نووسینی: کلۆد لیڤی شتراوس
وەرگێرانی لە ئینگلزییەوە: سەلاح حەسەن پاڵەوان
ئەفسانە لە دیدی فەیلەسوفی فەرەنسی کلۆد لیڤی شتراوس
هەتاوەکو ئێستاش هەر کە باسی فەلسەفەی بوونیاتگەریی بکەین، یەکسەر مەلی هزرمان بۆ چەند ناوێک دەڕوات، یەکێکیش لەو ناوانە فەیلەسوفی فەرەنسی Claude Lévi-Straussکلۆد لێڤی شتراوس ئەم پیاوە لە جیهاندا کۆمەڵێک نازناوی هەیە لەوانە: شێخی بوونیاتگەراکان، یان سەرمەشقی بوونیاتگەراکان هۆکاری ئەمەش بۆ کاروبەرهەمەکانی دەگەڕێتەوە، کە لەم بوارەدا نووسیویەتی، بەتایبەتی لە ڕووی ئەنترۆپۆلۆژیاوە. کلۆد لیفی شتراوس یەکێکە لە فەیلەسوفە ناودارەکانی فەرەنسا و جیهان. لە ساڵی 1908 لەدایک بووە و لە ساڵی 2009 کۆچی دواییکردووە. شتراوس چ لە بواری کۆمەڵنناسی و فەلسەفیدا، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە، بەتایبەتی لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم، یەکێک بوو لەو ناوانەی کە لەناو بازنەی فکر و فەلسەفی جیهاندا پێگەی تایبەتی خۆی هەبوو. خاوەنی کۆمەڵێک کتێبی گرنگە لەوانە: تەوتەویزم لەمڕۆدا، ئەنترۆپۆلۆژیای بوونیاتگەری، ڕەگەزومێژوو جگە لە کۆمەڵێک کتێبی گرنگی تر لە بارەی ئەفسانەوە.