הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,277
תמונות 105,174
ספרים 19,474
קבצים הקשורים 97,350
Video 1,394
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
چوارشەممە بێ خەونەکانی مەحبوبە!
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چوارشەممە بێ خەونەکانی مەحبوبە!

چوارشەممە بێ خەونەکانی مەحبوبە!
چوارشەممە بێ خەونەکانی مەحبوبە!
#هێمن مەحمود#

دەمەوبەیانی چوارشەممەیە. بەم چوارشەمەیەوە، هەشت چوارشەممەی ڕێکە هیچ خەونێکم نەدیووە.
جاران زوو زوو خەونم دەبینی، تەنانەت شەوگاری وا هەبووە تا دەمەوبەیان سێ چوار خەونی جیاواز جیاواز و سەیر سەیرم بینیوە.

لە خەونمدا زۆرجار دەبووم بە باڵندەیەک و بەناو هەورەکاندا دەفڕیم و لە پڕ دەکەوتمە خوارەوە و لەناو دەریایەکدا دەخنکام، یان خەونم دەبینی لەناو حەشاماتێکی گەورەدام، دەمزانی بازاڕێکی قەرەباڵغە، بەڵام ڕوخساری کەسەکانم بۆ نەدەناسرایەوە و کەسیش هەستی پێنەدەکردم، هەرچەندە هاوارم دەکرد، خۆم پێدا دەکێشان کەچی کەس ئاوڕی لێنەدەدامەوە و خۆی نەدەکردە ساحێبم..منیش سەرسوڕماو بە تاقی تەنها ڕامدەکرد و خۆم دەکێشا بەشوشەی مارکێتێکی گەورەدا کە بە زمانێک لێی نوسراوبوو نەمدەزانی بیخوێنمەوە، بەخەبەردەهاتم.

هەشت چوارشەممە زۆرە بۆ خەون نەبینین، ڕاستە پێشتر کاتێک خەونی سەیر سەیرم دەبینی کەمێک دەترسام و دواتریش بێزاربووم لە بینینی ئەو هەموو خەونە، بەڵام بەجۆرێک خووم پێوەگرت، لەوەتەی ئەو هەموو چوارشەممە زۆرە خەونم نەدیوە ئێستا بیری خەونەکانم دەکەم.

لەم نزیکانەدا شەوێک خەونێک ویستی بیبینم کەچی کتوپڕ پەشیمانبوویەوە و نەهات.چیرۆکی ئەم خەونەیان پێشوتر غەریب نەبوو، بەڵکو ساڵانێک پێشتر چەند جارێک بینیبووم.

کەسێک لە قەرەباڵغیدا دەستی دەگرتم و بە ڕێگا دوور و درێژەکاندا دەیبردم و بەبێ هیچ پاسپۆرتێک سنورەکانمان دەبڕی و دواتر لە شارێکی گەورەدا جێیدەهێشتم و ئیدی ئەو ون دەبوو.

ئەوە خۆی بوو..هەمان کەس و هەمان خەون و هەمان حیکایەت. ئەوە سیامەند بوو کە ساڵانێکی زۆر خەونی گەورەی من بوو. من منی مەحبوبە.

ساڵانێک زووتر، ئەوکاتەی قوتابی ئامادەیبووم کچێک بووم تازە پێدەگەیشتم، وەک هاوڕێکانم دەیانوت تاڕادەیەک جوانبووم. باڵایەکی مامناوەند و دەموچاوێکی سپی و قژێکی کاڵ و لوتێکی خڕ و چاوێکی مەیلە قاوەیم هەبوو.

من خۆم نەمدەزانی (یان دەمزانی و خۆم وێڵدەکرد) بەڵام وەک ساڵانێک دواتر لە نامەیەکی دوورو درێژدا کە لە ئەسینای پایتەختی یۆنانەوە بۆی نوسیبووم و مێژووی خۆشەویستی خۆی بۆ گێڕابوومەوە، سیامەند دانی بەوەدا نابوو هەر لە پۆلی چواری ئامادەییەوە عاشقی من بووە بەڵام تا کۆتایی پۆلی شەش زاتی ئەوەی نەکردووە دەری ببڕێت و بە منی بڵێت.

راستیتان بوێت منیش هەستم بە شتێک کردبوو، دەمزانی ئەو کوڕە هەموو بەیانییەک لە بەردەمی دەرگا گەورەکەی قوتابخانەکەدا دەوەستێت و چاوەڕوانی منە. بە نیگایەک وەک ئەوەی پێمبڵێت چاوەڕوانی تۆم سەیرێکی دەکردم و دواتر بە دوامدا خۆی دەکرد بە گۆڕەپانی قوتابخانەکەدا.

زۆرجاری تریش دەمبینی بە بیانوی پرسیارکردنی هاوڕێیەکی لە پۆلەکەی خۆیانەوە کە لە بەرامبەری پۆلەکەی ئێمەدا بوو دەهاتە پۆلەکەی ئێمە و نیگایەکی تێدەگرتم. یاخود دەیان جاری تر لە ڕاڕەوە درێژەکەدا دەمبینی وەستاوە و تەماشای من دەکات.

کوڕێکی بەشەخسیەت بوو. قژێکی لول و چاوێکی ڕەشی قەترانی پێوەبوو. هەرچەندە کەمێک لاوازبوو بەڵام لاوازییەکەی سام و هەیبەتێکی سەیری پێبەخشیبوو.

من و ئەو ئاوا ڕۆژەکانمان تێپەڕکردو تا پۆلی شەش نەکەوتینە پۆلێکەوە، کاتێکیش کەوتینە پۆلێکەوە تەنها هەفتەیەک پێکەوە بووین. بە درێژایی ئەو سێ ساڵە سێ جار قسەمان پێکەوە کرد.

لە کۆتاییەکانی پۆلی چواردا جارێکیان ڕۆشتم لە حانوتەکە شتبکڕم لە ڕاڕەوە درێژەکەدا بەرەو ڕووم هات و بە نیگایەکی سەیرەوە کە لە نیگای کۆترێکی بێ لانەی دەکرد سڵاوێکی لێکردم، منیش لە شەرما بە خێرایی وەڵامم دایەوە و شەوەکەی لە ماڵەوە تایەکی بەرزم لێهات و تا بەیانی نەخەوتم.

لە پۆلی پێنجیشدا لە ناوەڕاستی ساڵەکەدا هات بۆ لام و بە شەرمێکەوە وتی ئەو جلە ڕەشانەت زۆر لێ جوانە، منیش سوربوومەوە و بەیانییەکەی جارێکی تر جلە ڕەشەکانم کردەوە بەرم.

لە پۆلی شەشەمیشدا دوای هەفتەیەک کە ڕەحلەکانمان لە تەنیشتی یەکدا بوو، جارێکیان فرسەتێکی وەرگرت و سەری هێنایە نزیکی گوێم و دوای هەڵکێشانی هەناسەیەک و وتی ناتوانم هەمیشە تۆ لە بەرچاومدا بیت و دەبێت من بڕۆمە پۆلێکی تر.

رۆیشت و تا ساڵێک دواتر و کاتێک گەیشتە ئەسینا هیچی تری پێنەوتم.

لە نامەکەیدا کە لە ئەسیناوە ناردبووی و بەبیانوی ئەوەی بۆ کچە پوورەکەی(کە هاوتەمەن و هاوپۆلی مەحبوبە بووە) ناردووەو کچە پوورەکەشی کاتێک نامەکە دەکاتەوە دەبینێت لێی نوسراوە کچە پوری ئازیز ئەو نامەیەی لە ناو زەرفی ئەم نامەیەی تۆدایە بدە دەست مەحبوبە، کچە پوورەکە نامەکە بە داخراوی دەخاتە دەستی مەحبوبە.

لە نامەکەدا سیامەند نوسیبوی ڕاستیەکەی نازانم چۆن دەستپێبکەم..ناشزانم لە کوێوە دەستپێبکەم.. خۆی ئەسڵەن کێشەی من ئەوەیە نازانم چۆن دەستپێبکەم و چۆنیش کۆتایی پێبهێنم..ئێستا کە ئەم دێڕانەت بۆ دەنوسم سێ ساڵ زیاترە خۆشم دەوێیت...شەو و ڕۆژەکانم هەمووی ژماردووە..سێ ساڵ و شەش مانگ و سیانزە ڕۆژە. بەڵێ، بە درێژایی ئەو ماوەیە هیچ ساتێک تۆم لە بیرنەکردووە،
لە پۆلی چوارەوە..هەر یەکەم سات تۆم بینی عاشقت بووم.. ڕۆژانە لە بەردەمی دەرگا گەورەکەدا دەوەستام تا دەهاتی بۆ قوتابخانە و هیچیشم پێنەدەوتی.
لە بیرمە یەکەمجار لە ڕاڕەوەکەدا سڵاوێکم لێکردیت و تۆش لە شەرما سوربویتەوە. ئەو شەوە ڕۆشتمەوە تایەکی بەرزم لێهات و تا بەیانی نەنوستم. جارێکی تریش پۆلی پێنج بووین..بە جلێکی ڕەشەوە تۆم بینی خۆم پێنەگیراو پێم وتیت ئەو جلە ڕەشانەت زۆر لێدێت.، هیچت نەوت، بەڵام ئاگام لێبوو دڵت لەرزی.رۆشتمەوە و تیشێتێکی ڕەشم کڕی. دواینجاریش لە پۆلی شەش بووین..هەفتەیەک ڕەحلەکانمان بەتەنیشتی یەکەوە بوو..راستیت بوێت خۆشترین و جوانترین هەفتەی تەمەنم ئەو هەفتەیە بوو..بۆنی تۆم دەکرد، دەمویست سەر بخەمە سەر شانەکانت و بنووم..بەیانیان چاوەڕوانیمدکرد، لە پشوی وانەکاندا لە پۆلەکە دوور نەدەکەوتمەوە و تەماشام دەکردیت.. هەمیشە بە دواتەوە بووم. دەمزانی تەحەمولت ناکەم.
شەوێک کە لە باخچە گەورەکەی شاردا پیاسەم دەکرد بە خۆمم وت من وا خەریکە تیادەچم دەبێت لە دەستت هەڵبێم..رابکەم..هەڵاتم و ڕامکرد. ڕامکرد و پۆلەکەم بۆ جێهێشتیت.
راستیتان بوێت مەحبوبە هێشتا نامەکەی سیامەندی تەواو نەکردبوو ویستی بیدڕێنێ، بەڵام شتێک لە ناخەوە پێی دەوت تەواو بکات و خوێنەران و گوێگرانی ئەم حیکایەتەش لە ئەنجامەکەی بێبەشنەکات.

سیامەند نوسیبوی بەشار و سنورەکاندا بەقاچاخ ڕۆشتم..وڵاتانم بڕی و خەڵکانێکی زۆرم بینی..گەیشتم و بڕیارمدا ئەم نامەیەت بۆ بنوسم. ئێستا دوور لە تۆ نازانم دڵخۆشم یان نا..نازانم شادمانم یان خەمگین..پێبکەنم یان بگریم..خۆشم نازانم.
هەندێجار بەخۆم دەڵێم چیم دەویست لە مەحبوبە؟ ئەی ئەو چی لە من دەویست..؟ هەندیجاریش دەڵێم من ئەوم دەویست..ئەی ئەو چی؟ دەبێت دانبەوەدا بنێم لە ناخەوە من تۆم دەویست بەڵام دەترسام..لە تۆ دەترسام..لە چاوە مەیلەو قاوەییەکەت..لە نیگا کوشندەکانت..لە سادەیی و دڵە ناسکەکەت..دەترسام ڕۆژێک هێندە بژاکێیت بە دەستی منەوە هەڵوەریت. لێتناشارمەوە بەڵێ دەترسام..لەبەر قسەی خەڵ.... وازی لێبنە.. دەترسام بۆ ئەبەد لە دەستتبدەم..ناچار خۆمم لە دەستدا و جێمهێشتیت..بۆ کوێ..؟ خۆشم نازانم.

مەحبوبە کاتێک بیرەوەریی ئەو نامەیەی دەخوێندەوە ساڵانێکی زۆر تپەڕیبوو. زەمان و دونیا بە جۆرێکی سەیر گۆڕابوون، تەنها شەو و ڕۆژەکان وەک خۆیان مابوون، ئاخر هەرچەندە دونیا بگۆڕێت، خەڵکانی کۆن بمرن و خەڵکانی نوێ بێنە دونیاوە، شەو و ڕۆژەکان ناگۆڕێن. شەو دێت و بە دوای ئەودا ڕۆژ، ڕۆژ دێت و بە دوای ئەودا شەو. خەونیش کۆتایی نایەت و ساڵان و مانگان مرۆڤ خەونی نوێ و زۆرجاریش هەزار جارە دەبینێتەوە، مەحبوبەش یەکێک بوو لەو هەزاران هەزار مرۆڤەی خەونی نوێ و زۆرجاریش خەونی دووبارەی دەبینییەوە.

بەڵام ئەوە هەشت چوارشەممەی ڕێکە هیچ خەونێکی نەبینیبوو. لە دڵەوە ترسا.وتی نەوەکا پیر نەبوبێتم. بەلەز خۆی گەیاندە بەردەمی ئاوێنەکە. پیر دەینواند. دڵتەنگبوو.

لە بەرواری هاتنی نامەکەوە تا ئێستا 25 ساڵی ڕێک تێپەڕیبوو.بێ ئاگا لەسیامەند، ئەو کەوتبووە جیهانێکی تر و ئەمیش لە جیهانەکەی خۆیدا.جیهانێک کە تەنها خۆی و دوو خوشکە بچوکەکەی مابوونەوەو وەکو ئەم هێشتا شویان نەکردبوو.

بۆچی شویان نەکردبوو؟ کە بیری لەم پرسیارە دەکردەوە غەمگینیەکی قوڵ سەرتاپای جەستەی دادەگرت و دەیویست لە وەڵامەکەی هەڵبێت.
خەڵکانێک لە سەرەتاوە دەیانویست داوایان بکەن، بەڵام کە دەگەشتە سەر ئەوەی بێنە پێشەوە و لە دراوسێکانیان دەپرسی دەکشانەوە.دایکیان ڕەدوی پیاوێک کەوتبوو.دواتر کوژرابوو.باوکیشیان بە تۆمەتی کوشتنی دایکیان پانزە ساڵ حوکمدرابوو، لە زینداندا پێش تەواوبونی وادەکەی خۆی، ڕۆژێک لە حەمامی زیندانەکە خۆی هەڵواسیبوو، ئیتر مەحبوبە و دوو کچەکە بە تەنها مابوونەوە و ساڵانێک دواتر کە دامەزراندن کرایەوە لە ڕێگای خزمێکیانەوە مەحبوبە و هەردوو کچەکەی تریان لە یەکێک لە فەرمانگە بێ ئیشەکانی حکومەتدا دامەزرێنران.

وەک لە چیرۆکەکەدا باسمانکرد و حەزەکەم جارێکی تر دووبارەی بکەمەوە بۆتان، هەموو شتێک لە ژیاندا دەگۆڕێت، تەنها ئەوەی ناگۆڕێت مرۆڤ و خەون و شەو و ڕۆژە. مەحبوبەش وەک هەموو مرۆڤێک چوارشەممەیەک لە خەو هەستا و هیچ خەونێکی نەبینی. نە ئەمجارە بوو بە باڵندە و نە سنورەکانی بڕی و نە خرایە خوارەوە و کەوتە ناو دەریا و زەریا قوڵەکانەوە، نە کەس دەستیگرت و نە لە شارە گەورەکانیشدا جێهڵرا. دەمەو بەیانییەکی چوارشەممە هەستا و بێ خەون ویستی بڕوات بۆ سەر کارەکەی، بەلایەوە سەیر بوو. بێ میزاج و بێتاقەت، توڕە و لە خۆوە هەڵچوو. زۆرجار دۆخی وای بەسەرهاتبوو، بەڵام هەستی دەکرد هیچیان وەک ئەم بەیانییە نەبووە.

بە ئۆتۆمبیلە تازەکەی خۆی گەیاندە فەرمانگەکەی و لەسەر مێزەکەی دانیشت. مۆبایلەکەی دەرهێنا و چاوێکی بە فەیسبوکدا گێڕا. یەکەمین شتێک بەرچاوی کەوت وێنەیەک بوو لە پەیجێکی هەواڵی ناوخۆیی شارەکەیدا نوسرابوو دڵگرانین بە کۆچی دوایی هاوشاریمان سیامەند...کە لە وڵاتی دانیمارک دوای 25 ساڵ لە غەریبی بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا. لە پڕ دەستیکرد بە گریان و ژوورەکەی بەجێهێشت.هاوڕێکانی نەیانزانی چی بوو.

هەشت چوارشەممەیە مەحبوبە هیچ خەونێکی نەدیوە. نە دەفڕێت و نەبەسەر هەورەکانەوەیە و نە کەسێک لەناو قەرەباڵغیدا دەستی دەگرێت و نە سنورەکان تێدەپەڕێنێ.

بەدرێژایی ئەو هەموو ساڵە هەرگیز مەحبوبە نامەیەکی بۆ سیامەند نەنارد، سیامەندیش جگە لەو نامەیەی سەرەوە خوێندتانەوە هیچ نامەیەکی تری نەنارد. مەحبوبە سوێندی خواردبوو هەرگیز ڕۆژێک لە ڕۆژان سیامەندی خۆشنەویستووە، بەڵام درۆی کردبوو، لە ناخەوە، لە ناخی ناخەوە درۆی کردبوو.

ڕەوتی ژیان بەردەوامبوو، بۆ کەس نەدەوەستا، ئەوەی باشە ژیان بۆ کەس ناوەستێت. شەو و ڕۆژەکان بەدوای یەکدا دێن دەڕۆن، هەروەکچۆن مرۆڤەکان بەدوای یەکدا دێن و دەڕۆن.

سیامەند گەیشتبووە لای خودای خۆی و مەحبوبەش وەک ئەوەی هیچ نەبوبێت ڕۆژی دواتر چوبووە سەر دەوامی خۆی، بەڵام حەوت چوارشەممە دوای ئەوەش هیچ خەونێکی نەدیبوو. بڕیاری دابوو ئیتر هیچ خەونێک نەبینێت و چاوەڕوانبێت دوای نزیکەی 44 ساڵ تەمەن بۆ خۆی دابنیشێت و دوکانێکی خەیاتی بکاتەوە و دەستبکات بە خەیاتی.

کچە پورەکەی سیامەند کە من لە ڕێگای فەیسبوکەوە دۆزیمەوەو پەیوەندیم پێوەکرد تا کۆتایی چیرۆکەکەی پێ تەواوبکەم، سوێندی خوارد مەحبوبە هیچ ڕۆژێک چاوەڕوانی سیامەندی نەکردووە تا بیبا بۆ خاریج و سیامەندیش بە درێژایی ئەو ساڵانە تەنها بە سوعبەتەوە لێی پرسیوە ئەرێ مەحبوبەی هاوڕێت هێشتا شوی نەکردووە؟

ئەو کچە پورە جارێکی تریش سوێندی خوارد بە درێژایی تەمەنی هەر سێ خوشکەکە هیچ پیاوێک بە دزییشەوە نەهاتۆتە ژیانیانەوە و پاکترین و بەڕێزترین کچانی گەڕەک و شوێنی کارەکانی خۆیان بوون و پەڕە گوڵێکی بۆن نەکراو و دەست لێنەدراو بوون و خەڵکی تەنها بەهۆی کوژرانی دایکیانەوە نەیانخواستون و هیچی تر.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 440
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | زەمەن پرێس
פריטים המקושרים: 1
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: כתבה
Technical Metadata
איכות פריט: 96%
96%
נוסף על ידי ( زریان عەلی ) על 25-12-2021
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( سەریاس ئەحمەد ) ב- 26-12-2021
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 440
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,277
תמונות 105,174
ספרים 19,474
קבצים הקשורים 97,350
Video 1,394
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
Folders
מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל מפלגות וארגונים - ארגון - אמנותי הספרייה - פרובנס - ישראל הספרייה - ספר - גיליון כורדי הספרייה - ניב - עברית הספרייה - Publication Type - הספרייה - PDF - הספרייה - ספר - לשוני מאמרים - ספר - גיליון כורדי מאמרים - ספר - מחוכם

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.657 2!