خۆپارێزی لە کۆرۆنا
بەرەنگاری کۆرۆنا
بۆتە ئەرکی هەموومان
دەبا باش بیپارێزین
خۆمان و ژینگەکەمان
ڕێنماییەکان ئاسانن
کاتێک لە ماڵ دەردەچین
دەستەوانە لە دەستکەین
دەمامکیش ببەستین
لە ناو ماڵ بۆ خاوێنی
پاکژکەر بەکاردێنین
دەبێت بە سابوون و ئاو
زوو زوو دەستمان بشۆرین
من دڵنیام گەر وابین
بە دوورین لە نەخۆشی
ژینگەمان خاوێن دەبێ و
هەموو دەژین بە خۆشی
31 – 03 - 2020
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,073