ناو: وریا
نازناو: ماملێ
ناوی باوک: محەمەد
ناوی دایک: ئامینە
رۆژی لەدایکبوون: #04-01-1971#
شوێنی لەدایکبوون: #مەهاباد#
$ژیاننامە$
وریا لە ڕۆژی 04-01-1971 لە شاری مەهاباد لە دایکبووە. کوڕی پێنجەمی هونەرمەندی گەورەی کورد #محەمەدی ماملێ#یە. دواناوەنی لە مەهاباد تەواو کردووە. لە زانکۆی زانستە سیاسییەکانی شاری زەنجان وەرگیرا بەڵام ڕێگەی خوێندنیان پێنەدا. دوو ساڵان لە گوندەکانی (دەرزیوەلی) و (سێوەددینی خواروو)ی سەر بە #بۆکان# مامۆستای خوێندنگا بووە. ژەنیاری سازی ئاکاردێئۆن بووە و چەند بەرهەمێکیشی دەگەڵ باوکی تۆمار کردووە. لە ساڵی 2002 وە لە وڵاتی نۆڕوێژ نیشتەجێیە و دوو کچیشی هەیە. دامەزرێنەری (مەڵبەندی هونەریی ماملێ2009)، (خەڵاتی ماملێ 2010)، (ناوەندی نەمران 2019)، (ماڵپەڕی فەرمیی ماملێ www.mamle.net 2010)، (ماڵپەڕی ناوەندی نەمران www.nemiran.com 2019)ە. سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و نووسینە و یەکەمین کتێبی بەناوی (کوردبوون) ە و دوو کتێبی تریشی لەبەردەست دایە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,533