ و وەلی دێوانەش دەڵێ: (ئەی شەمی شەوان، ئەی شەمی شەوان، ئەی شەمی بەشەوق چل چرای شەوان) . شەمی شەوان....واتا خۆری شەوان، مەدحی یارەکەی بەزیادەوە کردووەو دەڵێ وەک خۆر لەشەودا دەردەکەوی. هەڵە نەبم دڵدارەکەی هەر ناوی شەمسە بووە، کورد بەزۆری واتای شەم بە مۆم بەکاردێنێت، ئەی چۆن بزانین لە کوردستانی کۆندا هەمان ناوی خودای ڕۆژ واتا شەمش بەکارهاتووە؟ بەڵگە چییە.... هیچ پێویست بە خۆماندوو کردن ناکات، لە نووسینی تابلۆکەی دەربەندی بێلولەدا هاتووە: هەر کەسێک ئەم یادگارە لەناوببات خوداوەند شەمش و ئەدەد تۆوی نەهێڵن و لەناوی ببەن.

ئەوەی پەیوەستە بە لایەنی خوێندن و قوتابخانە لە مێژووی سۆمەرییدا و جێ و پێگەی لەبەڕێوەبردنی قوتابخانەکانی ئەو سەردەمەدا هەبووە مامۆستایە، لەمڕووشەوە دوای وردبوونەوە و بەراوردکرنی زمانەوانی و وشەسازیی سەبارەت بە وشەی (مامۆستا) ی ئەمڕۆ و (ئاممیا) ی سۆمەری و پەیوەندییان بەیەکەوە، وەک دەرەنجام بەدیاردەکەوێ کە: ئاممیا لە سۆمەری مامۆستا و شارەزا و برای گەورەیە، (وستات) لە فەیلی بەمانای شارەزا و وەستایە، لە کوردستان بەربڵاوە و هەتا ئێستاش وەستا بەکاردێ، عەرەبیش وەک ئوستە و ٲستاذ بۆ خۆی بردووە؛ کەواتە لێکدانی هەردوو وشە سۆمەری و فەیلی پەهلەویەکە دەبێتە: براگەورەی شارەزا و فێرکەر، مامۆستا، بۆیە دەشێ هەردوو وشەکە دوای پشتبەستن بە و زانیارییانەی لە پەرتووکی (لە گلەنووسەکانی سۆمەر) لەنووسینی (سامۆئیل کەریمەر) دا هاتووە و بە بەراوردکردنەوی لەگەڵ سەرچاوەی دیکە بگەینە ئەو ئەنجامەی کە: پێدەچێت وشەی (مامۆستا) ی ئێستا لە وشەی (ئاممیا) ی کوردی سۆمەری و لێکدانی لەگەڵ وشەی (وستات) ی کوردی پەهلەوی فەیلی هاتبێ، کە هەردووکیان بۆ وشەی مامۆستا و شارەزا و خبیر و فێرکار بەکارهاتووە. کەواتە ئەگەر: (ئاممیاستات، ئاماستا، ماماستا و پاشان بۆ مامۆستا) گۆڕا بێ زۆر بەجێ و ڕێتێچووە، لە کوردی ئێستاش زۆر ئاساییە (ئا) و (ما) جێگۆڕکێ بکەن وەک دەنگ، بۆ نموونە (ئامۆژن و مامۆژن) کە یەک وشەن لە ڕووی مانا و ئاوەڵناوی کۆمەڵایەتییەوە، کە دەکەنە خێزانی مام. وەک ئەگەری یەکگرتنی هەردوو وشەکەش، بەڵگە ئەوەیە کە ئیلامیەکان (ئیلام شار و ناوچەیەکی فەیلی نشینە) لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی سۆمەرەوە هێڕشیان کردۆتە ناوچەی قەڵەمڕەوی سۆمەریەکان و دواتر زمانی سۆمەری وەک زمانی نووسین لەسەردەمی ئەکەدییەکانیش کە بە ڕەچەڵەک سامی بوون هەر کاری پێکراوە، تێکەڵاوی درووست بووە، وەکوو تر ڕەچەڵەکی سۆمەریەکان بۆ باشووری کوردستان و سنووری وڵاتی سۆبار دەگەڕێتەوە، بۆیە یەکەمین نشتیمان و سەرزەمین وشەی (ئاممیا) باشووری کوردستانە و سۆمەریەکان لەگەڵ خۆیان بردویانە بۆ خوارووی میزۆپۆتامیا.

سەبارەت بە پرۆگرامی خوێندن لە قوتابخانەکانی سۆمەریدا ڕوونکراوەتەوە کە بریتی بووە لەدوو بەش، بەشی یەکەمیان دەکرێ بە زانستی ناو ببرێ کە پشتی بە لێکۆڵینەوە بەستووە و بەشەکەی دیکەشی تایبەت بووە بە داهێنان و بەرهەمی وێژەیی.

زانا و شوێنەوارناسەکان لە ئێستادا گرینگی پرۆگرامەکانی خوێندنی ئەو سەردەمە دەزانن کە پەرتووک بووە لەشیوەی گلەنووس کە نەک تەنیا ناوی درەخت و جۆرەها گیانەوەر و ڕووەک و باڵندەی لەخۆوە گرتووە، بەڵکوو ناوی شار و وڵاتانی ئەوسا و بەرد و کانزاکان و جوگرافیا و هاوکێشەی درێژەی ماتماتیک و ئەنجامەکانیشی لەخۆوە گرتووە و زۆرترین بایەخ بە زمانی سۆمەریی دراوە. لەپاش لەناوچوونی شارستانیەتی سۆمەر لەلایەن ئەکەدییەکانەوەش زمان و دەستنووس و دەقە ئەدەبییە‌ سۆمەرییەکان پشتی پێ بەستراوە و و جێی گرینگیان بووە.

ئەگەر لە شێواز و ڕێگاکانی پەروەردەیی قوتابخانە سۆمەرییەکان ورد بینەوە و لەگەڵ ئەمڕۆدا بەراوردی بکەین، بۆمان ڕوون دەبێتەوە کەوا تاکو هەتا ئەمڕۆ هەمان شێواز کاری پێ دەکرێ، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە سۆمەرییەکان لەڕووی کاری پەروەردەییەوە تا چ ئەندازەیەک داهێنەر و بەتوانا بوونە. لە تابلۆ قوڕینەکاندا هاتووە کە قوتابی لە بەیانی قوتابی چووتە قوتابخانە لەسەری پێویست بووە وانەی ڕۆژی پێشتر بڵێتەوە و دواتر مامۆستا وانەی نوێی لەسەر گڵەنووسەکاندا بۆیان گوتووە و ئەوانیش گوازتوویانەتەوە بۆ سەر تابلۆکانیان.

لەیەکێک لە تابلۆ قوڕینەکان باس لە نموونەیەکی داڕشتن کراوە کە لەلایەن مامۆستاوە نووسراوەتەوە و بە پرسیارێک دەستپێدەکا و دەڵێ: (ئەی قوتابی ڕۆژانە بەیانیان بۆ کوێ دەچویت؟ قوتابی وڵامی داوەتەوە: دەچوومە قوتابخانە. مامۆستا پرسیار دەکا و دەڵێ: چیت دەکرد لە قوتابخانە؟ قوتابی باس باس لە ماڵەوە دەکا و دەڵیت: سەیری گلەنووسەکانم دەکرد و چێشتەکەمم دەخوارد و تابلۆی نوێم دەردەهێنا تاکو بینووسمەوە و تەواوی بکەم، پاشان بۆ وانەی زارەکی یارمەتیان دەدام و ئێوارەش وانەی نووسینم ئامادە دەکرد. کاتێک قوتابخانە تەواو دەبوو دەگەڕامەوە ماڵ و باوکم دەبینی لەوێ دانیشتووە و منیش ئەو وانانەم پیشانی دەدا کە نووسیبووم و باوکیشم پێی دڵخۆش دەبوو. بەیانیان کە لەخە و هەڵدەستام دەچوومە لای دایکم و پێمدەگوت: خواردنەکەمم پێ بدە چونکە دەمەوێ بڕۆمە قوتابخانە و ئەویش دوو کولێرەی دەدامێ و منیش بەرەو قوتابخانە دەکەوتمە ڕێ. مامۆستا پێی دەگوتم بۆچی دواکەوتی؟ منیش چوومە ژوورەوە و لە حزووری مامۆستادا دڵم خورپەی دەکرد و بە ڕێزەوە سڵاوم لێی دەکرد) .

ئەمە نموونەیەکی نووسینەوەی داڕشتنە کە مێژووەکەی بۆ سێ هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە و کە سەیری شێوازی مامۆستا لە ڕاهێنانی قوتابی دەکەی کە چۆن ویستوویەتی وا لەقوتابی بکا بتوانێت گوزارشت بکا، دەبینی چەندە شێوازێکی سەرکەوتووە ... تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت ئەم شێوازە لەلایەن زۆرینەی مامۆستایان کاری پێدەکرێ و لەڕووی زانستی فێرکردیشەوە بە ڕێگایەکی ڕاست و سەرکەوتوو هەژمار دەکرێ.

سەرباری لایەنە باشەکانی بواری فێرکردن لە قوتابخانە سۆمەرییەکان دا، لە و دیکۆمێنت و تابلۆ قوڕییانە باس لە کەسایەتی مامۆستا کراوە کە نموونەی خراپیان تێدا بووە و باس لە حاڵەتی وا کراوە کە مامۆستا بە ڕەفتاری توند هەڵسوکەوتی لەگەڵ قوتابیاندا کردووە و بەدار لێی داون، لە گڵەنووسەکاندا باس کراوە کە لەبەرانبەر قسەکردنی قوتابی لە پۆل و یان ڕاکردنی لە قوتابخانە توندوتیژی لەبەرانبەر کراوە و تەنانەت کاتێک مامۆستا بە قوتابی گوتووە (دەستخەتت خراپە و لێی ڕازی نیم) و بەدار لێی داوە، قوتابییەکە نەیتوانیووە بەرگەی ئەمە بگرێت و بە باوکی گوتووە مامۆستاکەی بانگهێشتی ماڵ بکات و دیاری پێ بدا، لە گڵەنووسەکەدا وەها هاتووە کە: باوکەکە بە گوێی کوڕەکەی کرد و بانگهێشتی کرد و لە شوێنی باش داینا و قوتابییەکەی خزمەتی کرد، ئەو نووسینانەی فێری بووبوو لە تابلۆ قوڕینەکانی پیشانی باوکی دا و باوکەکەش مەی دایە مامۆستاکە و خواردنی باش و پۆشاکی نوێ و دیاری پێی دا و ئەموستیلەی خستە پەنجەی، مامۆستاکە بە و سەخاوەت و میواندارییە دڵخۆش بوو و دڵنیایی دایە قوتابییەکە و پێیگوت: (ئەی گەنج، لەبەر ئەوی تو بە قسەکانمت کرد و ئامۆژگارییەکانمت پشتگوێ نەخست لەوانەیە لە هونەری نووسیندا بگەیتە لووتکە و زۆر باش فێری ببی و لەوانەشە لەنێو براکانتدا ببیتە سەرکردە و سەرۆکی هەموو هاوڕێکانت، خۆزیا لەنێو هاوڕێکانت ببیتە خاوەنی بڵندترین پایە... بەڕاستی لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی قوتابخانەدا زۆر باش بوویت و تۆ بوویتە پیاوی زانست) .

مامۆستای زانکۆیەکی ئەمریکی لەبارەی ئەم نووسینەدا دەڵیت: بەم نامەیە ڕۆژانی قوتابخانە بە وشەی هاندان و ئومێدبەخشین کۆتایی دێت، ئەمە لەلایەن مامۆستاکەوە نووسراوەتەوە کە هەرگیز خەونی بەوە نەبینیووە کە ئەو دەقەی لەبارەی ڕۆژانی قوتابخانە نووسیوەتەوە و لەسەردەمی ئەودا خەڵک بینویانە لەپاش چوار هەزار ساڵ دووبارە لەلایەن مامۆستای زانکۆیەکی ئەمریکییەوە گیانی دەخرێتەوە بەر و دەخوێنرێتەوە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 846
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
פריטים המקושרים: 8
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 09-08-2022 (2 שנה)
Publication Type: No specified T4 1434
סוג המסמך: תרגום
ספר: לשוני
ספר: השכלה
Technical Metadata
איכות פריט: 84%
84%
נוסף על ידי ( هەژار کامەلا ) על 03-01-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 09-01-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( زریان سەرچناری ) על: 09-01-2023
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 846
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,123
תמונות 106,709
ספרים 19,299
קבצים הקשורים 97,356
Video 1,392
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.156 2!