ناو: دیاری
ناوی باوک: ئەنوەر
رۆژی لەدایکبوون: #22-04-1988#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
دیاری ئەنوەر لە دایکبووی 22-04-1988 لە شاری سلێمانی، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە بەشی شانۆ، شارەزایی لە شانۆ دا هەیە لە هەمان کاتدا مامۆستا و پێشکەشکارە، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی #نەوەی نوێ# بوووە، وە لە سەرەتای ساڵی 2020 دا لەگەڵ دوو پەرلەمانتاری دیکە ڕایانگەیاند بەهۆی بە لاڕێدابردنی فراکسیۆن و جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە لایەن سەرۆکی جوڵانەوەکەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە فراکسیۆن و جوڵانەوەکەوە نەماوە، بۆیە بڕیاری داوە کە وەکو پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی کوردستاندا بمێنێتەوە. [1]