قەڵای گۆشتین میراوی ئاوە
هەرچی هەڵیبێنێ ئەقڵی تەواوە
میراو: ئەو کەسەیە کە ئاو بەسەر کێڵگەی جوتیاراندا دابەشدەکات (فەرهەنگی شێخانی) قەڵای گۆشتین، مەبەست لە ماسییە، میراوی ئاوە، واتە: ماسی لە ئاودا دەژیی و وەک میراو خاوەنی ئاوە، هەرچی هەڵیبێنێ ئەقڵی تەواوە، ئەوەی بیزانێت خاوەنی بیر و هۆشێکی باشە. وەڵام (ماسی) . [1]