הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,893
תמונות 104,829
ספרים 19,322
קבצים הקשורים 97,649
Video 1,402
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
پۆستە فەیسبووکییەکان
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پۆستە فەیسبووکییەکان

پۆستە فەیسبووکییەکان
پۆستە فەیسبووکییەکان
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

دانیشتووم و سەیری فەیسبووک دەکەم. ئارام دەست بە مووسەکەدا دەنێم و بەسەر سەفحەی کۆمپیوترەکەدا سەرەوخوار دەبمەوە. پۆستەکان بێ ئەژمارن. لە هەموو چەشنێک. بەڵام لەبەر ئەوەی هاوڕێیانی فەیسبووکیی من زۆربەیان سیاسین، یاخود باشتر وایە بڵێم حەزیان بە سیاسەتە، زۆربەی پۆستەکان هەر بەو پێیە سیاسین. باسی دەوڵەت، سەرکوت، زیندان و ماوەیەکیشە باسی کۆڵبەرەکانی سەر سنوور کە بێ بەزەییانە دەکوژرێن. ئەوسا پۆستە ئەدەبییەکان و پاشان پۆستە ڕەش و سپییە نۆستالۆژییەکان. نووسراوە کورتەکانی ژێر وێنە کۆنەکان. کۆڵانەکانی جاران، ئەو گەڕەکانەی لەبیرچوونەتەوە، وێنە ڕەش و سپییەکان کە دڵ ئەوەندە تەنگ دەکەن کە بەو شەوە درەنگانە دەبێ هەستی و بچی پەنجەرەکە بکەیتەوە بۆ ئەوەی بە هەڵمژینی هەوایەکی فێنک و تازە، ژیان بە بەری سییە لەپەڕ ژاکاوەکانتدا بکەیتەوە.

لەگەڵ ئەوەی هەناسە هەڵکێشان زەحمەتە، بەڵام ئەمشەو بڕیاردەدەم بەناو ئەم جۆرە پۆستانەدا بێم و بچم. بە پەنجەرەیەکی کراوەوە. باشتر بڵێم، پۆستەکان و وێنەکان بڕیارم پێدەدەن. وەک بڵێی دەستێک لەناو کۆمپیوترەکەمەوە دێتە دەر و یەخەم دەگرێ و بەزۆر لەگەڵ خۆی دەمبا. ئەمردەکا لێرە بمێنمەوە. منیش دەمێنمەوە و لەگەڵ پۆستەکان دەڕۆم. ئارەزوومەندانە مل دەدەمە زەختی دەستی بەهێزی و هەنگاوهەڵدێنم.

ئەمشەو پۆستە نۆستالۆژییەکان زۆرن. شاعیرەکانیش لەگەڵیا بزواون و ئەوەندەی تر دیمەنەکە بەهێزتر دەکەن. من پەنجەرەکە داناخەم و خۆم بۆ درێژەدانی سەفەرێکی ترسناکی ئاشنای تر ئامادەدەکەم.

نازانم چەندە لە شەو تێپەڕیوە، بەڵام من هەروا دێم و دەچم، جەستە بە بێ جووڵان بەسەر باڵێ نیگا، خەیاڵ و ئەندێشەوە لە گەڕانێکی دیجیتاڵیدایە. مەچەکم ماندووە. ئەگەرچی دەستی چەپ عادەتی نیە، بەڵام مووسەکە دەدەمە دەستی.

دیسان کات بەردەوام وەک هەمیشە لە تێپەڕیندایە. نازانم چەند جار مووسەکەم ئەم دەستاودەست کردووە، هەر ئەوەندە دەزانم نەک هەر دوو مەچەکم بەڵکو ئەمجارە مل و سەر و چاوەکانیشم دێشێن. لە دژکردەوەیەکی خۆبەخۆدا سەرئەنجام مووسەکە فڕێدەدەم و پاڵدەدەمەوە. دەستێک بە ڕوخساری ماندوومدا دەهێنم، چاوەکانم جوان جوان هەڵدەگڵۆفم، ملێکی بۆ دەگەڕێنم، دەیتەقێنم و ئەوسا بە چاونووقاندنەوە هەر دوو دەستم قوفڵدراو لەسەر تەوێڵم، پاڵدەدەمەوە.

دونیای پشت چاوەکانم ڕەش و نووتەک نین. وردە سپییە سەرگەردانەکان تێیدا لە بەستێنی ڕەشیەتیدا دێن و دەچن. جاری وایە هەستدەکەم تیشکێکی کەم هێز لە گۆشەوە خۆ بە ژوورەوەدا دەکا و زۆر خێرا وندەبێتەوە. جەنجاڵێکی سەیرە. گەر ڕۆژ بووایە بێگومان دەچوومە باڵکۆنەکە و لەوێوە سەیری شاخ و دیمەنە دوورەکانم دەکرد. لەم هەموو نزیک بینییە و لەم هەموو دیمەنە ونە یەکجار دوورانەی ناو زەمەن و شوێن کە ئێستاکە لە کۆمپیوترەکەدا تەنیا بستێک لە چاوەکانم دوورن، وەڕەزم. بڕیاردەدەم جارێکی تر ئەوەندە خۆمیان پێوە ماندوو نەکەم. هەر جارە و کۆمەڵێک وێنە و چەند گوتەیەک بەسن. دەبێ ئاگام لە سەلامەتیی خۆم بێت.

گوێم لە دەنگی پێی دراوسێکەی قاتی سەرەوەیە کە لە ناو جێگاکەی هەستاوە و خەریکە دەچێ بۆ ئاودەست. هەنگاوەکانی دەژمێرم. وەک هەمیشە لە ڕۆیشتن و گەڕانەوەیدا بیست و پێنج تا سی هەنگاون. گوێم لە دەنگی سیفونی ئاودەستەکەیشە. ئەوەندەی پێناچێ دونیا دیسان بێدەنگ دەبێتەوە. چەند دڵۆپە بارانێک خۆ بە پەنجەرەکەدا دەکوتن.

سەرئەنجام ڕادەبم. وەک دراوسێکەم دەکەم. هەڵبەت لە گەڵیا دیانەکانیشم دەشۆم. دیانە ڕەنگ بۆرەکانم کە حەزم دەکرد سپی بن. کەمێک لێیان ڕادەمێنم. پارێکە پارەیەکی زۆرم تیا خەرج کردن. دکتور وتی گۆشتی دیانت بەتووش نەخۆشییەوە بووە. پرسیاری کرد داخۆ دایک یان باوکم خاوەنی ئەم نەخۆشییە نین. من کە دایک و باوکم وەک بوومەڵێڵێک لە بیرە هەروا لێی ڕادەمێنم. ئەوسا پرسیاری سیگاری لێکردم. وتی بە قەندیشەوە چایی مەخۆ. وتی هەموو جارێ دەبێ دوو خولەک دیانم بشۆم و نێوانیشیان جوان خاوێن بکەمەوە. ئەوسا بە فڵچەیەک و بە پەتێکی دیان، لەسەر تاقمێکی دیانی دەستکرد پیشانی دام. چەند تەریق دەبوومەوە!

ئەگەرچی تا هەفتەیەک دووای ئەمە من لەسەر فەیسبووکیش زۆر سەرنجم دەچووە سەر ئەو پۆستە دەگمەنانەی وا لەسەر دیان و چۆنیەتیی پاک و خاوێنکردنیان بوون، بەڵام پۆستە سیاسی هەمیشەییەکان زۆر خێرا لە بیریان بردمەوە.

ئەمشەو بڕیاردەدەم لەجیاتی تەختی خەوەکە، کە لە ژوورێکی بچووکدایە، لە سەر مۆبلەکان بخەوم. جاروبارە خۆشە. لەوێ هەندێ جار باشتر خەوم لێدەکەوێ. ئەمشەویش کە یەکێک لە شەوە جەنجاڵەکانە وا باشە لەوێ بخەوم. کۆمپیوترەکە دەکوژێنمەوە، بۆ ژێڕ مۆبلەکە پاڵی پێوەدەنێم و لە پاش کوژاندنەوەی گڵۆپەکە پاڵدەکەوم. دەنگی هۆڕنی سەیارەیەک لە دوورەوە بە ئاستەم خۆ بە ژوورەکەدا دەکا.

لەگەڵ ئەوەی هەوڵدەدەم بیر لە شتی تر بۆ وێنە بیر لە کارەکەم، ئەو کێشەیەی لەوێ هەفتەی پێشوو هەمبوو، بکەمەوە؛ بەڵام خەیاڵم زووزوو دەگەڕێتەوە بۆ ناو کۆمپیوترەکە. ئەم شانە و شان دەکەم و بەدەنگی بەرز بەخۆم دەڵێم وازبێنە! بەڵام بێسوودە. دیسان پۆستە سیاسییەکان، کۆڵبەرەکان، پۆستە شیعرییەکان و وێنە ڕەش و سپییەکان دێنەوە بەرچاوم. یەک بە دووای یەکتردا و دوواتر لە خولێکی شپرز و بە بێ هیچ چەشنە یاسا و ڕێسایەک. ئەوان تەنیا دێن. بێ بەزەییانە. دەستێک ڕادەوەشێنم. پرتە و بۆڵەیەک دەکەم. دیسان بێسوودە. کۆمپیوترە خامۆشەکەی ژێر مۆبلەکەی ژێرم وازناهێنێ. نادڵنیا لەوەی داخۆ بەڕاستی کوژانوومەتەوە، خۆم خواردەکەمەوە و سەیری دەکەم. نا، ... کوژاوەتەوە! ئەو پێش من خەوی لێکەوتووە.

قومێک لە پەرداخی سەر مێزەکەی بەردەمم دەدەم و، دیسان پەتووەکە بەسەر خۆمدا دەکێشمەوە. جەستەم ماندووە، کەم کەم خەریکە خۆی دەکاتەوە. هەست بە ئاسوودەییەک دەکەم. بە خۆم دەڵێم ئەوەندە ناخایەنێ خەوت لێدەکەوێ. ئەوسا دیسان وێنەکان دێنەوە: پۆستە شییعرییەکان، وێنە ڕەش و سپییەکان، کۆڵبەرەکان و پۆستە سیاسییەکان. ئەمجارە نەک وەک تاوێک لەوە پێش، بەڵکو بێ هێزتر و لاوازتر، لە خولدانەوەیەکی ئارامتر و پچڕپچڕتردا. لەگەڵ ئەوەی هەندێکیان زیاتر لەوانی تر بەرجەستە دەبنەوە. هەست بە ئارامی جەستە و ئارامیی مێشکم دەکەم. لەبەر خۆمەوە دەڵێم کات درەنگە و ئیتر نۆرەی ئێوە نیە. وە نۆرەی ئەوان نیە؛ بەڵام لەجیاتی ئەوان خەریکە شتێکی تر نەرم نەرم دێت. ئەو شتەی وا ئەمشەویش هەوڵمدا بیری لێ نەکەمەوە. زەینم بە بێ ویستی من ئارام ئارام ڕێگا و جێگای بۆ دەکاتەوە. گێنگڵ دەدەم. بەتەمای دوورخستنەوەی سەرم دەخەمەوە ژێر پەتووەکەوە. بەڵام بێسوودە. شتەکە زەق و زیندوو، ئەمشەویش لەبەردەممدا، لەو سەر، قوت دەبێتەوە. گلەیی!

گلەیی لەوبەر مۆبلەکە دانیشتووە و لە من دەڕوانێ. من لە ژێر پەتووەکەوە ئاگام لێیە. ئەو وەک هەمیشە پەلەی نیە. دانیشتووە و چاوەڕوانە. سەرئەنجام داخۆ واز لە خەوی ئەمشەویش دێنم یان نا. بەتانییەکە لەخۆم دەکەمەوە، هەڵدەستم و دادەنیشم. هەنیشکەکانم دەخەمە سەر ئەژنۆکانم و کووڕ بە ملی ڕۆچوومەوە لەناو شانەکانمدا لێی دەڕوانم.

ئەمشەو ئیتر چیت دەوێ؟... ماندوو نەبووی؟

من چیم دەوێ؟... سەیرە!... مەگەر بۆ خۆت وەک شەوانی تر بانگت لێ نەکردوومەتەوە؟

من؟... ئەبەد!

بەڵام گلەیی ناشەمزێ. وەک هەمیشە بەپێچەوانەی دەروونی هەڵچوویەوە لە ڕواڵەتدا ئارامە. پەتووەکە بە تەواوی لەخۆم دەکەمەوە و ورد لێی دەڕوانم:

دەزانم خەتای خۆمە، پەنجەرەکەم پێوەنەدابوو.

نا من لەوێوە نەهاتووم. لەوە گەڕێ، پێم بڵێ چیت دەوێ؟ هەموو جارێ دێم و کەچی هیچ ناڵێی!

من کە دەزانم ئەم قسەوباسە وەک هەمیشە بێسوودە، هەوڵدەدەم بەجۆرێکی تر بدوێم:

من هیچ گلەییەکم نیە، یەعنی هەمبوو، بەڵام ئیستاکە نەمماوە.

باوەڕەت پێناکەم!

بۆ باوەڕم پێناکەی؟ باوەڕبکە من ئیستا ئیتر هیچ گلەییەکم نەماوە، بە من چی دونیا سەری بە کوێوەیە.

دڵنیای؟

دڵ... نیام، ... ئا باوەڕبکە دڵنیام.

بە پەنجە ئاماژە بە ژێر مۆبلەکە ئەو شوێنەی من لێی دانیشتووم دەکا و، دەڵێ:

شاهیدم هەیە.

ئەگەر، ... ئەگەر مەبەستت پۆستەکانی ئەمشەوە ئەوە هەڵەیت، مەگەر هەموو خەریکی ئەم کارە نین؟ دەی خەڵک لە ناو فەیسبووکدا چی دەکا؟ ئەمە نەکەن ئیتر دونیا بۆیان هیچ مانایەکی نامێنێ. منیش تەنیا حەزدەکەم سەیریان بکەم.

گوێ بگرە ئێمە هاوڕێی کۆنین، لەمێژە یەکتر دەناسین. هەر لەو کاتەوە تۆ گەنجێکی تازە پێگەیشتوو بوویت هەتا ئەم ساتەوەختە. تۆ هەموو ژیانی گەورەساڵیت لە سەر من، لەسەر گلەیی، بونیاتنراوە. بۆ خۆتی لێ گێل دەکەی؟

ئا ئەو ساڵانە وابوو. گلەییم زۆر بوو، هەر زۆر زۆر، لە بوون، لە گەردوون، لە خۆم، لە تۆ، لە ئەو، ئەسڵەن لەهەموو شتێکی ئەم دونیایە و بگرە ئەو دونیایەیش دیارە گەر هەبێ، ... گلەیی لە خودا و لە ژیان و لە مردن؛ بەڵام ئیستا هەموو با بردنی، من و خۆم پێکەوە ماوینەتەوە... تەنیا تەنیا بەجووت؛ بە چ زمانێک بڵێم من گلەییم نەماوە.

پێم وابێ ئالێرەدایە هەڵەدەکەی، کە خۆت لەگەڵ خۆتدا مابیتەوە مانای ئەوەیە دیسان کەسێک هەیە ببێتە هۆکاری گلەیی. ڕەنگە زیاتر لە جاران. پێت وانیە هەر ئەمەیشە دەتابەوە ناو کۆمپیوترەکەت؟

ماوەیەک بێدەنگی زاڵدەبێ. ئەوسا دەڵیم:

ئەمەیان ئیتر عادەتە عادەت. خۆ ناکرێ شتێک پیاو عومرێک خووی پێگرتبێ و کتوپڕ وازی لێ بێنێ، بگرە ڕەنگە بۆ هەموو ساڵەکانی داهاتوویش پیاو هەر وا بژی، ئەمە شتێکی ترە.

گلەیی هەڵدەستێ. بە ناو ژوورەکەدا سووڕێک دەخوا و سەیری وێنەکانی سەر دیوارەکان دەکا. وێنە ڕەش و سپییەکان بە شیعری شاعیرەکانەوە، وێنەی پیاوە سیاسییە گەورەکان و وێنەی کۆڵبەرەکانی سەرسنوور و....

بەهەرحاڵ من هەر دێمەوە. یەعنی تۆ دەمهێنیتەوە. بۆیە هەرچی زووتر ئەم بارە لە سەر شانەکانی خۆت سووک کە!

کام بارە؟

ئیتر خەریکی دەبیتە ئەوانەی وا نایانەوێ بیسەلمێنن. ئەوەندە ئینکار مەبە!

ئینکار نیم، ... من تەنیا باوەڕم وەهایە کە دونیا عادەتە، یەعنی دەبێتە عادەت، وەک هەموو شتەکانی تر. کۆڵبەرەکان لەسەر سنوورەکان دەمرن، پیاوە سیاسییەکان لەسەری دەدوێن، شاعیرەکان فرمێسکی لەسەر هەڵدەڕێژن و ئەوسا پاش ماوەیەک وێنەکان دەبنەوە بە ڕەش و سپی. ئەو وێنە ڕەش و سپیانەی وا خەڵکی لایان وایە باشترین ساتەکانی ژیانیان بووە!

خەریکە ڕۆژ دەبێتەوە، دەبێ بڕۆم. دیارە سبەی شەویش لێرەم. زیاتر قسەدەکەین.

نا، تکایە ئیتر وازبێنە، مەیەوە، ... قەت قەت!

پاڵدەکەومەوە و پەتووەکە دەدەمەوە بەسەر سەرمدا. وەک هەمیشە دەزانم ئەو پێش ڕۆیشتن بۆ ماوەیەکی تر دادەنیشێتەوە. گلەیی پەلەی نیە. پەتووەکە لادەدەمەوە و بە دەنگێکی مکوڕ دەلێم:

من ئیتر گلەییم نەماوە، لەبەر ئەوەی بێسوودە. ساڵان من ئەمەم نەدەزانی، بەڵام ئیستا دەزانم. مەگەر تۆیش لە ماڵەوە سەیری کۆمپیوترەکەت ناکەی؟... مەگەر تۆیش بەردەوام سەیری وێنە و قسە دووپاتکراوەکان ناکەی؟

گلەیی وەڵام ناداتەوە. من دیسان پەتووەکە دەکێشمەوە بەسەر خۆمدا. دەزانم ئیتر کاتیەتی بڕوات. دەڕوات.

لە پاش چەند خولەکێک ڕادەبمەوە. پێکەنینم بە خۆم دێت. گەر هەموو شتێک دووپاتکردنەوەیەکی بێسوودە، بۆچی ئەو، گلەیی، وا نەبێ؟

کۆمپیوترەکەم لەژێر مۆبلەکەم دەهێنمەوە دەرەوە و، ڕۆشنی دەکەمەوە. من دەبێ وەک هەمیشە ئاگام لە دوواهەواڵ و لە دوواپۆستە بێسوودەکان بێت.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 480
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
פריטים המקושרים: 2
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: כתבה
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 96%
96%
נוסף על ידי ( زریان عەلی ) על 25-06-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ב- 26-06-2022
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על: 25-06-2022
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 480
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.169 KB 25-06-2022 زریان عەلیز.ع.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,893
תמונות 104,829
ספרים 19,322
קבצים הקשורים 97,649
Video 1,402
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל הספרייה - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - Kurdistan ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מפלגות וארגונים - ארגון - ידידות מפלגות וארגונים - ארגון - אמנותי

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.453 2!