הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,864
תמונות 106,275
ספרים 19,333
קבצים הקשורים 97,324
Video 1,398
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
مەلا تەلحەت
קבוצה: ביוגרפיה | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەلا تەلحەت

مەلا تەلحەت
ژیاننامەی خوا لێخۆشبوو مامۆستا مەلا تەلحەت، خوا لیخۆشبوو مەلا جبار مەنتک نووسیویەتی لە ڕۆژنامەی پەیام ژمارە 40 ڕۆژی یەکشەم ڕیککەوتی 20-05-2007 بلاو کراوەتەوە.
ئەم زانا بەرزو خەباتگێرِە کە ناوی مەلا تەلحەت کوڕی مەلا سەعيد کوری قەرەنی حەمەدی حاجيه و لە بنەماڵەيەکی دياری عەشيرەتی مەنتک لە ڕێکەوتی 01-08-1930 لە گوندی دوو شيوانی مەنتک لە بناری چيای دێدەوان چاوی بە دوونيا هەلَهێناوە هەر لە منالَيەوە خوليای خويَندنی ئاينی بووە بۆيە لای باوکی دەستی داوە تە خويَندن و قورئان و بەشێکی پەرتووکە مەنهەجييەکانی لا خوێندووە. تا کاتی وەفاتی باوکی کە تەمەنی ئه و دوانزە ساڵان بووە دواتر بەهەول و دلَسۆزی چەند زانايەکی دەشتی #هەولێر# و شاری هەولێر بەتايبەت لای مامۆستا مەلا تەييب دوو شيوانی و مەلا ئەبوبەکری کۆيی و مەلا سەديق نۆغەرانی و مەلا قادری شۆريجه و مەلا محمودی هه ڵەبجە، سەرقالی خوێندن دەبێ تا لە ژيانی خوێندنيش بوو زۆربەی فەقێ و مامۆستايانی ئەوسا خۆشيان دەويست و دۆستی بوون.
چونکە خوالێخۆشبوو هەر لەتەمەنی لاويەوە کە سێکی خووڕە وشت بەرزو ڕاستگۆ و لێهاتوو نەرم و نيان و کراوە و بەوەفاو دلسۆز بووە بۆيە جێگای خۆی گرتبوو لەناو دلی هاوەڵانی تەنانەت ئەوەی يەکجار دۆستايەتی بکردبايە زۆر پێی سەرسام دەبوو و قەت لە يادی نەدە کرد ئەمە وێرِای ئەوەی ئه و زاتە بەرده وام باسی هاورێیان و مامۆستايانی دۆستی کە ڕۆژانە باسی دەکردن دکتۆر محمدی مامؤستا مەلا شەريف و مەلا مەحەمەد مەلا قادر و مامۆستا مەلا شێخ جەوادی شێخ جەلال و مەلا مجيد ابراهيم مەنتک و مامۆستای ڕەحمەتی مامۆستا مەلا عبدالرحمن شەمشوله و مەلا عبدالرحمن نادرو مامۆستا مەلا فائيزو مامۆستا مەلا عبدالله و مامۆستا مەلا علی کۆرانی.
خوالێخۆشبوو دوای تەواوکردنی خوێندن لەساڵی 1956 لە ئاهەنگێکی گەورە کە ژمارەيەکی زۆری مامۆستای ئاينی و فەقێ و جەماوەرێکی بەرچاو ئامادەبوون لە گوندی دووشيوان بڕوانامەی زانستی لەلايەن مامۆستا مەلا تەييبەوە پێبەخشراوە، هەر لەگوندی خۆشی بەسەربەرزيەوە پيشەی مەلايەتی هەلبژاردو دەستی بەخزمەتی ئاينی ئيسلام و نەتەوەکەی و تەدريس کردن کرد. بگرە ئه و فەقێيانەی يەکەم جار لەلای ئه و حوجرەی فەقێیاتی بۆ کردنەوە ئەوانە بوون(مەلا تۆفيق حاجی حمدامين و مەلا ڕە زا عبدالله و مەلا عبدالرحمن علی شەمام و مەلا حسين ميرەکان)ی بوون.
خوالێخۆشبوو لەگەل ئەوەی خويَندنی دەکرد ئەرکی بژێوی خێزانەکەی هەر لەدوای وەفاتی باوکيەوە لەسەر شان بووە دوای بوونی بەمەلای گونديش بەهەمان شێوە ئەرکی خزمەت کردنی مێوان و خوشک و براکانی لە ئەستۆ گرتبوو ئه و زاتە بەردەوام وەک چرايەکی گەش خزمەتی دەکردو هاوکاری لێقەوماو خەڵکی هەژاری دەکرد تەنانەت ئەوەی ناسياو يان نەناسياو با ئه و پێشوازی دەکرد و هەموو ئه و خەڵکانەی ڕوويان له و دەکرد بەرێزەوە کاری بەجێ دەگەياندن و مامۆستا هەر لەتەمەنی لاويەوە خەسڵەت جوان و سيمايی کەسايەتی و خورەوشتی بەرزی پێوە ديار بوو، هەر بۆيەش هەر بنەمالەيەک بەخزم و کەسی خۆی دەزانی و ڕِێزی زۆريان لێ دەنا بەگران ناويان دەهێنا چونکە ڕەحمەتی کەسێک بوو دڵ پاک و پۆشاک ڕێک و عاقلمەند بوو، وە لەبەر لێهاتووی خۆی کە کێشەيەک هاتبا پێش ئه و قسەی لێ دەکردو چارەسەری بۆ دادەنا هە ڕئەمەش بوو وەک ڕيش سپی ناسراوی لێهاتوو سەير دەکرا. لەشۆرشی ئەيلولەوە مامۆستا بووە. جێگەی پرس و ڕِا لەناو عەشيرەتەکەی خۆيدا، وە بەرپرسانی ئەوکاتی شۆڕشی ئەيلولەوە مامەلەی جوانيان لەگەل دەکردو خۆشەويست بوو لايان چونکە کەسايەتيەکی گرنگ بوو بۆ چارە سەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ئەمەشدا مامۆستا بەهەموو شێوەيەک هەولی کۆمەکی کردنی پێشمەرگەی ئەداو باری گرانی سەر شانی ئەوانی سووک دەکرد. هاوکاری کاديروو بەرپرسانی شۆرش بوو پاش بەيانی 11 ی ئازاری مێژوویی و جموجۆلی هەموو چين و توێژەکانی کۆمەلگەی کوردستان زانايانی ئاينی ئارەزويان يەکگرتن و يەکێتی ڕيزەکان بوو مەلا مستةفای بارزانی سەرکردەی بزاڤی ڕزگاری خوازی کورد زۆر مەبەستی ببو يەکێتيەک هەبێ لە نێوان پياوانی ئاينی ئەوە بوو بيرۆکەی پێکهێنانی يەکێتی زانايان سەری هه ڵداو هاتە بەرباس و لێکۆلينەوە ئەوە بوو مەلا مستەفای بارزانی برِياريدا کە کۆنگرۆ ببەسترێ و خودی خۆشی ئامادە بێت و چاودێری بکات لەمەلبەندی خەبات و کوردايەتی شارۆچکەی گەڵاڵە لە 31-9-1970 بە ئامادەبوونی زۆرينەی زانايانی کوردستان يەکێتی زانايانی ئاينی ئيسلامی ڕاگەيەندرا، کە يەکێک له و دياری کراوانەی ئه و کات بۆ يەکێتی زانايان مامۆستا مەلا تەلحە مەنتک بوو، لەگەل چەند زانايەکی تێکۆشەر بۆ ڕاپەراندنی کۆنگرە تەنانەت لە زۆربەی ناوچە ڕزگار کراوەکان زانايان دەهاتن خۆيان بە مامۆستا دەناساند و بە لێنی وەفاداری و دلسۆزيان بۆ ئەنواند، بۆيە مامؤستا دەورێکی باشی هەبوو لەيەکەم کۆنگرەی زاناياندا و لەکاتی هەلبژاردندا دەنگی هێناو بوو بە ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرايەتی و بەرپرسياريەتی دامەزراندنی لقی هەولێری پێ سپێردرا، لەبەر ئەوەی ڕژێمی بەعس ڕێگەی نەدەدا بە ئاشکرا لەناو شارەکان بارەگا هەبێ، مامۆستا ئامادەيی خۆی نيشاندا کە لە گوندی خۆی گوندی باب و باپیرانی گوندی دووشیوانی مەنتک سەر بە ناحییەی قوشتەپه هەولێر، چەند ژورێک تەرخان بکات بۆ ئەوەی بارەگای لقی لە ناو دابنێ، سالی 1971 بارەگای لقی هەولێر کرايەوه و چەند جار مەلا مستەفای بارزانی داوای ئەکردو حەزی بە ديدەنی ئه و دەکرد، يەکێ لە کارەکانی ئەوکات ئەوە بوو کە بەفەرمی لێژنەی فتوای شەرعی دابمەزرێ و هەرجارە کۆمەلێک زانای بەناوبانگی شەرع زان ئامادەبن بۆ ئەوەی لەناو بارەگای لق چارەسەری کێشە شەرعييەکان بکەن، فيعلەن ئەم لێژنەيە توانی دەورێکی باش ببينی لە چارەسەرکردنی کێشەکان بەتايبەت کێشەی ئافرەتان و ئه و موڵکانەی کە زەوت کرابوون بۆ خاوەنەکانيان ده گێرايەوه، تا ماوەی چوار ساڵ مامۆستا لەوێ مايەوە و ناوبانگێکی تەواوی پەيدا کردبوو، کە خه ڵک و زانايان پێيەوە سەربەرز بوون بەلام لە 25-3-1974 مامۆستا خۆی و 30 مەلای تر باره گايان گواستەوە و شان بەشانی پێشمةرگە چەکييان هەڵگرت وئەرکی ئامۆژگاری پێشمەرگەی خستە ئەستۆو لە بەرەکانی بەرگری و پاراستنی خاکی کوردستان و پيادەکردنی حەق و عەدالەت درێژە يان بەخەباتدا، تا نسکۆی 1975 مامۆستا گەرايەوە گوندەکەی خۆی، بەلام سيخورو پیاوانی بەعس هەر ڕۆژە برو بيانوێکيان پێئەکرد تا وای لێهات مامۆستا گوندی خۆی بەجێ بهێلی ماڵی گواستەوە شاری هەولێر.
مامۆستای ڕەحمەتی تا لەگوند بوو خزمەتێکی بەرچاوی دەکرد دواتريش کە هاتە هەولێر و لە گەرەکی مەنتکاوە نيشتەجێ بوو، کە زۆرينەی دانيشتوانی لە عەشيرەتی مەنتک.... ن دەورێکی باشی هەبوو لە دروست کردنی برايەتی و ڕاگرتنی خزمايەتی لە دەورو بەری خۆيدا هەميشە خزم و دۆستانی هان دەدا بۆ يەکگرتن و تەبايی و خزمەتی ئاين و نەتەوە، تەنانەت لە 11 ی ئازاری 1991 هانی خزم و کەس و کارانی دەدا کە بەرگری لەسەروەت و سامانی دەولەت بکەن و ئەرکی پاراستنی ئەزموونی کورد بگرنە ئەستۆ نا ئارامی لەناو ڕۆڵەکانی کورد پەيدا نەبێ پاش گەرانەوەشی لەئاوارە يی مامۆستا لە شارۆ چکەی هەرير مايەوە دواتر لە 30-5-1991 لە سەر داوای لقی دووی پارتی ديموکراتی کوردستان گەرِايەوە هەولێر ئه و کات زۆريَک لە بەرپرسانی بەرەی کوردستانی سەردانی مامۆستايان دەکرد کە خزم و کەس و کاری هاوکاريان بکەن لەناو عەشيرةتی مەنتک، بەلام مامۆستا وەلامی وابوو کە ئەوان حزبايەتی ناکەن تەنها برِوايان بەسەرکردايەتی مەلا مستەفای بارزانی هەيه و ئێستا کاک #مەسعود بارزانی# لە جێگايەتی. هەر لەبەر هەلوێستە جوامێرە کانی وەک خۆراگری و ڕەوشت بەرزی و هەستی نەتەوەيی و ڕۆڵی دياری لەناو عەشيرەتی مەنتک و جەماوەردا مامۆستا ببوە خاوەن سەنگێکی قورس لەناو خه ڵک و دەسەلاتدا و تەنانەت بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکانی کۆمەڵايەتی دەوری خۆی هەبوو، لەبەر ئەوەش بوو سیەرکردايەتی سياسی کورد بايەخی زۆری پێداو لەخولی يەکەمی پەرلەمانی کوردستان دەست نيشان کرا لەسەر ليستی زەرد، هەر لەبەر لێهاتوويش بوو لە هەموو کونگرەکانی يەکێتی زانايانی ئاينی ئيسلامی وەک جێگری سەرۆک و ئەندامی مەکتەبی تەنفيزی هەلدەبژێردرا، تا کاتی پێش وەفاتی ئيشی مامۆستا هەموو ڕۆژێ لەبارەگای يەکێتی زانايان ئامادە دەبوو خزمةتی زانايان دەکردو کاروباری لقەکانی ئه و يەکێتيەی بەرێوە دەبرد، لەگەل ئەوەشدا هيچ کات دڵی کەسی نەشکاندووە کاری هەمووانی بەجێ گەياندووە، هەر ئەمەش وای کرد قەدرێکی زۆری لای زانايان هەبێ و مايەی ڕێزو خۆشەويستی بێت لەناو دلَی زانايانی ئاينيشدا بگرە زۆر جار يارمەتيشی پێشکەش بەزانايان دەکرد بێ ئەوەی هيچ کەسی پێ بزانێ مامۆستا لە ژيانيدا سێ هاوسەری هێناوە، وپێنج کورو سێ کچی هەيە کە نموونەی ڕەوشت بەرزی و پەروەردەی جوانن.
وە بەداخەوە لە ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕێکەوتی 26-04-2007 بۆ يەکجاری مالئاوايی لێ کردين و گەڕايەوە بەر دلۆڤانی خوای مەزن و هەر هەمان ڕۆژ بە ئامادەبوونی زانايان و جەماوەرێکی بەرچاو لە گۆرِستانی گوندی دووشيوانی بناری چيای دێدەوان لە تەنيشت مەزاری ڕەحمەتی باوکی مەلا سەعيد بەخاک سپێردرا هەزاران دروودو سڵاو بۆ گيانی مامۆستای پايە بەرزو سەرجەم شەهيدانی کوردو کوردستان.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,245
HashTag
מקורות
קבצים הקשורים: 1
פריטים המקושרים: 2
תאריכים ואירועים
קבוצה: ביוגרפיה
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Date of Birth: 01-08-1930
Date of Death: 26-04-2007 (77 שנה)
Cause of death: No specified T4 625
Country of death: דרום כורדיסטן
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82: Erbil
No specified T3 85: דרום כורדיסטן
Place of death: Erbil
אומה: כורדי
אנשים מקלידים: פעיל חברתי
אנשים מקלידים: דתי
מין: גבר
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 01-03-2021
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( بەناز جۆڵا ) ב- 01-03-2021
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( بەناز جۆڵا ) על: 01-03-2021
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 1,245
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.159 KB 01-03-2021 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,864
תמונות 106,275
ספרים 19,333
קבצים הקשורים 97,324
Video 1,398
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.844 2!