فەقی حوسێن ساغنیچ (بە کوردیی ژۆروو: Feqi Hüseyin Sağnıç) ناسراو بە ئاپێ فەقی یان مامێ فەقی، (1926 لە خیزان - 12-03-2003) زمانەوان و نووسەری کوردی خەڵکی باکووری کوردستان بوو.
=KTML_Bold=ژیان=KTML_End=
فەقی حوسێن ساغنیچ لە ساڵی 1926 لە شاری خیزان لە پارێزگای بدلیس سەر بە باکووری کوردستان لە دایک بوو. ماوەی منداڵیی بە کاری بەردتاشی و دارتاشی دەبردە سەر. لە ساڵی 1938 چووە مەدرەسە و لە ئەنجامی وانە خوێندنەکەی بوو بە فەقی. ئەو خوێندن و نووساندن بە پێتی لاتین فێر بوو و هەروەها جگە لە زمانی زگماکیی زۆی کە کوردیی کرمانجی بوو، زمانەکانی تورکی، عەرەبی و فارسییش دەزانی. لەو سەردەمە زمانی کوردی لە باکووری کوردستان بە تەواوی قەدەخە بوو و فەقی ساغنیچ دەستی کرد بە لێکۆڵینەوەی زانستی لە سەری زمانی کوردی.
ساغنیچ بەدوای چەندین کەڕەت دەستبەسەرکران و دارودرەوش، لە ساڵی 1984 بە دوا لە شاری ئەستەمبوڵ نیشتەجێ بوو و درێژە بە لێکۆڵینەوە زانستییەکانی دا. لە ساڵانی سەرەتای دەیەی 1990 لە تورکیا قەدەخەبوونی مانی کوردی سڕاو و چالاکیی چاندی و وێشەیی کوردەکانی باکوور پەرەی گرت، و بنکەکانی مانی کوردی دامەزراو و چاپەمەنی و پەرتووک بە زمانی کوردی بڵاو کراو. فەقی ساغنیچیش وێڕای زانایانی دیکەی کورد لەوای مووسا عەنتەر، جەمشید بەندەر، ئیبراهیم گوربوز، ئیسماعیل بێشیکچی، یاشار کایا، عەبدولڕەحمان دوررە و سولەیمان ئیماموغلو لە 18-04-1992 لە شاری ئەستەمبوڵ ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵی دامەزراند و خۆی لەتێدا وانەی زمانی کوردی دەدا و هاوکات دەستی کرد بە نووسینی وەتار سەبارەت بە زمانی کوردی لە گۆڤارەکانی جیاجیا و بە تایبەت گۆڤاری ڕەوشەن.
=KTML_Bold=مردن=KTML_End=
فەقی ساغنیچ شەو و ڕۆژ سەرقاڵی لێکۆڵێنەوە و سەرنجدانەوە سەبارەت بە زمانی کوردی بوو و تا دواهەمین دەمی ژیانی سەرقاڵی کار کردن لە پێناوی وێشە و زمانی کوردی و چاندی کوردەکان بوو. لە 12ی ئاداری 2003 فەقی ساغنیچ کە خەریکی کاری لێکۆڵێنەوە لە سەر یەکێک لە بەرهەمەکانی بوو، سەکتەی مێشکی پێ هات و لە حاڵی کار کردن چوو لەناوی کۆما و بە دوای 44 ڕۆژ کووچی دوایی کرد. دواهەمین کتێبی دیرۆکا وێژەی کوردی بوو کە بەدوای مردنی گەیشت بۆ چاپ و نەیتوانی نوسخە چاپییەکەی بیبینێت.
حەسەن کایا کە لەو کاتە بەرپرسی ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ بوو، دەڵێت کە لە کاتێک کە فەقی ساغنیچ لە کۆمادا بوو، چووم بۆ سەری سەرینەکەی و پێ گۆتم کە دواهەمین کتێبەکەت لە چاپخانە لە ژێری چاپدایە، ئەو کاتە چاوەکانی نەختێک بزووت. بەدوای ئەوە پێ گوتم لە عێراق دەوڵەتێکی کوردی دامەزراوە، و بەڵێنت پێ دەدەم کە بەدوای ساغبوونەوەت پێکەوە بڕۆین بۆ ئەورە و سەبارەت بە کتێبەکەت وەتارێک بخوێنیتەوە.
فەقی ساغنیچ بەدوای مردنی لە ناوچەی تاتوان لە پارێزگای بدلیس بە ئاخ سپیردراو.
=KTML_Bold=دەستبەسەر کردن=KTML_End=
فەقی ساغنیچ بەهۆی لێکۆلینەوە زانستییەکانی لە سەر زمانی کوردی، چەندین کەڕەت لە لایەن حکۆمەتی تورکیا دەستبەسەر کراو. لە دەیەی 60ەکان چەندین جار لە دەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەرچوو و هەردەم لە هەیواییندا بوو. لە 12ی ئاداری 1971 و هەروەها بەدوای کوودەتای 1980ی ئەرتەشی تورکیا دەستبەسەر کراو. تاوانی کە لە دادگا نیسبەت پێ درا، کوردبوون بوو.
=KTML_Bold=مەدرەسەکان=KTML_End=
فەقی ساغنیچ کە خۆی لە مەدرەسە وانەی خوێندبوو، گۆتووە کە کاری توێژینەوە لە سەر زمانی کوردی لە بەڵگەکانی دەستیپێکردووەتەوە کە لە مەدرەسەکانی دەورەی عوسمانی لە گوندەکان و باژارەکانی کوردنشین بە زمانی کوردی بە جی مابووەتەوە.
=KTML_Bold=بەرهەمەکان-=KTML_End=
یووسڤ و زولەیخا، 1998.
چیرۆکێن کوردی، 1999.
پۆرترەکان، 2000.
دیرۆکا وێژەیا کوردی، 2002.
خەڵاتی فەقی ساغنیچ
ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ بە شانازیی فەقی ساغنیچ خەڵاتیکی وێژەیی بە ناوی خەڵاتی فەقی ساغنیچ پێشکەش دەکات.[1]