[1]میراتی کەر، کورتانەکەیەتی
میرات: بریتیە لە ماڵ و موڵک و پارە و کەل وپەلی بەجێماوی مردوو، کورد وەکو نەفرەت و جنێو بۆ سەرەوەت و سامانی کەسێک بەناحەزییەوە دەڵێت: بە میراتت کەوێت، یان ببێتە میراتت، هەڵبەت ئاژەڵ و گیانلەبەرێکی وەک(گوێدرێژ-کەر) ئەوەی لەدوای خۆی بۆی بمێنێتەوە ئه و کۆپان و کورتانەیە کە لەسەر شانیەتی، کە زۆرینەی پێکهاتەکەی پوش و پەڕۆیە، کەر و کورتانەکەی بووە به و ئیدیۆمە و کەسی نەفام و نەزان و کەودەن و بێ هۆش و هیچ نەزان هیچ شت و بەرهەمێک لەدوای خۆی جێ ناهێڵێت و ئەوەی بەجێشی بهێڵێت تەنها شتێکی بێ کەڵکە بۆیە بەتەوس و توانج و تەنز و گاڵتەوە دەوترێت: میراتی کەر کورتانەکەیەتی.