دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی:
*بەڕێز کاک فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم*
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی کاک بورهانی باوکی ئازیزتانم بیست.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و کەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!