گورد جییف) لە کۆتا ڕۆژەکانی تەمەنیدا هەمیشە دەیوت :-
هەموو ئەوەی کە کۆمکردەوە با بردی، هەموو ئەو شتانەی کە بەخشیم مانەوە، ئەوەی کە بەخشیم هێشتا لەگەڵمدایەوە ئەوەشی کە کۆمکردەوە و نەم بەخشی، لە دەستم چوو
ئەوەی کە هەتە لەگەڵ خەڵکیدا دابەشی بکە، خۆشەویستی پارە نیە هەڵبگیرێت، (هاوسۆز بوون) و (هاو خەم بوون) دەبێت نیشان بدرێت، ئەوەی کە هەتە و نایدەیت بە خەڵکی خراپ دەبێ، هەروەکو ئەو شتە باشانەی کە لە عەمبارەکاندا هەڵدەگیرێن و نادرێن بە خەڵکی و پاشان خراپ دەبێت، کەل و پەل کە خراپ بوو پاشان کەس بە خۆرایش نایەوێت، هەستەکانیشت کە لە کاتی خۆیدا هاوبەشی خەڵکیت پێ نەکرد دواتر خراپ دەبێت و کەس نایەوێت،
ئەوەی هەڵی ئەگریت بۆ گەن ئەکات، دەروونی خۆشمان بۆگەن دەکات،
ئەو سەرچاوەیەی ئاوی پیانەڕوات کوێر دەبێتەوە، فرمێسکە ڕژێنەکان گەر نەتوانن هاوسۆز بن و بگرین بۆ کەسێک بۆ ئازارێک، ئەوکات سور دەبن و پڕ دەبن لە
خۆشەویستی، لێبوردن، ڕێز شتێکە دەبێت لەگەڵ خەڵکیدا بەشی بکەیت ئەگەرنا بۆ خۆشت سودێکی نابێت، بەخشین دەبێت وەک نان لەگەڵ خەڵکیدا کەرتی بکەیت، دەبێت هەمیشە بیبەخشیت نەک عەمباری بکەیت، هەتا زیاتر ببەخشیت زیاترت پێدەگاتەوە، هەتا کەمتر ببەخشی کەمترت پێ دەگاتەوە.
(هەڵگۆزینی ئاو لە بیر دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاوی تازە و زیاتر بڕژێتە ناو بیرەکەوە، بەڵام ئەگەر لە بیردا ئاو هەڵنەگۆزی و دایبخەیت و چروکی بکەیت و بەشی کەسی لێنەدەیت، وردە ووردە ئاوەکە خراپ دەبێت و ووشک دەکات)
بەڵام ئەو ئاوەی کە لێی دەردەهێنرێت هەمیشە تازەیە، ئەو ئاوەی کە هاوبەشی ژیان دەکات لەگەڵ مرۆڤ و ئاژەڵ و درەخت و گژوگیا، ئەو ئاوەی کە میشە لەبەری دەڕوات جوانترە، دڵگیرترە، دەنگ دروست دەکات، دیمەنی دڵڕفێن دروست دەکات.ەواتە لێگەڕێ با زیهن و دڵت لە بەری بڕوات هەرچیت هەیە بیبەخشە، کاری دڵ تەنها عەمبارکردن نیە، هەڵگرتنی زۆر دڵ ژەهراوی دەکات،
هاوبەشی نەکردن، لە گریان لە پێکەنین، لە شادی ئەوانی تردا دڵ ژەهراوی دەکات (گەرچی دڵ لەم نێوەندەدا تەنها ناوی زرێندراوە و هەموو کارەکان زیهن دەیکات) بەڵام تۆ هەمیشە زیهن و بیر کردنەوەکانیشت لەگەڵ خەڵکیدا دابەش بکە، گورجدیف ووتەنی ڕۆژێک ئەوەی کۆت کردۆتەوە و ئەوەی هەتە لە بیرکردنەوەکانیشت هەمویت لە دەست دەچێت و کەس نایبینێت
ئەگەر هیچ مرۆڤێک نەبوو تا پێی ببەخشیت، بەدرەختەکانی ببەخشە، بە ئاژەڵەکان ببەخشە، بە مێروو باڵندەکان ببەخشە،
جوتیارێک کە مشتێک گەنم لە دەستیایەتی بە چاوی نوقاوەوە گەنمەکەی دەستی دەوەشێنێت، بە دوای شوێنی گونجاو و شایستەدا ناگەڕێت، هەندێک لە گەنمەکانیش تەنانەت مێروو و باڵندە دەیخۆن، کەچی لە کاتی دورینەوەدا لە بن تاشە بەرد و لە بن تاوێری سەختەوە بەرهەمی گەنمی پێ دەگاتەوە.
هەمیشە بە چاوی نوقاوەو بێ مەرج ببەخشە ئەو کات دەبینی لە سەد شوێنی نادیار و سەختەوە پێت دەگاتەوە.. ڕێزی هەموو شتێک بگرە.. هەرگیز چاوەڕێی پاداشت و سوپاسی هیچ کەسێکیش مەبە، تەنها لە بەر دەرونی خۆت ببەخشە، ئەسڵەن ئەبێت تۆ سوپاسی ئەو کەسە بکەیت، کە پێکەنینێکت لێ وەر دەگرێ،
ئەبێت تۆ سوپاسی ئەو کەسە بکەیت کە ڕێز یان خۆشەویستیەکت لێ وەر دەگرێت چونکە چەندێک زیاترت لێوەرگرن ئەوەندە زیاتر دەروونت وەک ئاوی بیرەکە پڕ دەبێتەوە لە خۆشەویستی نوێ.. لە جوانی نوێ، لە پێکەنینی نوێ. لە ژیانێکی نوێ
هەرگیز مەترسە نە لە بەخشین، نە لە لێبوردن و نە لە ڕێز گرتنی خەڵکی....... لە بەخشینی ئەمانە هیچ شتێک کەم ناکات.[1]
هێمن عبدولقادر