ئاوی شەوی، دۆی شەوی: ئەو ئاوەیە کە بە ئێواران لە کوندە دەکرا و لەسەر کوندەران دادەنرا و بەیانیان سارد دەبوو، بۆ خواردنەوە بەکاردەهات. (دۆی شەوی) ئەو دۆیەیە کە لە تازیلە دەمایەوە، بۆ ڕۆژی دواتر زۆر ترش دەبوو، وەک ئیدیەمیش بەکارهاتووە (دەم وچاوی دەرێی دۆی شەویییە)، واتە (ترشە)، مراکی دۆ: لە دار درووستدەکرا، بۆ دۆ خواردنەوە بەکارهاتووە، ئەم وشەیە تەنیا بەساڵاچووان، لە پەند و ئیدیۆمدا بەکاری دەهێنن، بەڵام وشەی (دۆ) لە ئێستای زماندا بەکارهێنانی ماوە، وەک خواردنەوەش بەکاردێت، بەڵام ئامێری تر جگە لە مەشکە بۆ درووستکردنی دۆ هاتۆتەکایەوە (کەس بە دۆی خۆی ناڵێت ترشە)[1].
הערה: כורדיפדיה רוצה לאסוף את כל המילים וביטויים הכורדים מכל הדיאלקטים, אנא עזרו כורדיפדיה...
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 846