مەتەڵ خڕە نێوی بۆشە
یاری پێکردنی خۆشە
چەندی تێهەڵدەی ناڕەنجێ
هەرچەندە لە دەستت هەڵدێ
بەڵام خێرا دەیگریتەوە
بەڵکو بەر شوتی دەیتەوە
گەورە و منداڵ شەیدای ئەون
بەڕاکردن دوای ئەکەون
کێ گۆڵی زۆرتر بێ لەوان
براوەیە لە گۆڕەپان
ناوەکەشی سێ پیت جوانە
دەزوو بیرکەوە و بیزانە
مەبەستی مەتەڵەکە تۆپە، گەورە و بچووک ئارەزووی دەکات. وەڵام (تۆپ) [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 447
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!