ڕۆژی شەممە، 8ی سێپتەمبری 2018، بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (PDKI) لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بۆمباران کرا. ئەم کارە لە درێژەی پێشێلکاریی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤدایە کە لە 1979وە بە دژی خەڵکی سەرکوتکراوی کورد بەڕێوە دەچێت. UNPO ئەم هێرشە بە توندی مەحکووم دەکات و داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکات کارێک بکات ئێران وەڵامدەری تاوانەکانی بێت.
ئەم هێرشە کە بەپێی ڕاپۆرتەکان 15 کەس تێیدا گیانیان لەدەست داوە و 50 کەسیش بە هۆیەوە بریندار بوون، نوێترین قۆناخی پێشێلکاریی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن ئێرانەوەیە. بۆمبارانەکە لە #کۆیە#، پێتەختی کوردستانی عێراق و کۆیە نزیک پێتەختی هەرێمی کوردستانە کە #هەولێر#ە ڕوویدا کە بەپێی ڕاپۆرتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئێران لە هێرشێکی هاریکاریکراو بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کەمپەکانی پەنابەران لە تەنیشتی ئەو بارەگایانە لە مووشەکی دوورهاوێژ کەڵکی وەرگرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی تەلڤزیۆنی Al Jazeera، ئێران بەرپرسیارەتیی هێرشەکەی گرتووەتە ئەستۆ. بۆمبارانەکە لە تەلەفزیۆنی میللی ئێرانەوە ڕووماڵ کرا. بەپێی هەندێ شیکاری، هێرشەکە هۆشدارێکی سەمبولیک بووە بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەوێڕا ئەم حیزبە پاش دوو دەیە ئاشتی ناسەقامگیر دەستی کردووەتەوە بە چالاکترکردنی خەباتەکەی بە دژی ڕێژیمی ئێران.
Al Jazeera ڕاپۆرتی داوە کە ئەمە یەکەمین جۆری هێرشی لەو چەشنە بووە لە 1996 بەملاوە.
PDKI لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە کە لەژێر تیشکی پێشێلکاریی چەندین دەیەیی مافەکانی مرۆڤ، جیاوازیدانانی نەتەوەیی و ڕووبەڕووی سەربازی بە دژی خەڵکی کورد، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەیی کورد درێژە بە خەباتی لەبڕاننەهاتوو و ڕەوای خۆی لە پێناو وەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و ئینسانییەکانی خەڵکی کورد دەدات. UNPO لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە خەباتی بۆ ئازادی پشتیوانی دەکات و ئەم هێرشە بە توندی شەرمەزار دەکات کە لەژێرپێنانی کەرامەت و ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردە.
#10-09-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,885
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!