הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,062
תמונות 104,933
ספרים 19,357
קבצים הקשורים 97,694
Video 1,402
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
نەخۆشی ژومارە (67542)
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نەخۆشی ژومارە (67542)

نەخۆشی ژومارە (67542)
نەخۆشی ژومارە (67542)
#یوسف مەریوانی#

+ نەخۆشی ژومارە (67542)، بێتە ژوورەوە
چاویلکەکانم کردووەتە چاوم و دەڕوانمە پەروەندەکەی، پەروەندەی ژومارە (67542)
ناو: کاترینا تڕاست
تەمەن: 32 ساڵ
باڵا: 162
کێش: 42 کیلۆگڕام
نەخۆشی:...؟
+ فەرموو دانیشە خاتوون تڕاست.
– تۆیش دەتهەوێ بە درۆزن یان شێت بمناسێنی دکتۆر؟ (چاوەکانی زەق کردوەتەوە و چڕنووک بە میزەکەم دا دێنێ و ددانە ڕیچەم لێ دەکات)
+ فەرموو دانیشە.
– میزم دێ (لە ژێر شاڵواڕە پارچەییە شینە گوشادەکەیەوە، لە نێوگەڵییەوە تەڕاییەک دەستی پێ کردوە و بە خێرایی دێتە خوارێ، لە چەند چرکە دا تا خوار دەلینگەکانی هاتوە و ڕژاوەتە سەر ئەرزی ژوورەکەم.)
+ ئاە بە نەحلەت بی… خزمەتکار… خزمەتکاااار…
خزمەتکارەکە درگاکەی کردوەتەوە و هاتوەتە ژوورەوە.
– بەڵێ دکتۆر؟! ئاە…! ئەوە چیت کردوە خاتوون تڕاست؟!
سەرێک ڕادەوەشێنێ، دەڕوا گسک و سەتڵەکەی دێنێ و بە نێوچاو گرژیەوە خەریکی خاوێنکردنەوەیە.
ئەو نەخۆشە نەحلەتیە بەرامبەرم ڕاوەستاوە، لە جێی خۆی وشک بوە و چاوی لە چاوم بڕیوە!
خزمەتکارەکە کاری تەواو بووە، دەستی گرتووە و بردوویە خاوێنی کردوەتەوە و جلەکانی گۆڕیوە و هێناویەتەوە.
هاتوەتەوە ژوورێ، دیسان بەرامبەرم ڕاوەستاوە، لە جێی خۆی وشک بوە و بە چاوە ترساوەکانییەوە زەق بوەتەوە نێو چاوم.
+ فەرموو دانیشە خاتوون تڕاست.
دەستە لەرزۆکەکانی بردوە بۆ دەستەی کورسیەکە، چۆکە ڕەقەکانی نووشتاندوەتەوە، ئێستا نەخۆشێکی زەردی ترساو لە کورسیەکەی بەرامبەرم دانیشتوە.
پێنووسەکەم هەڵگرتوە و لاپەڕەیەکی سپیم لە ناو پەروەندەکەی دا خستوەتە بەر دەستم.
+ چی ئازارت دەدا؟
بەری دەستەکانی توند توند لێک دەخشێنێ، چۆکەکانی دەستیان کردوە بە لەرزین و زوو زوو چاوی دەترووکێنێ…!
– د…د…دددە… دەتەوێ چیرۆکێکت بۆ بگێڕم…ممم…مەوە؟
+ گوێم لێتە.
سەری داخستوە و ڕۆیشتوەتە فکرەوە! چاوە زەقەکانی شل بوونەتەوو و خەتوون.
– ئەو شەوە وەک هەموو شەوانی پێشوو، شیوم درووست کرد و لەسەر کورسیەک لە هۆڵەکەدا دانیشتبووم، چاوەڕێ بووم ڕۆبێرت لەسەر کار بێتەوە بۆ ماڵ.
زڕڕڕڕڕڕ…
دەنگی زەنگی درگاکە بوو…!
بە هەڵاتن و خۆشحاڵیەوە بەرەو درگاکە ڕۆیشتم، درگام لەسەر کردەوە!
پیاوێکی چڵکن و ڕۆناوی و ماندوو هاتە ژوورەوە، سڵاوی کرد و پێڵاوەکانی داکەند و پاکەتێک میوەی دایە دەستم.
من ترسابووم، ت…ت…تتتت…تترسابووم، پ…پە… پەشۆکابووم، ترسابووم، ترسابووم….
هەر دوو دەستی گرتوە بە دەمووچاویەوە و دەلەرزێ….
لێوانێک ئاوم بۆ تێکردووە و لەبەر دەمی دامناوە، دەستی لەسەر دەمووچاوی لابردوە و لە بنەوە چاو لە لیوانەکە دەکا، یەک دوو خولەکە چوەتە فکرەوە…
-ئەو مێردەکەم نەبوو…!
غەریبەیەک بوو کە تەنانەت لە ناو هیچ خەونێکی خۆش یا ناخۆشم دا، یەک جاریش نەمدیتبوو…
هەڵسووکەوتێکی زۆر ئاسایی هەبوو، پیاوێکی ئاسایی کە هیچ شتێکی مەترسیدار نەبوو!
یونیفۆڕمێکی پرتەقاڵی ڕۆناوی و پیسی لەبەر دا بوو، کە هەزاران جارم دیتبوو، لەسەر سنگی ژومارەی (67542) نووسرابوو، هەزاران جارم ئەو ژومارە نەحلەتیە دیتبوو…!
– تۆ کێی؟
– من مێردەکەتم!
– تۆ مێردەکەم نیت… من مێردەکەی خۆم دەناسمەوە، ئەرێ… تۆ مێردەکەم نیت…
ئەو کزە، تۆ قەڵەوی. ئەو چاوی شینە، تۆ چاوت ڕەشە. ئەو قژی زەردە، تۆ قژت ڕەشە. ئەو باڵابەرزە، تۆ کورتە باڵای. ئەو ئەم بەیانیە ڕیشی شەش تیغ کرد، تۆ ڕیشت دوو مانگیشە نەتتاشیوە… ئەو…
– من مێردەکەتم!
ڕۆیشت بۆ ئاودەست، دەنگی جرتێکی زل هات.
پاش ماوەیەک سیفونی کێشا و هاتە دەرێ.
حەپەسابووم، نەمدەزانی چیبکەم! چاوم هەر لەو غەریبەیە بوو کە دەیکووت مێردتم، هەڵمدەسەنگاند!
بەڵام هیچ شێوەی مێردەکەمی نەدەدا.
ڕۆیشت لەسەر کورسیەک دانیشت و ڕۆژنامەی دەست دایە، دەستی کرد بە خوێندنەوەی لاپەڕەی تەبلیغاتەکان.
چووم بۆ ژوورەکەم و تەلەفۆنم هەڵگرت، زەنگم بۆ کارخانەی تەلەویزیۆنسازیی شاڕپ لێدا.
بۆۆۆۆق… بۆۆۆۆۆق…
– ئەلۆ، پێوەندیتان بە کارخانەی تەلەویزیۆنسازی شاڕپ ەوە، من وەڵامدەرەوەی ژومارە (645)م، خزمەتێکم لە دەست دێت؟ (دەنگی ژنێک بوو…).
– مێردەکەم کرێکاری ژومارە(67542)ی کارخانەکەتانە، ناوی ڕۆبێرت جیمسە. نیوسەعات لەمەوبەر نۆرەکاری تەواو بووە، بەڵام کەسێکی تر کە هیچ لە مێردەکەم ناچێ، دەڵێ مێردەکەتم. هاتوەتە ماڵەوە، بەڵام من مێردەکەی خۆم دەناسمەوە: ڕۆبێرت کزە، ئەو قەڵەوە. ڕۆبێرت چاوی شینە، ئەو چاوی ڕەشە. ڕۆبێرت قژی زەردە، ئەو قژی ڕەشە. ڕۆبێرت باڵابەرزە، ئەو کورتەباڵایە. ڕۆبێرت ئەم بەیانییە ڕیشی شەش تیغ کرد و هات بۆ سەر کار، بەڵام ئەو ڕیشی دوو مانگیشە نەتاشیوە. ڕۆبێرت…
– خۆیەتی، مێردەکەتە!
تەلەفۆنەکە پچڕا…! بۆۆۆق…بۆۆۆق…بۆۆۆۆۆۆۆۆق
نەرم تەلوفۆنوکەم لە جێی خۆی دانا و بەرەو هۆڵەکە ڕۆیشتم.
لە ناو چوارچێوەی درگاکەدا ڕاوەستام، سەرم نا بە چوارچێوە ئاسنیەکەوە و ڕوانیمە مێردەکەم، کە مێردەکەم نەبوو، بەڵام مێردەکەم بوو.
ئەو لەبەر چاوی من، ژنەکەی، کە ژنەکەی نەبووم، بەڵام ژنی بووم، جلە پیسەکانی داکەند و دایە دەست من، ژنەکەی، کە ژنەکەی نەبووم، بەڵام ژنی بووم.
بە بزەیەکی مێهرەبانانەوە کوتی: بیانشۆ خۆشەویستەکەم، با بۆ بەیانی وشک ببنەوە.
– باشە ئازیزەکەم
ڕۆیشت بۆ حەمام و ئاوە گەرمەکەی بەرداوە.
فیتوویەک بە ئارامی موزیکی سروودی کاتیۆشای دەکوتەوە، لە ناو حەمامەکەدا دەنگی دەداوە و بە هێواشی و پێ دزەوە دەهات و نەدەهات. دەنگەکە دەلەرزی و کەم دەبووەوە، تا ئەو کاتەی سەری بردە بن ئاوەکەوە، ئیتر دەنگی هیچ فیتوویەک نەهات.
جلەکانم برد و خەریکی شۆردنیان بووم.
لەسەر سنگی کراسەکە ژومارەی (67542)…
وەک هەمیشە کە لەم کاتەدا ئەو لە حەمام بوو و من جلەکانیم دەشۆرد.
جلەکانم ئاو کێشا و هەڵمخستن وشک بنەوە.
ئەمجار دەستەکانم بە خاولییەک وشک کردەوە، ڕۆیشتم مێزی شیوم چنی و لەسەر کورسیەکەم دانیشتم. چاوەڕێ بووم کە مێردەکەم وا مێردەکەم نەبوو، بەڵام مێردم بوو، لە حەمام هاتە دەرێ، خۆی وشک کردەوە و ژێر شەڵواڕێکی سپی و ڕەشی ڕێ ڕێ و ئارەقگیرێکی شینی بەدڕەنگ کە هەموو شەوێک، ئەگەر نەدەهاتەوە ماڵێ و لەبەری نەدەکرد، لەبەری کرد. لە پشت کورسییەکەی وا هەمیشە لەسەری دانەدەنیشت، دانیشت.
دەستمان کرد بە نانخواردن.
هەر ئەو چێشتەم بۆ لێنابوو وا زۆری حەز لێی بوو…
بەڵام ئەمشەو جیاواز بوو! نازانم بۆ دەڵەی حەزی لەو چێشتە نەبوو!؟
هەر دوو کەوچکی خوارد، دوایی بە نانی وشک و لیوانێک ئاو خۆی تێر کرد.
ڕۆیشت لەسەر کاناپەکە دانیشت، تەلەویزیۆنەکەی هەڵکرد. تەلەویزیۆن خەریک بوو ڕیکلامێکی تەلەویزیۆنی شاڕپی نیشان دەدا. “ژن و مێردێک لەسەر کاناپەیەک دانیشتبوون، دەستیان لە ملی یەکتر کردبوو و چاوێکیان لە یەک کرد. بزەیەکی شیک و باکلاس هاتە سەر لێویان، زیاتر لە یەک نزیک بوونەوە. هاتن یەکتر ماچ کەن، لەو کاتە ناسکە دا کوڕیژگەیەکی چاوشینی هاروهاج خۆی خستە بەینیانەوە و لێی شێواندن. دەستی دایە ڕیموت کۆنتڕۆڵەکە و تەلەویزیۆنەکەی هەڵکرد.
هەموو پێکەوە پێکەنین و چاویان بڕیە تەلەویزیۆنەکە.
لەو بنەماڵە بەختەوەرانە بوون وا لە دەرەوەی ڕیکلامەکان کەم دەبیندرێن، یان ئەگەریش ببیندرێن، ماڵی خاوەن کارخانەی شاڕپ و جیرانەکەی پەناشیان لەوانەیە ئاوا بەختەوەر بن.
– منیش شێوەکەم تەواو کرد، قاپ و کەوچکەکانم کۆ کردەوە و بردم و شۆردم.
دواییش دوو ئیسکان قاوەم تێکرد و ڕۆیشتم بۆلای مێردەکەم وا…
– ئەوڕۆ کارخانە چۆن گوزەرا ئازیزەکەم؟
دەستی کردە ملم و سەری نا بە سەرمەوە…
– ئااای دڵەکەم، بڵێم چۆن؟ هەندێک کرێکار خەریک بوون یاخی دەبوون. یانی کوتیان نەخۆشیان گرتووە و نەخۆشییەکەیان ئاوا هاری کردوون. هەر لەبەر ئەوەش زوو جیایان کردنەوە و بردیانن بۆ چارەسەری.
فەقیرانە وەک شێتیان لێ هاتبوو!
– مەگین چیان دەکرد؟
– کچێ نازانم. باسی مافی کرێکار و شتی قۆڕ قۆڕیان دەکرد. دەیانگوڕاند، سروودێکی سەیریان دەکوت!
کچێ زۆر گوناح بوون، خودا شەفایان بۆ بنێرێ.
دەستی پۆلیس خۆش بێت، نەیهێشت زۆر تێکەڵاوی کرێکارەکانی دیکە ببنەوە. دووریان خستنەوە و بردیانن بۆ دەرەوەی کارخانە. ئاخر خەریکبوو هەموویان نەخۆش دەخست.
چوومە بیری ئەو سروودەوە، کتێبە سوورەکان… بۆ چەند ساتێک بێ دەنگی وڵاتی داگرت.
– خانمەکەم بڕۆین بخەوین؟ … بڕۆین؟
– ها!؟
– دەڵێم بڕۆین بخەوین؟
– ئەها! ئەرێ، ئەرێ. تۆ بڕۆ دڵی من، ئەوە منیش دێم.
هەستا و بەرەو ژوورەکە ڕۆیشت. لەبەر خۆیەوە دیسان دەستی کردەوە بە فیتوو لێدان بە ڕیتمی ئەو موزیکە. دەنگی دەلەرزی و کەم کەم دەنگی فیتوەکە دوورتر دەبوەوە تا گەیشتە ناو ژوورەکە و بن پەتوەکان، ئیدی دەنگی نەهات. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 96
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
פריטים המקושרים: 2
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: כתבה
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 98%
98%
נוסף על ידי ( زریان عەلی ) על 25-06-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 27-06-2022
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( زریان سەرچناری ) על: 27-06-2022
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 96
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,062
תמונות 104,933
ספרים 19,357
קבצים הקשורים 97,694
Video 1,402
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי הספרייה - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - Kurdistan ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר הספרייה - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור הספרייה - ספר - ההיסטוריה מאמרים - ספר - נשים

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.235 2!