ناوی ئامادەکار : بورهان قەرەداخی چاپی یەکەم : 2013 #سلێمانی#.
ئەم کتێبە پێکهاتوە لە (2)تێکستی شانۆی مناڵان کە بەوێنەی ڕەنگاوڕەنگ بۆ مناڵان ڕازێنراوەتەوە. بیرۆکەی تێکستەکان بەدەسکاریەوە لەچیرۆکی زۆر کورتی مناڵانەوە وەرگیراون و کراون بەتێکستی شانۆیی. جێگەی باسە تێکستی یەکەمیان بەناوی (ڕێوی گۆرانی دەڵێت). کەتێکستێکی پڕچێژی ژیانی گوند نشینمان بۆ دەخاتە ڕوو.تێکستی دوو.ەمیشیان کەزیاتر بۆ شانۆی بوکەڵە گونجاوە بەناوی (چی بچێنیت ئەوە ئەدوریتەوە). باس لە ئەفسانەیەکی هندیە سورەکان دەکات.
کتێبەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خانەی سمۆرەوە لەچوارچێوەی (44) لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ و گەورەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.