من له داخی خزمی خوێڕی و ئاشنای ئەحمەق هەڵاتم
من له ترسی زاق و زووقی ئەمنیەی چاو زەق هەڵاتم
کوا به خۆشی خۆم بەجێ دێڵم وڵاتی خۆشەویستم؟
من له ترسی زلله وو باتووم و دار و شەق هەڵاتم
هەر به پێیان و به کۆمەکۆمه گەیمه ئەم وڵاته
ڕەنگه پێت وابێ به سواری مایینی گوێ لەق هەڵاتم!
(نۆکەری بێگانه ناکەم) هاته جێ فەرمایشی خۆم
وا له برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵاتم
#هێمن موکریانی#[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,251
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!